ڕاگەیاندنێک لە کەمپینی بایکۆتەوە بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان

Wednesday, 25/09/2013, 12:00

2361 بینراوە


سەبارەت بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە کوردستان.
وەکوو ئاگادارین کە ڕۆژی ٢١/٩/٢٠١٣ هەڵبژاردن لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو. ئێوارەی هەمان ڕۆژ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە گوایه ڕێژەی بەشداربوان لە هەڵبژاردندا لەسەدا ٧٣،٩ بووە!
١/ ئەوەی جێگای سهرنجه له رۆژی دهنگداندا ئهوه ڕادهگەیهندرا کە خەڵکانێکی زۆر هەن نایانەوێت بەشداری بکەن و بنکەکانی دەنگدان وەکو پێویست قەڕەباڵغ نەبوون، هەر لەڕێگای کەناڵە حیزبیەکانەوە مەلاو کەسانی ڕۆشەنبیریان دەهێنايه سەر تەلەفزیۆنەکانیان و بانگەوازیان پێدەکردن کە خەڵک لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوەو بەشداری بکەن لە هەڵبژاردن، تا دوای سهعات چواری دوای نیوەڕۆش لەهەموو شوێنێکەوە ئەوە ڕادەگەیەندرا کە ڕێژەی بەشداربوان ناگاتە لە سەدا ٥٠!.
ناوەندی چاودێری شهمس ڕایگەیاند کە ڕێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە شاری هەولێر لەژێر سەدا ٥٠ یەو جێگەی دڵخۆشی نییە. پرسیار لێرە ئەوەیە چۆن تواندرا لە ماوەی کەمتر لە كاتژمێرێکدا ئەم ڕێژەیە نزیکەی لەسەدا ٢٥ بچێتە سەرەوە؟ بەڵگەیەکی تر بۆ ئەوەی کە بەشداری هاوڵاتیان لە ئاستێکی کەمدا بووە، ئەوەیە کە کاتی دەنگدان درێژنەکرایەوە، پێشتر کۆمسیۆن ڕایگەیاند لەهەلومەرجێکدا کاتی دەنگدان درێژدەکرێتەوە ئەگەر ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان ڕێزیان بەستبێت، بەڵام ئەم وادەیە درێژ نەکرایەوە.
بەپێی ئەم بەڵگانەی کە لەسەرەوە ئیشارەتمان پێداوە ئێمە وەک کەمپینی بایکۆت گومانمان لەم ڕێژەیە ی بەشداربوان هەیە کە ڕاگەیاندراوەو پێمانوایە زۆر لەوە کەمترە. داوامان ئهوهیه که کۆمسیۆن وهڵامێکی دروست لهم بارهیهوه بداتهوه.
٢/ ئەنجامە بەرایيەکانی لایەنەکان بەشێوەی جۆراوجۆر لە ڕێگای ڕاگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە، وە ئاگاداریشین کە خەڵکانێکی زۆر هەن دەنگیان بە هیچ کام لەم لایەنانە نهداوه وکارتی سپیان خستۆته سندوقهکانهوه، بهڵام تا ئێستا ئیشارەت بە ژمارەو ڕێژەی ئەم کەسانە نەدراوە، ئایا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و حیزب و لایەنە سیاسیەکان ئامادەن ڕێژەی ئەو دەنگانە ڕاگەیەنن؟ یاخود دەیانەوێت نەبیندراو سەیری بکرێت و ڕانەگەیەندرێت؟
بایکۆت و دهنگ نهدان مافی هاوڵاتیانه، پێويسته به دروستی رابگهیهندرێت
کەمپینی بایکۆت
٢٤/٩/٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە