تا مه سعود مابێ دارەکەى خیانەت سەوز دەبێت!

Saturday, 29/08/2009, 12:00

2829 بینراوە


تا مه سعود مابێ دارەکەى خیانەت سەوز دەبێت!.
دارى خیانەت ئەو دارەى بارزانى باوک چاند ى تا ئێستاش بەرەکەى سەوزە و زەرد نابێت ..
شۆڕ بونەوە بە مێژووى بنەماڵەى خائینى بارزانیدا کە مێژوویەکى ناشیرین و نامۆ بە گەلى کوردیان هەیە بۆت دەردەکەوێت کە سەرتاپاى مێژووى ئەم بنەماڵەیە بە تایبەت لە دواى دەرکەوتنى مەلا مستەفاوە لاپەڕەکانى لێوان لێوە لە خیانەت ، هەتا ئەم ساتەش ئەو بنەماڵە یە بەردەوامن و کۆڵیان نەداوە و درێغیش ناکەن ، چونکە لە سۆنگەى بیرى ئەوانەوە تا ئێستاش بنەماڵەکەیان لەسەروو هەموو میللەتەوە یە ، بۆیە ئەم جۆرە بیرکردنەوانە ڕێگە خۆش کەرە بۆ خیانەت دوایى ئەوەى زانیان مەترسى هەیە بۆ سەر ڕێڕەوى ژیانى بنەماڵەکەیان ، ئەگەر تۆزێ بگەڕێنەوە بۆ دواوە و چەند پەڕەیەک لە مێژووى مەلا مستەفا هەڵدەینەوە ئەو گومانەمان دەڕەوێتەوە ، کە مەلا مستەفا ڕێچکە شکێنەرى خیانەت بوە لاى ئەو بنەماڵەیە ، هەتا ئەو ڕۆژەى کە مردیش هەر بەردەوام بوو ، لە مێژووى کوردا خیانەتکار زۆرن ، بەڵام وەکو مەلا مستەفا و بنەماڵەى بارزانى دەگمەنن و بگرە هەر نیشە ، مەلا هەتا مابوو ئەو کاتەى چەتە بوو لە ناوچەکانى بادینان و بارزان هەر سەرۆک عەشیرەتێک لە بارزانى بە ناوبانگ تر بوایە بێ سێ و دوو کوژرابوو، چەندین سەرۆک عەشیرەتى بەناو بانگى بادینان وەکو زێباریەکان ، سورچیەکان ، بە دەستى مەلا و پیاوە چەتەکانى ئەو سەردەمە کوژران ، فاخر مێرگەسۆرى کە کەسێکى بەناوبانگى شۆڕشى ئەیلول بوو لە زیندانەکانى ڕایاتدا بە فەرمانى پاپاى بنەماڵەى بارزانى کوژرا ، مەلا مستەفا لەبەر کارە نابەجێ کانى ناوچەکەى هەراسان کردبوو بۆیە لەترسى کارە نابەجێ کانى لەهەموو ناوچەکەدا جێًگایەک نەما تیاى بمێنێتەوە بۆیە هەڵهات بۆ کوردستانى ڕۆژهەڵات ، ئەو سەردەمەش سەردەمى کۆمارى کوردستان بوو ، لەوێ وەکو شۆڕشگێڕێک پێشوازیان لێ کرد چونکە هێزێکى لەگەڵدا ئەوهێزەش پێک هاتبون لەوانەى بە هۆى کارى نابەجێ (دزى ، پیاو کوشتن ، ژن هەڵگرتن) لە مەلا مستەفا کۆببونەوە ، واشیان لە قازى نەمر گەیاندبوو کە ئەمانە پێشمەرگەن و لە ترسى حکومەتى عێراق ڕایان کردوە ، بۆیە کۆمار و قازى و جەماوەرى کوردستانى ڕۆژ هەڵات پێشوازى گەرمیان لێ کردن ، هەندجێک شەڕیان کرد دوایش پەیوەندیان کرد بەشاى ئێرانەوە و لەوێش لە گەرمەى شەڕى نێوان کۆمارو ئەرتەشى ئێران مەلا مستەفا قوچاندنى بۆ ڕوسیا چونکە لەوە پێش مەلا پەیوەندى کردبوو بە مخابەراتى سۆڤیەتەوە و هەر بە ئاگادارى ئەوانیش پشتى قازى بەردا ، ماوەیەکى زۆر لە سۆڤیەت مایەوە و موعتەمێدێکى باشى کەى بى جى بوو وەکو بەڵگەنامەکان دەڵێن ئەو کاتە مەلا مستەفاى ئاوارە لەوێوە یارمەتى خێزان و کەس و کارەکەى ئەدا ، بە بڕى باش ئەمە ئەوە ئەسەلمێنێ کە ئەو پیاوە جاسوسێکى باش بوە و یارمەتى حکومەتى وەرگرتوە ، پاش ماوەیەکیش لەوێوە داواى لە حکومەتى ئەوکاتى عێراق کردوە لێى خۆش بێت و بگەڕێتەوە بۆ کوردستان ، ئەو کاتەى ئەو هاتەوە لێرە پارتى دامەزرابوو خاوەنى هەزاران ئەندام بوو حیزبێکى گەورەو پان پۆڕ بوو، هەر لەگەڵ هاتنەوەى کەوت بەسەر پۆستاڵەکانى عبدالکریم قاسمدا و فەرمووى قەیتانى قۆنەرەکانتم، لاى سەرۆک قەیتان بوو کەچى کە گەڕایەوە لاى خۆمان بوو بە پاڵەوانى شۆڕشى کورد ، مام جەلال و بلەى ئەحە رەش دوو هەڵەیان کردوە یەکەمیان کە کاتى مەلا مستەفایان هێنایەوە و کردیان بە نێرە کەرى ساحەکە و ئەمجارەش کە مەسعودى کرد بە سەرۆکى هەرێم ئەوە دوو پەڵەى ڕەشە بە نێو چەوانى تاڵەبانیەوە ، کورد لەسەر هەموو شتێک لێى خۆش بێت لەسەر ئەو دوو هەڵەیە هەق نیە لێى خۆش بێت ، ئەگەر جارى یەکەم نەیان زانیبێت مەلا دجاسوسشى کەى بى جى بوە ئەوا ئەمجارە باش ئەیزانىمەسعود پاڵەوانى خیانەتى 31 ئاب بوە ، بەڵام ئەم دوانە مەنجەڵ و سەر قاپن .بە ناوى شۆڕشیشەوە دەیان پێشمەرگەى کوردستانى شەهید کرد (مەلا ئاوارەو هەڤاڵەکانى ، سلێمانى موعینى و هەڤاڵەکانى ،ێدیق میران) مەلا موستەفى پیاوێکى کۆنترۆڵ کراو بوو دوگمەکەى لاى ساواک بوو کەى دەستیان پیا بنایە ئەو لە جوڵە ئەوەستا ، هەر نمونە پێش ئەوەى ئاشبەتاڵ بکات زۆر لە سەرکردەکانى کۆمەڵە و پارتى پێیان ووت ئەو کارە مەکە چونکە دوگمەکەى دادرابوەوە هەر کردى و لە حوزورى شادا ووتى کارى من تەمام شود . مەلا مستەفا ئاوێکى ڕشت هەتا ماون وەچەکانى پێى تێ ئەخەن و بەردەوامن لەسەرى ، دوایى ئاشبەتاڵ جارێکى ڕۆڵەکانى خیانەت خانەکەى بارزانى دەستیان کردەوە بە خیانەت و یەکەم گوللەش لە و پێشمەرگانە درا کە دەیانویست شۆڕشى نوێ هەڵگیرسێنەوە ، ووتەکەى ئیدریس بارزانى کە دەڵێ (ئەگەر شۆڕشمان پێ نەکرێ خۆ شۆڕشمان پێ تیک دەدرێ) ئەمە جوانترین مەنتیق بوو کە بنەماڵەى بارزانى لەسەرەتاوە هەتا ئێستا کارى لەسەر دەکەن ، ئەوان بەردەوام لە هەوڵى تێک داندان ، شەڕى ناوخۆى چەندین ساڵەى شاخ ، کارەساتى هەکارى ، بەرەى جود ، ئەمانە کارکردن بەو مەنتیقەى ئیدریس (ئەو ئیدریسەى لە ئاودەستێکى تاراندا مرد وئێستا سەروەرى شەهیدانە) هەموو ڕێککەوتن و گفتوگۆکانیان ئەگەر لە بەرژەوەندى بنەماڵەدا نەبێت نایکەن ، شەڕیش بۆ بەرژەوەندى بنەماڵە دەکەن ، دوایى ڕاپەڕین لەگەڵ مانەوەى مەسعود بارزانى چەندین مانگ لە بغداد کەوتە ژێر کاریگەرى سدامەوە و لەو کاتەوە پەیوەندیەکانى دەمە زەرد کردەوە و بوە ئەڵقە لە گوێیەکى دڵسۆزى مخابەراتى عێراق ، ئیتر بەردەوام ئەمیش کۆنترۆڵەکەى لە دەستى مخابەراتى عێراقدا بوو بە ئارەزووى خۆیان بە کاریان دەهێنا و شۆڕشیان پێ تێک ئەدا ، هەر ڕۆژەى بە بیانوەیەک دەیویست شەڕ هەڵگیرسێنێ ، بەڵام ئەو هەلەى بۆ نەڕەخسا تا ساڵى 1994 و تەپڵى شەڕى لێ دا و دەساڵ شەڕى ناوخۆ بەردەوام بوو ، شەڕ وا بۆگەنن بوو کار گەیشتە ئەوەى مەسعود بارزانى لە 22/8/1996 دا نامەیەکى نارد بۆ سدام و داواى یارمەتى لێ کرد ، بەو حسابەى ئێران دەیەوێت کوردستان و عێراق کۆنترۆڵ بکات و ئەمیش پارێزەرێکى دڵسۆزى خاکى عێراقە ، عێراقیش لە خواى دەویست و لە 31 ى ئابدا هێزى عێراق کە پێک هاتبون لە چل هەزار سەربازو دوو سەد تانک و سەدان تۆپى دوور هاوێژ هێرشیان کردە سەر شارى هەولێر ئەوەى نەشیا لە هەولێر کردیان ، بە هەزاران عەرەبى حیزبەکانى عێراق ، حیزبەکانى کوردستان شەهید کران ، سەدان کەس دیل کرا ، سەدان پێشمەرگەى یەکێتى کوژران ، تاڵان و برۆیەکى زۆر هەولێر و دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێمى گرتەوە ، ئاڵاى بەعس و ئاڵاى ڕوو زەردى پارتى لەسەر دەبابەکانى ڕژێم بوو ، سەربازو جاش پارتیەکان لە بازگەکان وەستابون . هەموو کەناڵەکان ئەمە دیمەنانەى نیشان داین کەچى دڵشاد بارزانى ئەیوت (ئەم وێنانە کۆنەو هى ساڵى 1991) ، ئەم بنەماڵەیە ئەمە ندە بێ شەرم و بێ شەرەفن نکۆڵى لەو خیانەتە ئەکەن ، دواى ئەوەش کە بە سوپاى عێراقەوە هەموو کوردستانیان کۆنترۆڵ کرد ، چونکە سەرکەوتنەکەیان بە پشتگیرى داگیر کەران بوو خۆیان ئەو شەڕ کەرە ئازایە نین بتوانن بەرگە بگرن ، جارێکى تریش ڕاو نرانەوە ، کە مەسعود ڕاى کرد لە سلێمانیەوە بەنلاو سوپاى عێراقدا لە ناو کەرکوکەوە ڕۆیشتبوو خەڵکى کەرکوکى دڵى کوردستان لە جیاتى چەپڵە بارانى سەرۆک بە تەماتەى ڕزیوو هێلکەى بۆگەن پێشوازیان لێ کردبوو، مەسعود بەمەوە نەوستا جارێکى تر بەناوى لێدانى PKKوە هاناى بۆ سوپاى تورک بردو بە دەیان جار لەسەر خواستى مەسعودى خیانەتکار سوپاى تورک ، میتى تورک گەیشتنە ناو خاکى هەرێم و سەروەرى ئەم هەرێمەیان پێشێل دەکرد کە دنیاش ڕەخنەیان لە تورکیا دەگرت ، دەیان ووت ئێمە دەعوەتى بارزانین ، دوا جار سوپاى تورک تا نزیکى دوکان هات ، بەرەنگارى نەبوایە ئەهاتە ناو سلێمانیەوە ، لەگەڵ ئەم هەموو خیانەتەدا بە دەیان ساڵ داهاتو سەرچاوەى ژیانى خەڵکیان دزى ، ئەو کاتەى تاکێکى کورد پارەى کیلۆیەک ئاردى نەبوو ئەوان بە ملێون دۆلاریان ئەدزى و ئاودیوى ئەوروپا و ئەمریکایان ئەکرد ، کام کارە بێ شەرمى و بێ شەرەفیە بنەماڵەى بارزانى کرد ، تەنها بۆ گەیشتن بە پیرۆزى بنەماڵەکەیان ، دوا جاریش ئەم پیرۆزییەیان لە ڕێگەى تاڵەبانیەوە دەست کەوت ، پارتى چۆن مۆڵگەیەک بۆ خیانەت و خیانەتکاران دواى ڕاپەڕینیش هەر وەکو خۆى مایەوە و بوە مۆڵگەیەکى گەورە بۆ کۆکردنەوەى سەرجەم خیانەتکارانى کورد بەئێستاشەوە زۆربەى زۆرى خیانەتکارانى کوردستان لە دەورى ئاڵا ڕوو زەردەکەى پارتى و بنەماڵە کۆبونەتەوە ،دوایى ئەو هەموو مێژووە ڕەشە ى ئەم بنەماڵەیە کە لێوان لێوە لە خیانەت ، لە دزى ، کەچى ئێستا دوگ دراوەتە دەم پشیلە و سەرۆکى هەرێمە ، سەرۆکى حکومەتن ، ئەمە یەکەم جارە لە هەموومێژوودا میللەتێک خائینێک بکاتە سەرۆکى خۆى ، دزێک بکاتە پاسەوانى سەروەت و سامانى . ئەم کارە بەس لە تاڵەبانى و پەرلەمانە هڵبژێردراوەکەى کورد دەوەشێتەوە ، نەبوە لە هەموو مێژوودا پەرلەمانێک دەنگو ڕەنگى خەڵک بێت کەچى خائوینێکمان بۆ بکاتە سەرۆکى ئەم هەرێمە . بە بۆنەى نزیک بونەوەى 31 ى ئابەوە پیرۆزبایى لە تاڵەبانى و پەرلەمانەکەمان دەکەم چونکە ئەوان بونە هۆى داپۆشینى ئەو خیانەتە گەورەیەى ئەو بنەماڵە بێ ئابڕوە .....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە