بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


كۆنگرەى (3)ى ــــ ى.ن.ك ـــ كۆنگرەى سەركردە سەربازییەكانە

Thursday, 20/05/2010, 12:00




زۆر باسى گۆڕانكارى دەكرا لە كۆنگرەى سێدا، هەرچەندە خەڵكى شارەزا هەر لەسەرەتاوە پێیان وابوو ئەم كۆنگرەیەش هیچ لەهیچ ناگۆڕێت. ئەوەى مایەى سەرنجە ئەوانەى دەرچوون بۆ ئەندام كۆنگرە زۆربەیان بەرپرسى ئاساییش و پۆلیس و سەركردە سەربازییەكانن، كە ئەمە خۆى لە خۆیدا كێشەیەكە، دووبارە دەزگا ئەمنییەكان و سەربازییەكان نەك بە حزبى دەكرێن بەڵكو دەچنە كۆنگرەو دەبنە بڕیاردەر، هۆى ئەمە چییە؟.
كێشەكە دەگەڕێتەوە بۆ خودى تاڵەبانى، لەبەر ئەوەى ئەو كەسانەى تاڵەبانى دایانى ناوە بۆ سەرپەرشتى ڕێكخستنە حزبییەكان زۆربەیان كەسى سەربازیین، بە واتا كلاسیكییەكەى، ئەوانیش خەڵكى جێگاى باوەڕى خۆیان كردووەتە بەرپرسى پۆلیس و ئاساییش و پلەو پایە سەربازییەكان، كە ئەو پلانەش ڕەمەكى دانراون و لەسەر بنەماى زانستى دانەنراون، ئەو سەركردە سەربازییانەش بۆ ئەوەى جێگاى خۆیان لەسەركردایەتى مسۆگەر بكەن، ئەوانە دەبەنە كۆنگرە كە جێگاى متمانەن، كە ئەو كەسانەش بەرپرسى ئاساییش و پۆلیس و سەركردە سەربازییەكانن، كە لەكۆنگرەدا رۆڵى چەپڵەلێدەر دەبینن و هیچى تر، یەكێتیش پاش كۆنگرە ئەوەنەى تر لەئاوو دەچێت لاوازتر دەبێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە