قه‌ندیل، 21 سه‌رباز ئێرانى کوژران و 41 تریش بریندار بوون

Sunday, 17/07/2011, 12:00

994 بینراوە


له‌ شه‌ڕى (16/7) که‌ له‌ نێوان هێزه‌کانى رۆژه‌هه‌ڵاتى کوردستان (هه‌ره‌که‌) باڵى سه‌ربازى پژاک و هێزه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران که‌ تا ئێواره‌ى دره‌نگیش به‌رده‌وام بووه‌ 21 سه‌ربازى ئێران کوژراون و 41 که‌س بریندار بوون.

به‌ پێى دوایین زانیاریه‌کان که‌ به‌ ده‌ستى ماڵپه‌رى رۆژهه‌ڵات گه‌ییشتووه‌، هێزه‌کانى رژیمى ئێران هه‌وڵیان داوه‌ که‌ هێڵى سنوورى باشوورى کوردستان ده‌رباز بکه‌ن. ئه‌رته‌شى ئێران به‌ چه‌کى گران وه‌کوو تۆپ، تانک و هه‌ڵیکۆپته‌ر هه‌وڵیان داوه‌ که‌ له‌ هێلى سنوورى زه‌لێ و دۆڵا کۆکێه‌وه‌ بکه‌ونه‌ نێو خاکى باشوورى کوردستانه‌وه‌. له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ رووبه‌روورى به‌رخۆدانى گه‌ریلاکانى هێزه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان"هه‌ره‌که‌" بوونه‌ته‌وه‌ و پێکدادانى گران له‌ نێوان گه‌ریلاکانى هێزه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان هه‌ره‌که‌ و چه‌کدارانى رژیمى ئێران دا روویداوه‌. به‌ پێى دواین زانیاریه‌کان هه‌تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌کانى ئێران زه‌ربه‌ى قورسیان به‌رکه‌وتووه‌. هه‌تا ئێستا به‌ گشتى ٢١ چه‌کدارى هێزه‌کانى رژیمى ئێران کووژاورن که‌ له‌ نێو ئه‌و کووژراوانه‌ دا ده‌رجه‌دارى ئه‌رته‌ش هه‌یه‌. هه‌روه‌ها له‌ ئاکامى ئه‌و پێکدادانه‌دا ٤٣ چه‌کدارى رژیمى ئێران بریندار بووه‌. هه‌روه‌ها به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که‌ به‌ ده‌ستمان گه‌هیشتووه‌ چه‌ند گه‌ریلاى هێزه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش بریندار بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە