روونكردنەوە: بەرێز/ سایتى كوردستان پۆست

Friday, 20/01/2012, 12:00

1498 بینراوە


بەرێز/ سایتى كوردستان پۆست
ب/ روونكردنەوە
رۆژى 14/1/2012 بابەتێكتان بڵاو كردۆتەوە بەناوى (نهێنیەكانى داخستنى رێبەر كویك لە سلێمانى) كە ناوى نوسەرەكەى (شادۆ على) یە, لەناواخنى بابەتەكەدا تۆمەتێكى زۆر ناشیرین و دوور لە راستى دراوەتە پاڵ ئەنجومەنى پارێزگا, لەكاتێكدا ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى وەك دامەزراوەیەكى تەشریعى دوورو نزیك پەیوەندى بەو كێشەى نێوان پارێزگارى سلێمانى و رێبەر كویك نیە, ئەنجومەنى پارێزگا پشتگیرى خۆى بۆ سەروەرى یاسا دووبارە ئەكاتەوەو ئەم روونكردنەوەیەش بە پێویست ئەزانێت.

نوسینگەى
ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
17-1-201

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە