ئەوانەی دەپرسن، ئەگەر پارتیی و یەکێتیی نەمێنن، ئەی ئەڵتەرناتیڤ چییە؟ وەڵام: (نەمانی ئەمانە بۆ خۆی ئەڵتەرناتیڤە).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa

ڕیکلام

سمکۆ عەلی: خەونی برادەرێکی دێرینم

گوتی خەونێکم بینی ئەوەندە روون بوو، کە بە خەبەریش هاتم ترسم لێنیشتبوو، بڕوام نەدەکرد کە خەونەبێت. منیش پێیم گوت:خەون پڕۆسەی رێکخستنەوەی بیرەوەرییەکان و رووداوەکانە لەمێشکماندا، بەشێکی لە نائاگایماندا و، بەشێکیتری لە ئاگایماندا ئەزمونمان کردووە و پێیداتێپەڕیووین.گوتی: ئەم خەونە جیاوازبوو، دەبێ بۆتی بگێڕمەوە؛نازانم چۆن خۆم لەشارێکدا بینییەوە، کە شارێکی زۆر جیاوازبوو، لەروویەکەوە وەک ئەو شارە سەیر و سەمەرانە وابوو کە لەفیلمی (ساینفیکشن)دا لەهەسارەیەکی تردا هەیە، لە رویەکی ترەوە هەندێ دیاردەم تێدا بەدیدەکرد...

د. حسێن عەلی غالب: زیندووەکان و مردووەکان - کورتە چیرۆکێک

دوای ئەوەی بارانێکی بەخوڕ وەستا لە ماڵە بچووکەکەم نزیک بوومەوە.لە دوورەوە سەیری دەکەم زۆر کەس دەبینم لە نزیک ماڵەکەم قەرەباڵغن...؟؟هەنگاوی خێرا دەنێم و لە خەڵکەکە نزیک دەبمەوە، لە سەرووی دەنگمەوە هاوار دەکەم:- چی ڕوویدا ..؟؟هەموو جەماوەرەکە بە ترس و ترسەوە سەیری دەموچاویان دەکرد، چاوەکانیان خەریک بوو...

ئازاد عەبداڵی: مەلی قاچ و قول درێژی پۆپڕە زەرد!

ساتێ بۆناو جیهانی منداڵانشۆخان  دەگەڵ باب و دایکی دەچێت بۆ سەفەر. سەفەرێکی زۆر زۆر دوور بۆ دوڕگەیەک لە  دووڕگە وردو درشته زۆرەکانی ناو دەریای یونان.ڕۆژێک لە ڕۆژانی ناو گەشت و سەیرانی کەنار دەریادا کاتێ که دایک و بابی دەناودەریا دا  بە تریقە و پێکەنین و گەمە کردنەوە شەڕە ئاو دەکەن ...

فەتاح حەسەن: ژالە (بەشی پێنجەم)

-١-بەنیازی زەعتەر کڕین لەبەردەم دوکانێکی بازاڕی ( سوق الآحد) وەستابوو پرسی کیلۆی بەچەند؟    دەنگێکی ناسك لە پشتییەوە بەرگوێی کەوت ئەگەر زەعتەری باست دەوێت دوای من کەوە، بەبازاڕەکەدا بەدەم پرسیار و – وەڵامەوە دەڕۆیشتن تاگەیشتنە دوکانێک لەوێ نیوکیلۆی کڕی، بەرلەوەی لەیەکتری جیاببنەوە وتی من (...

فێنک شەریف: ئەغريبە بە بازنەکانی دەستی گفتوو گۆ لەگەڵ باوکە پيرەکەی ئەکات

گۆرانی ئەيدير(ئافافا ئاينۆفا) تەمەنی ۳۷ ساڵە وەرگێڕدراوەتە سەر ۲۳ زمانی جيهانی گۆرانی بێژی ئەمازيغی گەورە ئەيدير ئەيڵێتەوە . ئەم گۆرانيە بەشێکە لە داستانی ئەمازيغی. ڕووداوەکانی دە قەڕن پێش ئێستا بۆ مان ئەگێڕێتەوە . باسی وەرزی زستانی ئەمازيغيەکان ئەکات لەباکوری ئەفەريقا کەزۆر جياوازی هەيە لەگەڵ شوێنەکانی...

فەتاح حەسەن: ژاڵە (بەشی چوارەم)

-١-وەك چۆن باڵندە ئەم چڵ و ئەو چڵ دەکات بۆ چڵێك دەگەڕێ لەسەری بسرەوێت، ئەویش لە یانە شەوانییەکەدا ئەم مێز و ئەو مێزی بوو تا یەکێك پێی ڕازی بێت و پاشان لەگەڵی بڕوات ،بەتایبەتی مێزی پیاوە بەتەمەنەکان چونکی خۆی باشی دەزانی گەنجەکان لای لێناکەنەوە، ئەو شەوە تابەربەیان  ئەوە کاری بوو، یانەکە بەرەو چۆڵبوون...

فێنک شەریف: ڕۆزا بەگريان پێدەکەنێ

ڕۆزا ئەوەندە گرياوە روومەتەکانی قڵيشاون لەبەر فرمێسك .هێرشی دووژمن بۆسەردێ کەيان ژيانی ڕۆزاو دەيانی وەك ڕۆزای سەرەو ژێرکرد ! ڕۆزای تەمەن حەووت ساڵان ماڵەکەی ڕووخاو دايك و باوکی شەهيد بوون . پياوە ديکتاتۆرەکان شەڕدائەگيرسێنن تەنها ئەوانەی باجەکەی ئەدەن ئەو کەسانەن کە خەريکی ژيانی سادەی خۆيانن لەلادێکان...

فەتاح حەسەن: ژاڵە (بەشی سێەم)

-١-هەموو شەوانێکی شەمە دەجوە یانەی شەوانەی ( ئەرگانا ) ، بە هیوای بردنەوەی ژنێك بەدڵی خۆی ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاکێشا پیاوێکی چوارشانە بوو لە هەمان شوێندا لەسوچێکدا هەر جارەی ژنێك لەسەر مێزەکەی بوو، پێکەوە نێرگەلەیان دەکێشا نیوقاپ شیڤارز و سەتڵێكی بچوك سەهۆڵاو کەچوار بیرەی تێدابوو، لەگەڵ چەرەسدا مێزەکەیانی...

فەتاح حەسەن: ژاڵە*(بەشی دوەم)

-١-لە گەشتەکاندا بۆ مەغریب ، کاتێك فڕۆکەکە دەگاتە ئەو شارەی بۆی دەچیت پێش ئەوەی فڕۆکەکە بنیشێتەوە فۆڕمێکت پێپڕدەکەنەوە ناوی سیانی و ئەو شوێنەی لێوەی هاتووی وە ناونیشانێك لەو شارە، ماڵ بێت یان هۆتێل، ئەو کێشەی نەبوو چونکە دوەمجاری بوو بچێت بۆ ئەو شارە، لە فۆڕمەکەدا ناونیشانی ئەو کەسەی تۆمارکرد کە، جاریپێشوو...

فەتاح حەسەن: ژاڵە (بەشی یەکەم)

-1- لەچێشتخانەی شەقامە سەرەکییەکەی شار بەداڵغەوە نانی دەخوارد، نزیکەی نیوەی لەبەر مابۆوە،دەستیکی بۆ شاگردی چێشتخانەکە بڵندکردو بەشەرمێکەوە وتی:-بەئەرك نەبێ ئەوەی ماوەتەوە بۆم بپێچەرەوە، بەشەقامەکەدا شۆڕبوەوە، خستییە بەردەمی پیرێژنێکی دەروازەکەر. لەبەرخۆیەوە بڵماندی، زۆر بەدایکم دەچیت. -2-چێژفرۆشان...

دڵشاد کاوانی: ڕۆمانی بە ڕێگاوەی دڵشاد کاوانی و فێڵی سەحراویی ئەدەب

هەندێکجار بەیەک جار خوێندنەوە ناتوانی مافی کتێبێک بدەی، ڕوونتر بڵێم، زۆرجاران خوێنەر ناتوانێ وەک ئەوەی کە هەیە یاخود پڕ بە پێستی تەواوی  واتا و پەیامەکانی نێو کتێب بگەیەنێت، جا من ناخاسمە ئەو خوێنەرانەی تەنها مەبەستیان چێژە بەڵکو ئەمەوێت بڵێم لە پاڵ ئەوەی کە بەرهەمی نووسەرێک چێژت پێ دەبەخشی، دەبێت...

رزگار رانگور: چیرۆکەکانی شار، تابوتێک و تەرمێکی سێ قاچ

گەڕەکەکەمان پڕبوو لە هەموو ئەو خێزانانەی کە هەریەکەیان چیرۆکێکی سەیر لە کارەکتەریاندا خۆی شاردبۆوە هەریەکەیان لە جێگەیەوە هاتبوون ئەوان ژیانیان پڕ پڕبوو لە نهێنی شاراوە ...! بۆیە زۆرجاران کە بەکۆڵانەکاندا دەڕۆیشتن لەبەر خۆیانەوە دەمیان دەجوڵاند و قسەیان دەکرد بێ ئەوەی کەس ووشەیەکیشیان لێ ببیستێت . ئەوان...

باوکی کلارا: چەند کورتە چیرۆکی سەیروسەمەرە

چەند کورتە چیرۆکی سەیروسەمەرەی پێوەندی‌دار و بە یەکەوە گرێدراو! لە شێوەی حیکایەتەکانی ڕابردوو 【بەشی دووهەم】 حیکایەت بوو.. سەلەم بوو!.. ئاو لە گوڵان کەلەم بوو!دیسان، خەڵکانێکی زۆر، لەم وڵاتە چەوساوە و زوڵم لێکراوە و هەر وەها، لەم سەر بۆ ئەم سەری چەرخی گەردوون، دەگێڕنەوە و دەڵێن:٦ـ ڕۆژێک لە ڕۆژان،...

باوکی کلارا: چەند کورتە چیرۆکی سەیروسەمەرە

چەند کورتە چیرۆکی سەیروسەمەرەی پێوەندی‌دار و بە یەکەوە گرێدراو! لە شێوەی حیکایەتەکانی ڕابردوو  【بەشی یەکەم】هەبوو نەبوو.. کەس لە خوا گەورەتر نەبوو و... کەسیش لە بەندەی خوا درۆزنتر نەبوو!١ـ دەگێڕنەوە و دەڵێن لە وڵاتێکی نامۆ و غەریب، لە کاتێکی نادیار و نەگونجاو و مژاوی و دوور لە لۆژیک و هەڵسانگاندن...

دڵشاد کاوانی: قەڵەمەکەت ون مەکە ، ئەگینا ژیان دەمـــــرێت....!

بۆ دڵشاد کاوانی قەڵەمی هەژاران.قەڵەمەکەت ون مەکە ، ئەگینا ژیان دەمـــــرێت....!میدیا خۆشناو.زۆرجار تەنها بە سوپاسێک و وەڵامێکی سەرپێیی، ناتوانی مافی تەواوی هەڵوێستی کەسێک بدەیت ، لەهەمبەر خزمەتەکانی بە مرۆڤایەتی ، چ بێژم ، ناتوانین ئەو جیهانبینیەی کە لە زهنمان درووست بووە ،  بە هۆی هەڵوێستی مەردانەی...