كوردستانپۆست كێشەى نێوان مەسعود و مەنسورى كوڕى بڵاو دەكاتەوە

Saturday, 29/01/2011, 12:00

3613 بینراوە


پەیامنێرى كوردستان پۆست_هەولێر
سەرچاوەیەكى ئاگادار تایبەت بە پەیامنێرى كوردستانپۆستى راگەیاند، كەوا ماوەیەكى زۆر كێشە لە نێوان مەسعود بارزانى و مەنسورى كوڕى دروست بووە، كە هۆكارەكەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مەنسور بە دزیەوە ژنى دووەمى هێناوە، هاوكات ئێستا هیچ كەسێك لە ناو بنەماڵە سەردانى مەنسور ناكەن و ئیهمالیان كردووە.
سەرچاوەكە لە درێژەى زانیاریەكانى بۆ ساتى كوردستانپۆست ئەوەى ئاشكرا كرد، كە مەنسور كوڕى دووەمى مەسعود بارزانى بۆ ماوەى دوو ساڵە بە دزییەوە ژیانى هاوسەرگیریى لەگەڵ كچێكى ئێرانی پێكهێناوە، بردوویه‌تی بۆ وڵاتى ئیمارات له‌وێ دایناوه‌ و له‌ کاتی پێویستدا ده‌چێت سه‌ردانی ده‌کات، هه‌روەها وتیشى كە ماوەیه‌کی که‌مه‌ مه‌سعود به‌مه‌ی زانیوه‌، بۆیە ئەوە بۆتە كێشە لە نێوان مەسعود بارزانى و مەنسورى كوڕى. سەرچاوەكە ئاماژەى بەوەشدا بە هۆى ئەو كێشەوە كە لە نێوانیاندا روویداوە بۆیە دواى كۆنگرە مەنسور ئیستقالەى خۆى نووسیوە لە فەرماندەییكردنى لەشكرى تایبەت و گوڵان، ئەو دوو لەشكرە مەنسور فەرماندەیى دەكردن، وەك سەرچاوەكە وتى: "لە دواى كۆنگرە مەنسور خۆى گەیاندوەتە لاى خێزانە ئێرانیەكەى بۆ ئیمارات و دواتر بەرەو ئەمه‌ریكا رۆیشتوون و بڕێكى زۆر پارەشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە".
سەرچاوەكەى كوردستانپۆست ئەوەشى ئاشكرا كرد، كە لە ئێستادا مەنسور گەڕاوەتەوە و لە سەرى رەش دادەنیشێت، بەڵام هیچ كەسێك لە ناو بنەماڵەى بارزانى سەردانیان نەكردووە و ئیهمالیان كردووە و دەوامیش ناكات.

سەرچاوەكە باسى لەوەش كرد، كە بە پێى مێژوو هەمیشە ئەو بنەماڵەیە كێشەى عائیلییان تێكەوتووە، مەنسوڕى كوڕى مەسعود بارزانى دەیەوێت هەمان سیناریۆى عوبەیدوڵاى مامى دووبارە بكاتەوە، لە كاتێكدا مەلا مستەفا بۆ بەرگرتن لە كێشەكە و گەورەنەبوونى كە نەوەك نەوەكانى عوبەیدوڵڵا كە گەورەبوون كێشە بۆ كوڕەكانى ترى دروست بكەن، هەستا وەجهى كە كوڕى عوبەیدوڵایە كردى بە كوڕى خۆى، كە ئەوكات وەجهى تەمەنى زۆر مناڵ بووە و مافی ئەوەى نەبووە كە باوكى خۆى بناسێتەوە، كە ئێستاش خەڵك وا دەزانن وەجهى* كوڕى مەلا مستەفایە، نەخێر بەڵكو كوڕى عوبەیدوڵڵایە، بە هەمانشێوە لەم چەند ساڵەى رابردوو بە هۆى دروستبوونى كێشەیەكى عائیلى مەسعود كوڕێكى بە ناوى راقیب كرد بە كوڕى خۆى كە كوڕى رەبیعى زاوایەتى واتە مێردى كچیەتى، وەك سەرچاوەكە وتى دەبێت ئەمجارە مەسعود كێى تر بكا بە كوڕى كێ بۆ نەهێشتنى ئەم كێشەیە، چونكە لە ئێستادا مەنسور ئامادە نییە دەست لەو ئافرەتە ئێرانیە هەڵبگرێت و لە بەرامبەردا مەسعود بارزانى پێداگیرە لەسەر ئەوەى كە دەبێت تەڵاقى بدات و لێى جیابێتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە