سەلەفی مۆدێرن

Saturday, 05/10/2013, 12:00

1363 بینراوە






پێش ئەوەی هۆڵی پەڕلەمانی بینیبێت بڕیاری پێش وەختی داوە

هەر لەسەرەتاو گووتاری ئیسلامی سیاسی لەکوردستان گوتاری ئاینی و خوا پەرستتی نەبوو تەنها بەباتی گەندەڵی گەورەتین چەكی دەستی ئیسلامی سیاسی بوو بۆ لێدانی دەسەڵات ئایەتەکانی قورئانیش وەسیلەیەك بوو بۆ تەمەن درێژ کردنەوەی ئیسلامی سیاسی .دەرکەووت کەدەرکەوتەی ئیسلامی سیاسی لەکوردستان سڕینەوەی مێژوو خەباتی حیزبە علمانیەکانە لە دوایشدا کەلەپچەکردنی ناو بزووتنەوەی گۆڕانە لەلایەن کەسانی ئاینی ناوو بزووتنەوەی گۆڕاندا کە نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان تەواو کەری دەقی ئاینەکەیە کۆک و هاووتەریبە لەگەڵ پرنسیپی ئیسلامی سیاسی و نا سیاسی بەتەوای حەزی بەئاشنا بوونە بۆڕەگ داکوتانی ئیسلامی بوون .دوا گووتارەی نەوشیروان مستەفا گومان دەخاتە سەر ئامنجەکان ئامانجێك لە پێناوی گۆڕانێکی بەردەوام گونجاو ببێت لەگەڵ مۆدێلیکی سیاسی مۆدێرندا خۆی بگونجێنێت .بزووتنەوەی گۆڕان وەك ئەرکی نیشتیمانی ڕزگار بوونیان لەو قەیرانە سیاسیە ئابووریە کلتووریە عەقڵێکی نوێ نەبوو بەڵکوو مۆدێلی ئاینی میان ڕەویە قرتاندنی علمانیەتە لە کوردستانێکی بەناو دیموکراسی . نابێت ڕیگە بدرێن کەسانی ئاینی ناوو بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان هێندە درێژ بکەن کە بتوانن کۆنترۆڵی ئەو بزووتنەوەیە بکەن پێویستە ئەو دەستانە زۆر کورت بکرێنەوە برای دینی پێش ئەوەی هۆڵی پەرلەمان ببینێت دژی پرنسیبەکانی هەموو ئازادیەکان وەستاوەتەوە کار دەکات بۆ هێنانە کایەی حەزارەتێکی عرووبە کە لەژێر جەترێکی نیلی پۆشدا هەزران نەخۆشی پڕ کوشندە و پڕ لە ڤایرۆس گەشە دەکەن .کلتووری جوانی پێکەوە ژیان لەناو هاوکێشەی سیاسی گۆڕاندا دەکوژن .ئێستاش عەلی حەمە ساڵح بێ شەرمانە لە ژێر سێبەری علمانیەوە دەنگێکی زۆر دەهێنێت وپڕ بەگەرووی خۆی هاوار دەکات کە دژی علمانی ڕادەوەستێت .

دین

دینش بەگشتی لە ئێستادا هیچ ئومێدی لەسەر زەوی و سرووشت نەماوە بەدەر لە تاقیکردنەوەی ژیان بۆ

تاقیگەی ئاین.ئاینیش بەگشتی حەزی خاڵقە کە ئینسان دای هێناوە ئیشی لەسەر دەکات و قناعەتێکی بێ مەعنایە بەزۆر سەپاندن و ملکەچ کردنی کۆمەڵگایە بۆ ڕابردوو .مەخابن ئێستاش لەژێر ڕەحمەتی هووتافی فیکروو ڕۆشنبیرانی کورد کار دەکرێت بۆ پێش خستنی حەزارەتی عەرەبی هەڵگری ئەم بارگاوی بوونە ڤایرۆسە شکشت هێنانە بە ئینسانی بوونی کورد گۆڕینی شوناسی کوردی بۆ شوناسی عەرەبی ئیسلامی .دەیانەوێت جارێکی دیکە ئیمانی ئینسانی کورد بخەنەوە ژێر ڕەحمەت وپشکنینی ئیسلامی بوون. جوانی کورد دابەش بکەن بەسەر بێئمان و ئیمانداران ئەو گووتارە ئاینە ئیسلامیە بە هێزەی ئێستا سنووری کوردستانی تەنیەوە لەگەشە کردنێکی زۆر خێرا دایە ئەو خێرایەش هێزی گۆڕان پێی بەخشیوە کەخۆی دەخزێنتە ناو هەموو ژیانی کۆمڵگا بەگشتی . ئەو لێك چوونە بەزۆری خورافیات دەکڕێتە ملی هەموو ئینسانێکی بێئگای کورد و بەردەوام لەسەر لاشەی مردوویی چەندین ساڵەی ڕووحی مرۆڤی پاك تەڵقینی درۆ دووبارە دەڵێنەوە ئەوش قوربانی بێئگای ئەوان کە چۆن دایدەشان و ڕاوی هەموو مرۆڤی زیندووی کورد دەکەن . کاوێژ کردن لەسەر مێژووی خورافیات و بەدیل کردنی عەقڵی ئینسانی کوردە. تاوانێکی گەورەیە کە لە مێژووی کورد کراوە . ئاینیش قوتابخانەیەکی مێژوویە وە مێژووی پێش خۆی دەسڕێتەوە تەنها لەگەڵ خۆیدا ئارگۆمێت پێشنیار دەکات کەدژ بە جیاوازیەکانی دەرەوەی خۆیەتی بڕیاری پێش وەختی خۆی داوە .برای ئاینی عەلی حمە ساڵح هیچ جیاوازی نیە بۆ من لەگەڵ عەلی باپیری بیر ووشکی برا کوژ..کلتووری جوانی پێکەوە ژیان لەناو هاوکێشەی سیاسی گۆڕاندا لە ئایندەدا دەیکوژن و ووردە ئیسلامی سیاسی پڕی دەکاتەوە.ئێستاش عەلی حەمە ساڵح بێ شەرمانە لە ژێر سێبەری علمانیەوە دەنگێکی زۆر دەهێنێت وپڕ بەگەرووی خۆی هاوار دەکات کە دژی علمانی ڕادەوەستێت . دیدێکی جیاوازی پێ قبووڵ ناکرێت. بەڵکوو ڕق و قینەی چەند ساڵەی وەك میراتی بۆ ماوەتەوە کەدژ بە علمانیەت لە پەرلەمان دژمان بوەستێتەوە.


درووست کردنی هەرێمێکی فۆبیایی لەسەر دەستی یەکیەتی و پارتی


‌هێشتا زوو بوو لە بەرە بەیانیەکی خۆر هەڵادا شەونم سەوزای داپۆشیبوو لاشەی مرۆڤ کورد شەقامەکانی پڕ کردبوو .ووولاتیش وەك دەربڕین بێ شەقام بوو هزری مرۆڤەکان لە دوونیایەکی کراوەدا بەردەوام بوو لە جەستەی پڕ ماندوو شکۆدا هەستەکان لە زیندان دا بوو هیواکان دوور بوون ئاسمان و زوەی ئێمە ئێستا ئازاد نەبوو. خواش بێئگا بوو ڕووح بەجستەی مرۆڤ ئاشنا نەبوو ووڵات هەر داخراو بوو خەوونی ووڵاتی یۆتۆبیا بۆ یەکتریان دەگێرایەوە دەبێت کەی بێت ووڵاتێک لە ئامێز بگرم خۆشەویستی بۆ دەربڕم و بۆی بگێرمەوە کە ڕابردوو لەبیر مەکەن ڕووحم بە یەکیەتی پارتی مەکەن ئیسلامیش لەدەروازەی حەمرین فێرێی دەن ڕیسوای کەن خەمی ووڵات و خەمی تۆیە نیشتمان هاوڕیەکی خۆشەویستی تۆیە هەرگیز لەیادی نەکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە