هەر بژی بۆ گۆڕانت لیستى گۆڕان

Tuesday, 30/06/2009, 12:00

4045 بینراوە


هەمو سەرەتایەك لە هەمو بابەتێكو شتێكدا كەمو كورتى هەیە، تەنانەت لە دامەزراندى سەنتەرێك تا سەرۆكێك، بۆ بەڕێوەبردنى هەمو سەرەتایەك كەمو كورتى دەبێ تا خۆى دەگرێ، بەڵام لیستى گۆڕان لەگەڵ بەیان كردنى خۆى گۆڕانى دروست كرد لە هەردو حیزبە سەرەكیەىكەى كوردستان كە پارتىو یەكێتین، بەدرێژایى چەندین ساڵە بەتایبەت،لەماوەى ئەو 19ساڵەى لە دواى هەڵبژاردنى یەكەمى پەرلەمانى كوردستان لە ساڵى 1992 كە دامەزراندنى یەكەم كابینەى حكومەتى هەرێم بوو، حوكمو دەسەڵات لە كوردستان پەیڕەو دەكرێ، كەچى تا ئێستا ئەم دوو حیزبە نەیاتوانى یەك بگرنو وەكو برا ئیش بۆ خزمەتى میللەت بكەن، ئەوەندەى سەرقاڵى دابەشكردنى شارو شارۆچكەو مەنێەبو كورسى بوون لە نێوان خۆیاندا، دڵسۆزانى كوردستانو هەژارانى كوردستان سەرەڕاى بینینى هەموو گەندڵیەكان ئاواتەخوازى یەكگرتنەوەى ئەو دوو حیزبەبوون، بەڵام كادیرانى ناو حیزبەكان بەردەوام خەریكى جاسوسى كردنو پروپاگەندە كردن بوون بۆ شكانەوەى یەكدى، داخى گرانم كە هەردوو لا كوردنو خەڵكى كوردستانن، هەر شەڕى براكوژى كۆمەڵێ شەڕى دیكە بوون وایان كرد نەك عەرەبو توركمان بگرە كوردەكەش متمانەیان بە سەرۆكایەتى كورد نەبێو كوردیش هەرگیز شایستەى وڵاتێكى سەربەخۆ نەبێ، چونكە لە ناخى سەرۆكەكان گەیشتوونو دەزانن ئەوان بە چ ئاراستەیەكدا چەندین ساڵە تا ئێستا هەنگاویان ناوەو چیان كردووە، بەڵام ئەوەى زۆر دڵخۆشكەرە لەگەڵ دروستبوونى لیستى گۆڕان پارتىو یەكێتى بوون بە یەك لیستو بانگەوازى دەنگدان بۆ یەكدى دەكەن، ئاى خودا ژیان بە گۆڕانەوە چەند جوانە، قەد لەبڕواى هیچ كەسێكدا نەبوو لیستێك ببێتە مایەى یەكگرتنەوەى پارتىو یەكێتىو مام جەلالو هەڤاڵانى وەك د. بەرهەمو چەندانى دى لەسەر مینبەرەكانەوە هاوار بكەنو بڵێن دەنگ بدەن بە مەسعود بارزانى، جارانیش ناوى مەسعودت بهێنایە یانى پارتىو پیاوى خائنو دۆستى بەعس، ئێستائەم گۆڕانە هەندێ جار دڵخۆشكەرەو هەندێ جاریش دەبێتە مایەى گومان لە لامان، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ساڵە ئەم دوحیزبە بیركردنەوەى پیریانو بە عەقڵى پیرو ئیشیان بە پیرەكان دەكردو هەر وەكو ئێستاش پیرەكان دەهێننە سەر شاشە بۆ پشتگیرى كردن لە لیستى كوردستانى، بەڵام ئەوەى لە لیستى گۆڕاندا هەیەو ئەوەى لیستى گۆڕان كردى بە عەقڵێكى تازەو لە گەنجەوە دەستى پێ كرد، چونكە دڵنیان لە ئیش كردنى گەنجو گۆڕانى عەقڵى گەنج، ئا ئەمەیە گۆڕان، هەر بژى لیستى گۆڕان هەر بژى كە توانیت یەكەم هەنگاوى گۆڕانت لە حیزبەكانەوە دەست پێ بكەى، ئەگەر تۆ نەبویتایە هەرگیز پارتىو یەكێتى بە یەك لیست دانەدەبەزینو بانگەوازیان بۆ یەكدى نەدەكرد هەر بژیت بۆ گۆڕان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە