بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


پەرلەمانتارێك: رەتكردنەوەى پرۆژەى هاوتا كردنى مووچەى هێزەكانى پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش تەنها لەبەرئەوە بوو گۆڕان پێشكەشى كردوە

Monday, 03/01/2011, 12:00


دواى ئەوەى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان پرۆژە یاسایەكى پێشكەش بە پەرلەمانى كوردستان كرد سەبارەت بە هاوتا كردنى مووچەى هێزەكانى پێشمەرگە وپۆلیس و ئاسایش، بەڵام زۆرینەى پەرلەمان رازى نەبوون موچەى ئەم هێزانە هاوتا بكرێت بە هاوشانەكانیان لەبەغداد، ئەندامێكى لیژنەى ناوخۆ لە پەرلەمانى كوردستان راى دەگەینێ پەسند نەكردنى پرۆژە یاساى هاوتا كردنى مووچەى ئەم هێزانە تەنها لەبەر ئەوە بوو فراكسیۆنى گۆڕان پێشكەشى كردوە.

نەریمان عبدوڵا ئەندامى لێژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژناموانى رایگەیاند: پاش هەوڵ و داكۆكى زۆر لەلایەن ئەندامانى پەرلەمانى كوردستان لە لیستە ئۆپۆرزسیۆنەكان و بەتایبەت فراكسیۆنى گۆڕان بۆ یەكسانى كردنى موچەى هێزەكانى پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و بە هاو پیشەكانیان لە حكومەتى عێراق، بۆ ئەم مەبەستەش بە نوسراوى ژمارە 31 لە بەروارى 18/11/2009 پرۆژە بڕیارێك لەلایەن فراكسیۆنى گۆڕانەوە پێشكەش بە پەرلەمانى كوردستان كرا، بەڵام بە بیانوى جۆرا و جۆر دواخرا دواى هەشت مانگ لەپەرلەمانى كوردستان خوێندنەوەى یەكەمى بۆكرا، بەمەبەست گفتوگۆكردن لیژنەكان بەهەمان شێوە دواخرا.پاش ساڵێك و مانگێك و هەشت رۆژ لە 30/12/2010 گفتو گۆكردن لەسەر پرۆژەكە دەستى پێكرد و خرایە بەرنامەى كارەوە، بەڵام بەبیانوى جۆرا و جۆر و بەستنەوەى بە بەغداد و بە بودجە و حكومەتەوە بە دەنگى زۆرینەى پەرلەمانتارانى دەسەڵات پرۆژە كە گەرایەوە بۆ حكومەت لە كاتێكدا ئەمانە هەمووى بیانوى بێ بنەمان، چونكە لیژنە پەیوەندارەكان لە پەرلەمان وەك لیژنەى ناوخۆ ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان لەبەروارى 20/9/2010 وەزیرەكانى(دارایى و ناوخۆ و پێشمەرگە) بانگهێشتكران و بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ناوەرۆكى پرۆژەكە لە هەموو روێكەوە بە دەرماڵەى مەترسى و خواردن و پایە هیچ گیرو گرفتێكیان نەبوو.
پەرلەمانتارەكەى فراكسیۆنى گۆڕان پێشى وابوو ئەو بیانوانەى پرۆژە كەى فراكسیۆنەكەیانى پێ رەتكرایەوە ئەوەبوو پرۆژەكە لەلایەن فراكسییۆنى گۆڕان پێشكەش كرابوو بۆ ئەوەى نەبێتە بریارێك بۆ هاوتا كردنى مووچەكانیان تەنها ئەمەیە بیانوەكە.
سەبارەت بە رەوانە كردنى پرۆژەكە بۆ حكومەت پەرلەمنتارەكەى فراكسیۆنى گۆڕان لە لیژنەى ناوخۆ ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان رایگەیاند: رەوان كردنەوەى پرۆژەكە بۆ حكومەت بۆ ئەوەیە هەر كاتێك ویستیان دەست كارى پرۆژەكە بكەنەوە وهەرچەندە بەڵێنیان پێدواین كە جێبەجێى بكەن، بەڵام زۆرجار پەشیمان بوونەوەمان بینەوە لە بەڵێنەكانیان.
لە درێژەى لێدوانەكەى پەرلەمانتارەكەى فراكسیۆنى گۆڕان باسى لەوەشكرد بەردەوام دەبن لەهەوڵەكانیان بۆ هاوتا كردنى مووچەى ئەم هێزانە بەوەى لە ئێستادا ژیان و گوزەرانیان لە خراپیدایە و دەبێت ژیانیان باشتر بكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە