ئه‌م وێنیه‌ پێمان ده‌ڵێت نابێت جارێکی تر ڕووحی تاکی کورد چاوی له‌ ڕابردوو و داهاتووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای کورد ببڕێت‏

Wednesday, 03/11/2010, 12:00

1815 بینراوە




ئه‌م وێنه‌‌یه‌ تراژیدیایه‌كه‌ به‌ڵام تراژیدیا وه‌كو رواڵه‌تێكی‌ نمایشی‌، جیهانگیر نییه‌. توندوتیژیی‌ و مه‌ینه‌تی‌ و ماڵوێرانی‌ سروشتی‌ یا مه‌رگه‌ساته‌كانی‌ ده‌ستی‌ مرۆڤ به‌ هونه‌ری‌ مرۆڤه‌ شانۆی‌ ژیان به‌رهه‌می مرۆڤه‌ که‌ چی روو ده‌دات . به‌ڵام دوباره‌ زیندوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ نمایشی تراژیدیا نیه‌ به‌ڵکوو واقعی تراژیدیا که‌ مرۆڤ بوون خۆی تیا وون ده‌کات نمایشی‌ تراژیدیی‌، نه‌ریتێكی‌ تایبه‌ته‌ به‌ شانۆی ژیان . تراژیدیا به‌جۆرێك بوه‌ به‌ به‌شێكی‌ دانه‌بڕاو له‌ چه‌مكی‌ ره‌فتاری‌ مرۆی گه‌ر ده‌سه‌ڵات درووستی کردوه‌ گه‌ر ده‌سه‌ڵات خاوه‌نی موڕاڵ بێت ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ موڕالی ده‌سه‌ڵات که‌م ده‌کاته‌وه‌ که‌ نا هاووسه‌نگی ته‌واو له‌ ناوو خوودی ئه‌م کۆمه‌ڵگیایه‌ به‌دی ده‌کرێت

په بۆ ده‌بێت په‌‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ مرۆڤ و خوداش نه‌بینرێت ‌. گه‌مه‌ و گاڵته‌كانی‌ ژیان قوڵتر ‌بێته‌وه‌. په‌ره‌سه‌ندنی‌ سه‌رچاوه‌ نامرۆڤ ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ پێگه‌ی‌ تراژیكی‌ مرۆڤه‌كان بگۆڕێت یا له‌ناوی ببات، ده‌یانخاته‌ به‌ر خه‌ساری زیاترکه‌ وێنه‌که‌ خۆی نوێ ده‌کاته‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ خۆی شاهیدی ده‌سه‌ڵاتی لاوازه‌ له‌ حوکمێکی لاوزدا‌

.هه‌ر وه‌ك {ئیسۆس} {ده‌ڵێت ئێمه‌ ناتوانین مرۆڤ بین تاکوو نه‌بینه‌ شتێك زیاتر له‌ مرۆڤ}. ئه‌م وێنانه‌ و هازاران وێنه‌ی تریش پرسیارێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ ئه‌خلاقی سیاسی ئه‌م حیزبه‌ کوردیانه‌ ده‌کات که‌ به‌شی ژیانیان بۆ مرۆڤی کورد نه‌هێشتۆته‌وه‌ که‌ وه‌ك مرۆڤ بژی به‌ڵکوو‌ بوونه‌ مۆشه‌ خۆر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه‌ حیزب له‌سه‌ر گیانی مرۆڤی کورد ده‌له‌وه‌ڕێت و به‌سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤی کوردا باز ئه‌دا تا بگات به‌ هه‌ره‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات که‌ مێژووی کردۆته‌ به‌شێك له‌ ژیانی سیاسی خۆی بێ ئه‌وه‌ی به‌رابردووی خیانه‌ته‌کانی خۆیدا بچێته‌وه‌ .‌‌ له‌ کاتێکدا ئه‌م وێنانه‌ به‌شێكن له‌ ژیانی کۆمه‌ڵگای ئێمه ‌که‌ ده‌سه‌ڵات هاوو سه‌نگ نیه‌ له‌ وه‌ی که‌ جیاوازیه‌کان بکووژێت ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌بێته‌ دادگایه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات له‌ ئه‌خلاقی سیاسی خۆی ڕاچڵه‌کی نه‌ك به‌ کۆپی کردنه‌وه‌ی مێژووی خۆی شانازی بکات مێژوو بکات به‌ پاساو بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له‌ ده‌سه‌ڵات به‌ڵام له‌ ناو جیهانی مرۆڤایه‌تیدا وون ببووبێت ئاگای له‌ مرۆڤی کورد نه‌بێت که‌ باوکێك له‌ شه‌قامه‌کانی کوردستان بخه‌وون و خه‌وو به‌ خه‌وونه‌وه‌ ببینن له‌ سۆزی یه‌کتر خۆشه‌ویشستی یه‌کتر دوور نه‌بن .ئه‌م وێنیه‌ کووشتنی هه‌موو جوانیه‌کانه‌ دوورخسنه‌وه‌وه‌ و نه‌ناسینه‌وه‌ی شه‌ته‌ جوانه‌کانه‌ له‌ یه‌کتری که‌ له‌ نرخی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مری کوردستان که‌م .ده‌کاته‌وه‌ ڕەوشتى جوانى ئینسانى لە ناو سیاسەت و حیزبى کوردى فڕێدراوەتە دەرێ و بەرپرسیارێتى تاک لە ئاست کۆمەڵگادا جێگەى خۆى چۆڵ کردووە بۆ شکاندنەوە وتۆراندنى تاکەکان لەلایەن کۆمەڵگاوە و لەم ناوەندەشدا بۆشایه‌کی نا مرۆڤانه‌ به‌دی ده‌کرێت.که‌ سه‌ری ڕه‌ش هه‌زاران سه‌ری گه‌نجی سپی کردوه‌وه‌ و پیروو مناڵ و گه‌نجی برسی کرد‌. به‌ به‌رده‌وامی ئه‌م سه‌ری ڕه‌ڕه‌شانه‌ جیاوازی له‌ دایك ده‌بێت به‌له‌ دایك بوونی مناڵی کوردیش چاره‌نووسێکی نادیاری چاوه‌ڕوانییه‌تی



ئه‌م لینکه‌ش به‌شێکه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌کان ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌به‌رامبه‌ر مناڵی کورد
http://www.kurdistanpost.com
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە