بەرپرسێکی پاراستن دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر ئافرەتێک، ئەمڕۆ ئافرەتەکە لە لایەن کەسو کاریەوە کوژرا

Tuesday, 02/04/2013, 12:00

3223 بینراوە


سەرچاوەیەک له‌ بەرپرسێکی دەزگای پاراستن له‌ هه‌ولێر بە کوردستانپۆستی راگەیاند، که‌ سیروان گەردی وتەبێژی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوکات (ملازمی دووی زێرەڤانی یەکەی تایبەت)، که‌ بە فه‌رمانی پاراستن دەوام ناکات، پیاوی پاراستن و محمد مزوورییه‌ به‌ پلەی عەمید لە ئاسایشی گشتی هەولێر و بەرپرسی سەنتەر و رێکخراوەکانە لەلایەن پاراستنەوە، دوێنێ لە هەولێر ئافرەتێک بە ناوی (ش) دانیشتوی گەڕەکی (حی العسکر)ی کۆن و (گەڕەکی کوردستان)ی ئێستا، لەلایەن سیروان گه‌ردیەوە لە ناو سەنتەری رۆشنبیری ئاسودە دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر، دواتر ئاشکرا دەبێت، سەرئەنجام کەسوکاری ئافرەتەکە پێدەزانن، ئەمڕۆ ئافرەتەکە لەلایەن خانەوادەکەیەوە دەکوژرێت، سیروان گەردیش لەلایەن پاراستنەوە داڵدەدەرێت و رادەستی دادگا ناکرێت، کەسوکاری ژنەکەش هەڕەشەی کوشتن لە سیروان گەردی دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵی شاردنەوەی دوسییه‌که‌ی دەدرێت و پاراستن ده‌یه‌وێت بەڕێگەی عەشائیری کۆتایی بە کێشەکە بهێنن. هەروەها ئەو ژنە خاوەنی دوو منداڵە و پیاوەکەشی پۆلیسە.
سەرچاوەکە وتیشی، پاراستنی پارتی بۆ ئەوە داکۆکی لە سیروان گەردی دەکەن، چونکە ئەم کەسە ئیشی ئەوەیە کاری سێکسی لە گەڵ ئافرەتاندا دەکات و وێنه‌ی ده‌گرێت، دواتر له‌ ژێر فشار و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنه‌که‌ داوا له‌و ژنانه‌ ده‌که‌ن، که‌ ده‌بێت هاوکارییان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و  ئیش بۆ پاراستنی پارتی بکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە