دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور، دەسەڵاتی دوژمنە، نەک دەسەڵاتی خەڵکی کوردستان

سمکۆ ساحیبقڕان: نامەیەکی بەڕێوبەرایەتی "ئەمن" لە سلێمانی زۆرشتمان لەسەر" بەرهەم ساڵح" پێدەڵێت

ئێمە گەلێکین، کە بە هیچ شێوەیەک لێپرسینەوە لە بەناو سیاسییەکانمان ناکەین و هەموو هێلکەکانمان لە سەبەتەی پوتترین پیاوانی سیاسی دادەنێین و پاڵی لێدەدەینەوە . گەلێک ئاوا بەرخورد لەگەڵ پیاوە بەگومانەکانی بکات وەکو ئەمڕۆی لێدێت .چونکە ئێمە هەمیشە خۆمان لە ڕووداوەکان دەپارێزین.بەرهەم لە گەرمەی تیرباران و لە داردانی گەنجانی کورددا، لەڕێگەی بەعسەوە دەچێتە لەندەن و ڕاستەو خۆ دەچێتە زانکۆی "لیڤەرپول" و باوکی لەنامەکەدا ئەمە بۆ بەڕێوبەری ئەمن دەنوسێت و شی دەکاتەوە و دەڵێ: کوڕەکەم هەڵهاتوو نییە بەڵکو بەنیازە...