سوپاسێك بۆ كوردستان پۆست

Saturday, 28/03/2009, 12:00

1492 بینراوە


سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بۆمان، دیسان شانازییه‌ بۆمان كه‌ تێكۆشه‌رێكی وه‌ك تاڵه‌بانی پشتیوانیمان بكات و بۆ زانیاری زیاترتان ئێمه‌ له‌هه‌واڵ تاڵه‌بانی به‌ باوكی رۆحی كورد ده‌زانین. به‌حوكمی ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ریم هه‌ر بابه‌تێك كه‌ نیشانه‌ بپێكی به‌ كۆمه‌ڵ جنێۆ و تۆمه‌ت و نووسینی بێ بنه‌ماو پڕ له‌وشه‌ی قێزه‌ون وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌. له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له‌دوو كه‌ناڵی جیاواز له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو ڕای جیاواز تۆمه‌ت باران كراین، یه‌كه‌میان له‌وه‌ڵامی گواستنه‌وه‌ی ڕای چاودێرێكی سیاسی له‌سه‌ر كورد له‌موسڵ.. رۆژنامه‌ی "هه‌ولێر" كه‌ لای خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرایه‌ كێ ده‌ری ده‌چوێنێ كردینی به‌ زمان حاڵی جاش و خۆفرۆشان و به‌وه‌ش تۆمه‌ت باری كردین كه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ واته‌ "هه‌واڵ" ده‌یكه‌ین هیچی له‌وه‌ كه‌متر نیه‌ كه‌ جاش و خۆفرۆشان به‌رامبه‌ر به‌ شۆڕشگێڕانی كورد كردویانه‌.. دووه‌میان له‌وه‌ڵامی بابه‌تێك كه‌ ڕایه‌كی جیاوازی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر سایتی كوردستان پۆست له‌ بری وه‌ڵام پاكانه‌ نامه‌یه‌كی بۆ خۆی نوسیوه‌ له‌و پاكانه‌ نامه‌یه‌دا وه‌ك عاده‌تی خۆی په‌لاماری "هه‌واڵ" یان داوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ (رۆژنامه‌ی هه‌واڵ ده‌زگایه‌كه‌ هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌پشتێوه‌یه‌تی و ده‌زگای زانیاری ڕاوێژكاری پێ ده‌دات) و نوسینه‌كه‌ش به‌ تێبینیه‌ك كۆتایی پێ دێنن به‌م شێوه‌یه‌ (ده‌زگای هه‌والًَ كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی دیكه‌ له‌پشتێوه‌یه‌تی ئێمه‌ به‌ پێویستمان نه‌زانی ناوه‌كان ریز بكه‌ین به‌ تایبه‌تی عومه‌ر فه‌تاحیش یه‌كێكه‌ له‌و گه‌نده‌ڵه‌ دزانه‌ كه‌ له‌پشتیانه‌وه‌ وه‌ستاوه‌). سه‌ره‌تا به‌ ناوی خۆم و سه‌رجه‌م ستافی ده‌زگای "هه‌واڵ" ه‌وه‌ سوپاسی كوردستان پۆست ده‌كه‌ین كه‌ له‌بری ئێمه‌ وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی رۆژنامه‌ی "هه‌ولێر" ی داوه‌ته‌وه‌. بۆ دڵنیابوونی ئه‌و برا به‌ڕێزانه‌ هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د.. ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ ده‌ستی گرتین و هانی داین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵ له‌ كه‌ركوك بچه‌سپێنین، هاوكاری كردین تا دزگاكه‌مان جێگیر كرد له‌وپه‌ڕی رێزو حورمه‌ت زیاتر هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ده‌زگای هه‌واڵه‌وه‌ نه‌ماوه‌... كاتێكیش كه‌ هاوكارمان بوو به‌ ئاشكرا ناوی له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه‌ ده‌نووسرا نه‌ك به‌ دزیه‌وه‌ هاوكاریمان بكات.. سه‌باره‌ت به‌ ده‌زگای زانیاری .. من زۆر سوپاسی كوردستان پۆست ده‌كه‌م كه‌ پشتیوانی منی له‌قه‌ڵه‌م داوه‌... كه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی كوردستان پۆست ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تر ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر ڕایه‌كی جیاواز تۆمه‌تی موخابه‌راتێكی ئه‌قلیمی ده‌درێته‌ پاڵمان.. ده‌زگای زانیاری ده‌زگایه‌كی تێكۆشه‌ری حزبێكی تێكۆشه‌ری خاوه‌ن ده‌ریایه‌ك خوێنه‌، شانازیش به‌وه‌و ده‌كه‌م كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كاندا به‌ هاوكاری ئه‌و ده‌زگا تێكۆشه‌ره‌ تۆڕێكی موخابه‌راتی به‌عسم له‌هه‌ولێر ئاشكراو ده‌ستگیر كرد.. سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بۆمان، دیسان شانازیه‌ بۆمان كه‌ تێكۆشه‌رێكی وه‌ك تاڵه‌بانی پشتیوانیمان بكات و بۆ زانیاری زیاترتان ئێمه‌ له‌هه‌واڵ تاڵه‌بانی به‌ باوكی رۆحی كورد ده‌زانین. سه‌باره‌ت به‌ (عومه‌ر فه‌تاح) یش بێ دوو دڵی ئه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین كه‌ هه‌موو تێكۆشه‌رێكی وه‌ك عومه‌ر فه‌تاح به‌ پشتیوانی خۆمان ده‌زانین، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی تر كه‌ نه‌تان ویستووه‌ ناویان بێنن... من لێره‌وه‌ ناوێك له‌و ناوانه‌ بۆ ئاشكرا ده‌كه‌م كه‌ به‌رده‌وام هاوكارو خه‌م خۆرمان بووه‌ ئه‌ویش برای به‌ڕێزم كاك (مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌یه‌)* كه‌ به‌شانازیه‌وه‌ بۆمان له‌كوردستان "هه‌واڵ"ی هه‌ڵبژارد بۆ شه‌ڕه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆنه‌ جاش عه‌باسی بایزی باڵۆ ئاغا.. وابزانم كاك مسته‌فا ده‌ناسن. له‌كۆتاییدا جارێكی تر سوپاسی كوردستان پۆست ده‌كه‌م و هیوادارم نه‌فه‌سی رۆژنامه‌گه‌ری خۆیان ته‌نگ نه‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ر ڕایه‌كی جیاواز كه‌ ده‌رباره‌یان ده‌نووسرێ. 1- تائێستا دووجار له‌سایتی كوردستان پۆست له‌سه‌ر به‌نده‌ نووسراوه‌ كه‌ هه‌ردوو جاره‌كه‌ پۆزشیان تیادا هێناوه‌ته‌وه‌. 2- هه‌واڵ له‌كه‌ركوك ده‌رده‌چێ نه‌ك له‌ ئه‌وروپا. *مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌- ئه‌ندامێكی كارای ستافی كوردستان پۆسته‌

*شوان داودی: به‌ناوی ستافی (هه‌واڵ) ه‌وه‌



ئه‌و سوپاسنامه‌یه‌ له‌ سایتی (جیهات سات)ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.
بۆ وه‌ڵامی شوان داودیی، ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێین: که‌ ئه‌و باوکه‌ سووک سه‌لیمه!‌
پیرۆز و  پێشکه‌ش به‌ ئێوه‌ بێت، لێ‌ که‌سێکی ناپاک و جاسوس و مێژووپیس و دز و ده‌مپیس، نابێته‌ ڕابه‌ر و باوکی ڕۆحی میلله‌تێک، ئێوه‌ی قه‌ڵه‌م و بیر و هزر گول، نمونه‌ی وه‌ک تاڵه‌بانی شایسته‌تانه‌، دیاره‌ ته‌یری گول عاشق به‌ داری زه‌قنه‌بووته‌. ئه‌و زه‌قنه‌بووته‌ تا وشک ده‌بێت، ئێوه‌ به‌ سه‌ریه‌وه‌ بنیشنه‌وه‌، چونکه‌ ته‌نها له‌ پاڵ ئه‌ودا ده‌توانن وه‌ک بولبولی گول له‌ سه‌ری بخوێنن و گیرفانتان پڕکه‌ن له‌ خه‌ڵاتی ئه‌م دزه‌ ناپاکه‌، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ باڵنده‌ گوله‌کانیش ته‌نها هه‌ر داری زه‌قنه‌بووته‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر