ها‌وڕێ زەکی چۆن تیرۆر کرا

Sunday, 08/11/2009, 12:00

3024 بینراوە


هاوینی سالی 1983 بوو لە سەر شاخی ئەحمەد برنە بنکەیەکی هاوبەشمان هە بوو لە گەڵ هەڤاڵانی PDK دا.لەو بنکە یەدا تەنها سێ پێشمەرگەی لێ بوو دوانیان PDK بوو دانەیەکیان شیوعی بوو .بۆ پشوو دان هاوڕێ هەمە ڕەشید قەرەداخی
من و هاوڕێ زەکی نارد بۆ سەر هەمان شاخ هە ڤاڵانی PDK یش لە لای خویانەوە ئومەر قەرەگۆلی یان نارد لە گەڵماندا کاتێک گەیشتینە سەر شاخ بۆمان دەرکەوت .پێوستی تەواوی لێ نیە! بۆ یە بریارمان دا . سبەینێ دوای خۆر ئاوا بوون پێشـیمەرگەیەکمان بگەڕێتەوە ناو گوند . کاک ئومەر وتی من ناگارێمەوە چونکە شاخەکە بەرزترین شاخی ناوچەی شارەزوور بوو تەقە و هاوانی مەعسکەری چنارەمان لە سەر بوو . هاوڕێی زە کی وتی من دەڕۆم منیش وتم من چۆن ڕازی دە بم تۆ بەعەفارۆفێکی قورسەوە برۆیتە خوارەوە من دە رۆم . کاتێك ڕۆژ بووە وە هاوڕێی زە کی بە سار هاتی خانەوادەکی بۆ دەگێراماوە
کە چۆن ڕژێمی بەعسی رفتار فاشێ ‌‌باوکی ئیعدام کەردوە خوشكە کانیشی ئختساب کردوە .من زۆر خامم خوارد چونکە هاوڕێی زە کی بە قوڕگی پڕگریان بە سەر هاتەکانی بۆ دەگێڕامەوە کات گەیشتە خۆر ئاوا بون من هاوڕێی زە کیم بە جێهێش‌ بۆ هە تا هەتایە .هاوڕێیان کە زانیان من گەڕاومەتەوە هەر ئەو شە وە هە موو پێوستیەکانمانیان بۆ ئامادە کردین هاوڕێیە کیشیان لەگەڵدا ناردم بە ناوی هاوڕێی مامۆستا ئەنوەرە وە خەڵکی شاری سلیمانی بوو. کە گەیشتینە سەر شاخ بنکەکش و بێی دەنگ بوو هەرچی هاوارمان کەرد دەنگ نە بوو لە کاتی گەڕیان دا داستم بەر مرۆڤێكێ بێڕۆ کە وت بانگی هاوڕێکەم کەرد وتی با بە پەلە بڕۆینە خورارەوە بۆ ئاگادارکردنی هاوڕێیانمان .کە گەشتینە لای هاوڕێی هەمە ڕەشید و هە واڵەکەمان پێگەیاند هەستی کەرد کە ئومەر قەروگۆلی هاوڕێی زە کی شەهید کردوە .کاتێک گە یشتینە سەر شاخ بۆ مان دەرکەوت
کاکی هەڤاڵ ئومەر بە فیشكیکی برنە وی ژەنگاویەوە هاوڕێی زەکی شەهید کردوە .
بۆ شاهیدی ئەم تاوانە هە موو بەتالیۆنی 15 قە رەداخ و گوندی ئەهمەد برنە و گوندی قلیجە شاهدی ئەو تاوانەن من وەک هاوڕێی جەلال بۆ یە ئەم بەسەر هاتە دڵ تەزێنەم نووسی لە بەر سێی هۆ:
1- کەسوکاری شەهید زەکی گۆڕی کوڕە کەیان بدۆزنە وە کە لە گوندی ئەحمەد برنە لە ناوچەیی شارەزوور بە خاک سپێراوە.
2- ئومەر قەرەگۆلی بدرێتە دادگا من ئامادە دەبم بۆ شاهید حالی .
3- لەم کارە قێزنەوەیە دوو بارە نەبێتە وە ...تکا لە هاوریانی کوردستان post دەکام تەرجومەی بکەن بۆ زمانی عەرەبی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە