هەرکەسێک نەتوانێت بە (زمانی دایکیی) خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئەو کەسە نەخوێندەوارە


هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا په‌رپرسی لقی چواری پارتی له‌ سلێمانی، تا چه‌ندی خوێندووه‌؟

Sunday, 08/08/2010, 12:00

2520 بینراوە


هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، بکوژه‌که‌ی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌، که‌سێکی خوێنه‌وار نییه‌، به‌و واتایه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی که‌ خوێندوویه‌تیی، هه‌مووی به‌ قۆپییه‌ و فرت و فێڵ بووه‌، ئه‌و هێشتا شه‌هاده‌ی سێی ناوه‌ندی نییه‌‌، به‌ڵام چونکه‌ له‌ که‌رکوک  کاری پاراستنی ده‌کرد و خه‌ڵکی تیرۆر ده‌کرد، پارتیی یارمه‌تیی دا‌، به‌ شه‌هاده‌یه‌کی ساخته‌وه‌ له‌ که‌رکوک وایان پیشانداوه‌ گوایه‌ قوتابی شه‌شی ئاماده‌ییه‌ و ساڵی رابردوو، که‌سێکی تری نارد تا له‌ بری خۆی تاقیکردنه‌وه‌ی به‌کالۆریای بۆ بدات  و شه‌هاده‌که‌ی بۆ وه‌ربگرێت. ئه‌و که‌سه‌ش نه‌یتوانی ئیمتیحانی بۆ بدات و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌مساڵیش دیسان له‌ تاقیکردنه‌وه‌کاندا هیچی ئاماده‌ نه‌بوو که‌وت و هیچی به‌ده‌ست هێنا.
فه‌رموون ته‌ماشای ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن، ئه‌وه‌ لینکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌، له‌ ناوه‌کاندا ته‌ماشای ژماره‌ 153 بکه‌ن، بزانن کاکه‌ هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فای به‌رپرسی پارتی له‌ سلێمانی له‌ هه‌موو وانه‌کاندا که‌وتووه‌، چونکه‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌، من به‌ کاک هیوا ده‌ڵێم که‌ هیچ دڵی گران نه‌بێت و ده‌توانێت ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێر، یان سلێمانی ئیمتیحان بدات گه‌ره‌نتی ده‌ده‌مێ که‌وا ئه‌مجاره‌ ده‌رده‌چێت و به‌ نمره‌یه‌کی باشه‌وه‌ ده‌توانێت کام زانکۆی بوێت ده‌وام بکات، نه‌ک ته‌نها ئه‌وه‌، بڕوا بکه‌، سێ چوار ساڵ دوای ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌ (د. هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فا) به‌ڵام وا چاکتره‌ اتروحه‌ی دکتۆراکه‌ی له‌ دژه‌ تیرۆردا وه‌ربگرێت. چونکه‌ کاک هیوا زۆر دژی تیرۆره‌، چاوی به‌ دڵۆپێک خوێن بکه‌وێت له‌ عه‌زره‌تا ده‌بوورێته‌وه‌.

http://67.219.36.171/~result

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر