کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زانیاریی دیکە بزانیت

بەشەکان

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ساڵح ژاژڵەیی: حوكمراَنى سه‌ركه‌وتو چۆنه‌ و به‌كێ ده‌كرێت؟ (به‌شى یه‌كه‌م)

پێناسه‌ى  حكومه‌ت له‌ چه‌ند دێِڕێكدا  . حكومه‌ت برێتییه‌ له‌و دامه‌زراوه‌و دام و ده‌زگایانه‌ى كارو بارى هاوڵاتیان ڕێك ده‌خه‌ن و به‌ باشترین  شێوه‌  وڵات به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن  . ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگاى ئه‌نجومه‌نێكه‌وه‌ ده‌بێت  كه‌ پێی ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و كه‌سێكیش ده‌بێته‌ سه‌رۆكى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و ده‌سه‌ڵاتى فراوانى ده‌بێت . ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش یان له‌ ڕێگاى  هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ پێك ده‌هێنرێت  كه‌  حیزبى براوه‌ یان چه‌ند حیزبێك ڕێك ده‌كه‌ون و حكومه‌ت...

د. کامەران مەنتک: ئاشبه‌تاڵێك به‌تامی سه‌ركه‌وتن، ئاشبه‌تاڵێك به‌كپی و به‌ بێده‌نگی

ئه‌وه‌ی ئه‌‌مڕۆ ده‌گوزه‌رێت ئاشبه‌تاڵێكی به‌بێده‌نگی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرا، كه‌وا ئه‌لته‌رناتیڤی ئێراق توركیایه‌، ئه‌وا هێزه‌كانی سوپای ئێراق به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ ناوقووڵایی هه‌رێمی كوردستان و سنووره‌كانی داگیركرده‌وه‌، سه‌رۆكی پارتی خۆی له‌چیاكان شاردۆته‌وه‌و نووزه‌ی...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: خیانەت و ناڕەزایی دژ بە خیانەت دیاردە یان حاڵەت؟

هه‌ر لایه‌نێك له‌ ئاستی ویست و ده‌نگی جه‌ماوه‌ر خۆی که‌ڕ و نابینا بکات ته‌نها به‌ زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت و مێژو شه‌رم له‌ که‌س ناکات و له‌ که‌سیش ناسڵه‌مێته‌وه‌. خیانه‌تکردن له‌ هاوخێڵ و هاو زبان و ته‌نانه‌ت له‌ نێوان ئه‌ندامانی خێزانێك دا یان خیانه‌ت له‌ گه‌ل و نیشتیمان له‌ ته‌واوی دونیادا هه‌بووه‌...

بێریڤان محەمەد: مادام وەزارەتی پێشمەرگە بێچارەیە، ئەزمونی رۆژئاوا چارەسەریە

لە بەرنامەی بەرنامەدا بڕگەیەک هەبوو بەناوی دێوەکەی عەلادین ، هەرکات لە قۆریەکە دەهاتە دەرەوە و خەبەری دەبوەوە دەیگوت ئەمرکە و تەنفیزی بکەم ، هەرشتێکیشیان لێ داوابکردایە دەیگوت لەتوانای مندا نیە. وەزارەتی پێشمەرگەکەی هەرێمیش بووەتە دێوەکەی عەلادین. کاتێ وەزارەتە خۆی نمایش دەکات و لە بەرامبە کۆمەڵگا...

رزگار رانگور: ڕاهێنان لەسەردەمی کرۆنادا

ئەم ڕەوشە کە سەرزەمینی تێکەوتوە ، بەڵایەکە کە مرۆڤایەتی دەرەقەتی نایەت ، چەند جوانە کەدەڵێن" ژیانی مرۆڤ بگۆڕە ڕەوشتی بۆخۆی گۆڕانی بەسەردا دێت " تاکی گەلەم ئێستا باشترین کارێک کەبیکات ڕاهێنانە ، راهێنان واتە نوێ بونەوە واتە دورکەوتنەوە لەو جەنجاڵەی کە ڕۆژانە دەیان دەمژمێری پێدەکوژن ، هەر لە تۆڕە...

سەردار حەمەڕەش: دواجار مێژوونووسان دانیان بە بوونی پێغەمبەری ئیسلامدا نا

راستە کە محمەد، پێغەمبەری ئیسلام کەسایەتییەکی خەیاڵی نییە و بوونی هەبووە، لە دۆکیومەنتێکی سریانیدا لە میسۆپۆتامی ناوی هاتووە لە ساڵی 640 دا، واتە چەند ساڵێک دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر: 632.هەروەها هەندێک تێکستی مەسیحی و جولەکە لە سەرەتای سەرهەڵدای ئیسلامدا باسی بوونی ئەو کەسایەتییە دەکەن، وەک سەرکردەیەکی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەردوغان سەری لە کوردستانە و کلکیشی لە ئەفریقا تۆز دەکات! (بەشی دووەم)

میللەتی کورد دەبێت لەو ڕاستییە حاڵی بێت، کە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر هەر چوار پارچەی کوردستان، پەیوەندیی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نییە. تورکیا بۆ خەونێکی زۆر مەزنتر لە لەناوبردنی (پەکەکە) سیاسەت دەکات، کە ئەویش زیندوکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییە و هەموو ئامرازێک بە ڕەوا یان ناڕەوا بۆ ئەو...

بێریڤان محەمەد: لە باشوردا چی دەگوزەرێ؟

ئەوەی لە ئۆپەراسیونەکانی تورکیا لەسەر خاکی باشوری کوردستان ڕوودەدات ۳۱ی ئابێکی نوێیە، واتە هەمان پرۆسەی تەسلیمکاری و خیانەتکاریە لە ئاستێکی فراوانتر و قوڵتردا، ئەوەی گۆراوە تەنها چەند ساڵێکی نێوانیانە لەگەڵ کارەکتەری ڕژێمی داگیرکار لە بەعسی (سەدام)ی فاشیست بۆ (ئەردۆغان)ی دەسەڵاتداری دەوڵەتی تورکیای فاشیست.. مێژوو...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەردوغان سەری لە کوردستانە و کلکیشی لە ئەفریقا تۆز دەکات! (بەشی یەکەم)

ململانێ و کێشمەکێشمی سەپاندنی دەسەڵات و هێز بۆ بەرژەوەندییە ئابووریی و سەربازییەکان لەسەر ئاستی دنیادا بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەبووە و هەیە. سیاسەتی نێودەوڵەتی، سەپاندنی هێز و دەسەڵات، ئامرازی کارێگەرن لە دنیادا، کە هاڤرکێی بێ هاوتایان لەسەر دەکرێت. هەر میللەتەێک بە درێژایی مێژوو ئەگەر بە بەردەوامیی...

مەسعود هاشمی بەرزنجی: پێناسەیەک لە سەر ڕەگەزپەرستی، ئەمەریکا و کەنەدا

ڕەگەزپەرستی مێژوویەکی درێژی لە کۆمەڵگای مرۆییدا هەیە کە بە یەکێک لە بنچینەکانی نادادپەروەری کۆمەڵگا پێناسە دەکرێت. کۆیلەداری و بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە بەشی جیانەکراوەی مێژووی ئەمەریکایە. بەڵام با بە چاوێکی کۆمەڵناسانە سەیری دیاردەی ڕەگەزپەرستی بکەین، کە چییە و چۆن ڕاڤە دەکرێت؟ ڕەگەزپەرستی ئەنجامی دەمارگرژی...

نوری کەریم: رۆشنبیر کێیە و رۆشنبیریی چۆن تێدەگەین؟(بەشی 3)

ئەگەر (رۆشنبیر) ئەو ئەرکە مێژویی یانە بەدروستی ئەنجام نەدات ئەوە دەبێتە مۆدێلێکیی نوێی پۆپۆلیزم.ئاکاری مۆدێلە کۆنەکەی پۆپۆلیزم وەهایە لەبارودۆخی رامیاری شێواو، پشێویی و پاشاگەردانیدا سەرهەڵدەدات وەک لە صاڵانی سییەکانی سەدەی رابوردودا سەریهەڵدا، ئەوەبو لە ئەڵەمانیا هێتلەر وراسیست و لە ئیتالیاش فاشیزم...

ئاشتی برایم ئەفەندی: کازمی لە نێوان ئەمریکا و ئیراندا!

لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و جیهاندا، عیراق بۆ ئەمریکا گرنگی تایبەتی هەیە. عیراق دەوڵەمەندە بە سامانە سروشتییەکان بەتایبەتی نەوت، وڵاتێکە خاوەن دەسەڵاتێکی سیاسی، ئابووریی و سەرخان و ژێرخانێکی بەهێز نییە و بۆتە جێگە سەرنجی ڕوسیا و چین چی بۆ بەدەستهێنانی سامانە سروشتییەکانی و چی لە هەوڵدان بۆ هێنانی...

پێشڕەو ئیسماعیل عارف: خۆپێشاندانەکانی ساڵی 82 دژ بە دڕەندەترین ڕژێم (بەشی سێهەم)

(چەند لاپەڕەیەك لە بیرەوەریەکانم) ئەو شەوە لە ماڵی خەڵات مامەوە و بۆ بەیانیەکەی کە دەبووە ڕۆژی سێهەمی خۆپێشاندانەکان پاش بانگی بەیانی تەسجیلەکەمان بە بانگەوازە تۆمارکراوەکەوە لەگەڵ خۆدا برد بۆ مزگەوتێك کە بەداخەوە ناویم لە یاد نەماوە، دەرگایەکی لەسەر گەڕەکی گاوران و دەرگاکەی تری لەسەر کۆڵانی قەزازەکان...

شێرزاد شێخانی: چاره‌سه‌رى هه‌ڵه‌كانى پارتى (به‌شى سێيه‌م)

وتاره‌ په‌شۆكاوييه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت مه‌سرور بارزانى به‌ر له‌جه‌ژنى ره‌مه‌زان سه‌باره‌ت به‌قه‌يرانى دارايى ، يه‌كه‌مجاره‌ له‌مێژووى پارتيدا كه‌سێك له‌ناو خودى ئه‌م حزبه‌ وبه‌تايبه‌تيش له‌ بنه‌ماڵه‌ى بارزانيدا دان به‌شكستێكى گه‌وره‌ى حزبه‌كه‌يانه‌وه‌ بنێ .هيچ گومانيشى تێدا نيه‌ ، هه‌رچى ئه‌م ماڵوێرانييه‌ى...

نالیا ئیبراهیم: کورد و فوبیای وێنەی ئۆچەلان!

کاتێک ئۆلۆف پاڵما لە ساڵی 1986دا کوژرا، دەزگای پۆلیس و هەواڵگری سوید ووتیان پەکەکە کوشتویەتی، دواتر هیچ داوای لێبوردنێک نە لە کورد و پەکەکە نەکرا، لەو کاتەوە لە زهنێتی زۆربەی سویدییەکان و ڕۆژئاواییەکان پەکەکە بەتێرۆرست چەسپا. کاتێک کورد خاوەندارێتی لە خۆی نەکات، زۆر بە ئاسانی لە ووڵاتێکی بە ناو سوسیالیتی...