به ڕێز مالیکی ئایا هه ولێر مه ترسییه بۆ سه ر به غدا یا به پێچه وانه وه؟

Wednesday, 29/07/2009, 12:00

1800 بینراوە


تازه ترین دیکتاتۆری مۆدێڕن و نه ته وه په رستی ئه ره ب نووری مالیکی له گه شته که یدا بۆ ئامریکا، که به پێی ئاژانسی ئه ی ئێف پی، نووری مالیکی به سه ردانێک له ئه مریکا بوو، له کۆنگره یه کدا له په یمانگای وولایه ته یه گکرتووه کان بۆ ئاشتی، له واشنتۆن ووتی ' ناکۆکی نێوان کورد و ناوه ند، یه کێکه له کێشه هه ره مه ترسیداره کان که هه موو حکومه تی ئێراقی نیگه ران کردووه'.

له ڕاستیدا ئه وه به غدا یه یان بڵێین عه قڵیه تی ئه ره بییه که هه وڵێر یان کورد و کوردستان به مه ترسی وهه ڕه شه بۆ سه ر به غدا و خۆیان ده زانن. به ڵام تا ئێستا کورد نه ک هه ر هه ڕه شه نه بووه بۆ ئه ره ب به ڵکو هاریکاریشی کردوون له سه رده می ئه وڕه حمانی پاشا تا شۆڕشی 20 له ئێراق به تایبه تی له به سڕه. هه روه ها له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه ددام ئه وه کورد بوون که ویستوویانه ئێراق به ره و فیدڕاڵی و ئاسووده ی به رن و هه موو میلله ته جوداکانی ئێراق لێی به هره مه ند بن. به ڵام به داخه وه ئه وه ئه قڵییه تی شۆڤێنی ئه ره به که نه بڕوای به فیدڕاڵی یه و نه بڕوای به پێکه وه ژیان هه یه و نه بڕوای به وه هه یه که کوردیش میلله تێکه وه هه ر میلله تێکی تر و خاوه نی زمان و خاک و فه رهه نگ و کولتووری خۆیه تی.

زیاتر له هه زار و چه ند سه د ساڵ زیاتره ئه ره ب خاکی کورد و چه ندان له میلله تانی تری ناوچه کانی خۆرهه ڵاتی ناوه ڕاست و باکووری ئه فریقا ی به ناوی ئیسلامه وه داگیر کردووه و زۆر له و نه ته وانه به یه کجاری له ناو چوون و هه ندێکیان له لێواری مان و نه ماندان وه ک ئه مازیغی و قیبتیه کان، وه خاکێکی زۆری کوردیان لووشداوه به سه دان هه زار و بگره به ملیۆنیش کورد تا ئێستا کوژراون، له خاکی خۆیان ده رکراون و ده ربه ده ر کراون، یانیش ئه نفال کراون.

له به ختی کورد سه دام له ساڵی 1990 ز دا کوه یتی داگیرکرد و له با شترین دۆستی ئه وروپاییه کان و ئامریکاییه کانه وه که یه کێ له باشترین کڕیاره کانی چه کیان بوو به چه کی کیمیایشه وه که دای له هه ڵه بجه و چه ندین شوێنی تری کوردستان، بوو به هه ڕه شه بۆ به رژه وه ندیه کانیان له کوه یت و که نداوی ده وڵه مه ند به نه وت. ئه مجاره ئه مریکا و ئه وروپاییه ڕۆژئاواییه کان ناچار بوون که سنوورێک بۆ سه ددام دابنێن و شه ڕی که نداو هه ڵگیرسا، ئه مه ش وای کرد که ئه م جاره کورد بتوانن ڕاپه ڕین بکه ن چوار له پارێزگا کوردییه کان به که رکوکیشه وه ئازاد بکه ن تا 2003 سێ پارێزگا به ده ست کورد مانه وه. دوای 2003ش به شێ له کورده ده رکراوه کان بۆ چه ندین ناوچه ی تری کوردستان له پارێزگاکانی نه ینه وا، که رکوک دیاله، سه لاحه دین وه میسان گه ڕانه وه.

له ده ستووری ئێراق که ته نها کورد هه وڵ بۆ جێ به جێ کردنی ده داو ده یه وێ به نده کانی وه ک خۆی جێ به جێ بکرێ، به مادده ی 140ی سه باره ت به که رکوک و ناوچه کانی تری نه گه ڕاوه بۆ بۆ سه ر خاکی هه رێمی کوردستان. که چی ئه ره ب وا لێک ده داته وه که کورد داوای ماڵی خۆی بکات (که له ده ستووریشدا جێگیر کراوه و زۆرینه ی ئه ره به کانیش ده نگیان بۆ دا)، ئه وا ده بێته مه ترسیدارترین کێشه بۆ ئێراق!!؟ ئه وه ئه وانن که بێ به ڵێنن له ده ستووره که یان. ئه وه نووری مالیکییه که هیچ یه کێ له به نده کانی به قازانجی کورد جێ به جێ نه کردووه ناکا و هه موویان که ڵه که بوون. که چی خۆی سوێندی خواردووه که جێبه جێیان بکات. بێگوومان کوردیش ناتوانێ بێده نگ بێ بۆ هه تا هه تایه.

هه روه ها نووری مالیکی ده ڵێ 'کورد ته نها کێشه ی له گه ڵ حکوومه تی ئێراقدا نییه، به ڵکو له گه ڵ پێکهاته جیاوازه کانی دیکه شدا کێشه ی هه یه'. کورد هیچ کاتێ نه هه ڕه شه بووه بۆ که س و نه مه ترسیدار به ڵکو ته نها داوای مافه کانی خۆی کردووه و ده کا، وه که ده ڵێ کورد کێشه ی له گه ڵ پێکهاته کانی تریشدا هه یه، ئه وا ده بێ ئه و عه قڵیه ته شۆڤێنیه تێ بگه ن که خاکی کوردان دابه ش کراوه به سه ر چه ندین ووڵاتی خۆرهه ڵاتی ناوه ڕاست و کاوکاس وه ده یانه وێ مافه کانی خۆیان وه رگرنه وه، که چی ئه و داوایه که له لایه ن دوژمنه کانیه وه به هه موو جۆره چه کێکی مۆدێڕن سه رکوب ده گرێ به کێشه و مه ترسیدارترین کێشه لێک ده درێته وه! ئه وه ی مالیکی به مه ترسیدارترین کێشه ناوی ده هێنێ، هه ر له دوای دروست بوونی ده وڵه تی ئێراقه وه له دوای شه ڕی یه که می جیهانییه وه، کێشه ی کورد له ئێراق ڕه واترین کێشه ی ئێراق بووه، به ڵام هه میشه ده وڵه ته کانی به غدا له یه که میانه وه تا مالیکی ئێستا خۆیان له چاره سه رکردن و یه کلایی کردنه وه دزیوه ته وه.

ن. میکائیل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە