بەشەکان

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

موتەلیب و شووشان: ئایین و توندوتیژی لەدژی ژنان

کەسانی بڕوادار بە ئایین، بەپێی ڕێسای کتێبەکانیان باس لە هەندێک ڕێسا دەکەن کە بەتەواوی پێشێلکەری مافی ژن وەک بوونەوەرە، ئەوەش هەموو ئایینەکان دەگرێتەوە و گشتیان دەڵێن، "خودا خاوەنی هەموو جیهان، سروشت و گیانلەبەرانە و مرۆڤ یەکێکە لە خۆشەویستەکانی خودا و ژنیش وەک ئافێنراوێکی خوا دەبێ ملکەچی ئەو یاسایانە بێ کە خوا بۆی داناوە"، ئەو یاسایانە هەتا ئێستا تەنیا و تەنیا ژنیان چەوساندووەتەوە و ئازادی و مافەکانیان لێ زەوت کردووە. جۆری پۆشین، تەنانەت جۆری دانیشتن و هەستان و ئاخاوتن، ژیانی هاوبەش پێکهێنان، پەیوەندیی...

رەزا شوان: هاوڕێیانی فۆلکلۆریستی نەرویجی ئاسبیورنسن و مـۆ

دوو هـاوڕێی نەرویـجی (ئـاسبیورنسن و مـۆ) لەو کاتەوە کە لە قوتـابخانە یەکترییان ناسی، بوون بە هـاوڕێ، بەڵام دوو هـاوڕێی دڵسۆزی تا سەر ئێسقـان، لە هـاوڕێتیش زیـاتر، خـۆیان بە (بـرای هـاوخـوێن) دەزانی، تا مـردن لە یەکـتری دانەبـڕان. ئەم دوو هاوڕێیە، لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی نۆزدەمیندا، چەند ساڵێک بە...

رەزا شوان: منداڵانی کورد و فـرە رۆشنبیری لە هەندەران

لە ئەمـڕۆدا ئێمە لە سەدەی بیست و یەکەمیندا دەژین، سەدەی (رۆشنـبیری گـلۆباڵـیزم) دەڵێن لە سایەی پێشکەوتن و شـۆڕشی تەکنەلـۆژیا و داهـێنانی سەیـر و سەمەرەدا، لە سایەی ئیینتەرنێت و ئایفۆنی زیرەک و ئامێری جۆراوجۆر و ئاسانی هـۆیەکانی گەیاندن و پەیوەندیکردن، جیهان بووە بە گونـدێکی بچووک. کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکی...

دەریا عوسمانپور: کێشەی ژن، مێژوو و ئایین

کە باس لە فاکتەرەکانی کێشەی ژن و بەتایبەتی کێشەی ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکرێ، زۆربەی هەرە زۆری نووسەر و ڕەخنەگران، لە سەد تا سێسەد ساڵ لەمەوبەر تێپەڕ نابن. ئەوەی ئەوان باسی دەکەن، نەریتی کۆمەڵگا و ئایینە، ئەوە لە کاتێکدایە کە کێشەی ژن، کێشەیەکی مێژووییە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕاو و سازبوونی یەکەم...

رەزا شوان: دایکـێکی دلۆڤـان و بەخـشـندە

چـیرۆکێکی کارتێکەرە دەربارەی سۆز و دلۆڤانی و بەخشندەیی دایک. لاوێک چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە، پەشیمان دەبێتەوە لەو دڵڕەقییەی کە بەرانبەر دایکی کردی، ئەم لاوە دەڵێ: دایکم یەک چاوی هەبوو، هەر لەبەر ئەوەی کە چاوێکی هەبوو رقـم لێی دەبۆوە. حەزم ناکـرد کە لەگەڵ هـاوڕێکانمـدا بیبـینم، تا گاڵـتە بە چـاو و بە رووخـساری...

کامەران قازی: گوڵاڵە سوورەی سەر گۆڕی شەھیدی ون

سڵاوێکی کوردستانی، من کاک سەلاح ناناسم، بەڵام بە داخم بۆی، وەک بە داخ بوونم بۆ ھەموو ئەو کچ وکوڕانەی نەتەوەکەم، کە لە ڕیزەکانی یەکێک لەو حیزبانەی باشوور و ڕۆژھەڵاتدا گیانیان بەخشی، ئەوان ڕۆڵەی نەتەوەیەکی دابەشکراو و زوڵم لێکراو بوون، موڵکی نەتەوەکە بوون، بەدوای شتێکدا دەگەڕان کە پێیان ڕەوا نەدەبینرا،...

رەزا شوان: چیرۆکنووسی ناسراوی منداڵان کۆرنیلیا فونکە

لەپـاڵ نووسـەرە کلاسیکییەکـانی ئەڵمانیا لە بـواری ئـەدەبی منـداڵانـدا، کە لە دەرەوەی ئەڵمانیادا لە جیهاندا ناسراون و ناوبانگێکی باشیان هەیە. چەنـد ناوێکی تازە دەرکەوتن کە رێکـۆردێکی تازەیـان تۆمارکرد، لە بـواری زۆرتـرین ژمارەی فـرۆشتنی پەرتـووکی منداڵان دا لە جیهانـدا. لە سەرووی ئەم نووسەرە تازانەوە،...

رەزا شوان: بووکە سەماکەرە (داوه‌ڵ)

لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ پەیوەندی نێوان مرۆڤ باڵندەکان، لە نێوان شەڕ و ئاشتیدا جیاوازی هەیە، مرۆڤ حەزدەکا خۆی لە باڵندە دەنگخۆش و رووخـسار جـوان و پەڕ رەنگینەکان نزیک بکاتەوە، گوێ لە دەنگی خۆشیان بگـرێ و بە بینینیان دڵخۆش و چاومەست ببێ. وەکو: کەو، بولبول، کەناری، چۆلەکە، تووتی، تاوس، کەڵەشێر، قەتی، قوڵنگ،......

جەعفەر کەریمی: کۆچکردن لە باشووری کوردستان دەستی پێکردۆتەوە!

بیست ونۆ ساڵ چین وتوێژەکانی ئەو بەشە لەخاکی نیشتمان چاوەڕوانی دەراوێکی ڕوونن کە بە سەر ژیاندا تێپەڕێ.رۆژ لە رۆژ بارودۆخی ژیان بەرەو خراپی دەروا! تاقمێک چەتەی بە ناو سیاسیی لە قالبی دووبنەماڵەی بێویژدانداهیچ رەحمێکیان بەو خەڵکەدانایە! هەرچی پێانخۆش بووە کردوویانە.هاتنەوەیان بۆ ناوخۆی وڵات مزگێنی شەڕناوخۆیی...

رەزا شوان: گرنگییەکانی ریزبوونی بەیانیان لە قوتابخانەکان

بێگومان هەموومان لە قـوتابخـانەی سەرەتـایی یا بنەڕەتیدا، بە قـۆناغی قوتابێـتیدا تێپەڕیوین. ریـزبوونی بەیانیانیش لە گۆڕەپانی قوتابخانەدا لە یادمان ماوە، کە پێش چوونە ژوورەوەمان بۆ پـۆلەکەمان، بۆ دەستپێکـردنی یەکەم وانەی رۆژێکی نوێی خوێنـدن، تا ئەمـڕۆش ئەو چـالاکییە وەرزشی و ئـەدەبی و کۆمەڵایەتی و هـونەرییە...

جەمال غەریب حەمە: ئه‌و نافامیده‌ییه‌ی ئێوه‌ سه‌ری هه‌مومان ده‌خوات

(ته‌نیا یه‌ك داخم هه‌یه‌ ڕسوابونی ئێوه‌م نه‌بینی، كه‌ ڕۆژێك هه‌رده‌هات به‌ڵام نازانم كه‌ی) په‌ره‌گرافێك له‌ نامه‌ به‌جێماوه‌كه‌ی كاوه‌.ئه‌م لێنه‌هاتوییه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئێوه‌ له‌ ژێر ناوێكی گه‌وره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌گه‌ر درێژه‌ بكێشێت له‌ كۆتایدا سه‌ری هه‌رهه‌مومان ده‌خوات.ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر...

گەرمیانییەک: نامەی گەنجێکی بێ ئومێدی گەرمیانی بۆ کوردستان پۆست

ئێمەی گەرمیانی زۆرترین کەسمان بەدەستی جاش و موستەشارەکان ئەنفالکرا، ئەوەندە بێ غیرەت بووین ناماتوانی یەک دوانیان وەک سەگ بتۆپێین، بۆیە ئیدی ئەمە سەڵمێنرا ئێمەی گەرمیانی چەند بێ غیرەتین هەموو حزب و مافایەک پێمان دەوێرێت. لەدوای راپەرینەوە، کۆمەڵێک بەرپرسی یەکێتی هەرچی زەوی و موڵک و شوێنی باشیان وەک ئاغا...

رەزا شوان: جیاوازی فـێرکردن و پەروەردەکردنی منداڵان لە ژاپـۆن

لەم سەردەمەدا، لە زیـرەکی و رەوشـت باشی و لە هەڵسوکەوتی دروسـتی کۆمەڵایەتی منـداڵان، وەکو نموونە، ئاماژە بە بلـیمەتی و زیرەکی منداڵانی ژاپـۆن دەکرێ. نیهـێنی و هـۆێ سەرەکیش لە پشتی ئەم راستییەوە، بۆ پەروەردەکـردنێکی دروست و رێنـمایی و ئاراستەکـرنێکی راسـت و بـوونی پەیـڕۆ و پـرۆگرامێکی تۆکمەی پەروەردەیی...

رەزا شوان: زێـڕی سـەوز

رووخۆش کچۆڵەیەکی جوانکیلە و لێوبەخەندەیە. باوکی کۆچی دوایی کرد. مایەوە خۆی و دایـکی و شاهەڵـۆی بـرا بچـووکی. باوکـیان تەنیـا پارچـەیەک زەوی بۆ بەجـێهـێشتن. بیـرێک و کەپـرێک لە ناوەڕاستی زەوییەکـەیان دایە. هەژاری سەغـڵەتی کردن. رووخۆش بە ناچاری وازی لە قوتابخانە هـێنا، زۆر بە دوای کاردا گەڕا، بەڵام هیچ...

رەزا شوان: مووبەکردن لەناو منداڵان لە قوتابخانەدا

لە زمانی کوردیدا، هەموو ئەم وشانە ( مووبه‌كردن، كه‌ڵه‌گایی کردن، ملهوڕی کردن، خۆسەپاندن، خۆزاڵ کردن، شەڕانگێزی، زۆربۆهێنان، خۆڕادان، چەقاوەسوویی کردن) گەر یەک مەبەستیش نەگەیەنن، بەڵام واتا و مەبەستەکانیان لەیەکەوە زۆر نزیکـن. هەموویان بۆ رەفتار و هەڵسوکەوتی ناپەسەند و نەخوازارو بەکاردەهێنرێن. زیاتریش...