سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: گیانێکم هه‌یه‌ و ئه‌م گیانه‌ش قوربانى گه‌لى کورد ده‌که‌م

Thursday, 23/06/2011, 12:00

1422 بینراوە


چه‌تر سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، په‌رله‌مانتارى بلۆکى ره‌نج، ئازادى و دیموکراسى جوله‌مێرگ، پاش ته‌قینه‌وه‌ى (12/ى حوزه‌یران)ى شرناخ، سه‌ردانى ئه‌و که‌سانه‌ى کرد که‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ى شه‌وى شادى (12/ى حۆزه‌یران)دا بریندار بوون.
مه‌گه‌ر گه‌لى شرناخ بێخاوه‌نه‌؟!
ده‌میرتاش له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا له‌ لایه‌ن شاره‌دار و به‌ڕێوه‌به‌رانى (BDP) پێشوازى لێکرا. ده‌میرتاش سوپاسى گه‌لى شرناخى کرد و له‌گه‌ڵ شاره‌دار ره‌مه‌زان ئویسه‌ل و به‌ڕێوه‌به‌رانى (BDP) له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ده‌وڵه‌تى شرناخ سه‌ردانى بریندارانى (12/ى حوزه‌یران)ى کرد و هیواى سه‌رساخى و چاکبوونه‌وه‌ى بۆ خواستن. برینداره‌کان به‌ ده‌میرتاشیان وت: ئێمه‌ کۆتایى به‌و زوڵمه‌ دێنین. نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ بۆمبه‌ گازییه‌کان بژین. لێره‌ جێگه‌ى فاشیزم نابێته‌وه‌. پێویسته‌ والى شرناخ و به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شرناخ ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه‌. ئه‌وانه‌ پۆلیس و والى ئێمه‌ نین. گه‌لى شرناخ چۆن رێزیان لێده‌گیرێت ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ش رێز له‌ کاربه‌ده‌ستانى ده‌وڵه‌ت ده‌گرن.
ده‌میرتاش وتى: ده‌بێ والى ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه‌، چۆن نه‌خۆشخانه‌ى خۆى بۆمباران ده‌کات؟ من له‌وه‌ تێناگه‌م. مه‌گه‌ر داوه‌شانێکى به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت. مه‌گه‌ر گه‌لى شه‌رناخ بێخاوه‌نه‌، حه‌دیان نییه‌. بۆتانیه‌کانیش کۆیله‌ى وان نین، ته‌سلیمیان نابن و سه‌رى خۆیان دانانه‌وێنن. ئه‌گه‌ر والى بن یا به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس گه‌ر خزمه‌ت نه‌که‌ن گه‌ل ئه‌وانى ناوێ و ئه‌و کات ده‌بێ ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه‌ ئێوه‌ ناتوانن زۆڵم له‌و گه‌له‌ بکه‌ن گه‌لى شرناخ فاشیزمى وه‌ها قبول ناکات. له‌مڕۆ به‌ملاوه‌ ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئیراده‌ى گه‌ل رێز رێزدار بن، والى بێت یا هه‌ر که‌سیتر ده‌بێ سنورى خۆیان بزانن.
گیانێکم هه‌یه‌ و ئه‌م گیانه‌ش قوربانى گه‌لى کورد ده‌که‌م چه‌نده‌ رێز له‌ گه‌ل بگرن گه‌لیش ئه‌وه‌نده‌ رێزیان لێده‌گرێت و (AKP) به‌رپرسیارى هێرشه‌کانه‌.
هه‌روه‌ها وتى: ئه‌گه‌ر ناتوانن با بچن کارێکیتر بکه‌ن با ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه‌، با بچن بۆ (AKP) چ ده‌که‌ن با بکه‌ن. بۆ خۆیان ده‌زانن. به‌ڵام به‌ زرێپۆش و بۆمبى گازى و کوته‌که‌کانى ده‌وڵه‌ت ناتوانن لێره‌ ژیان بکه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ سه‌رى نه‌گرت، (AKP) لێره‌ تێکچووه‌ له‌ (12/ى حوزه‌یران) ئه‌وه‌ ئاشکرا بوو، بۆ (AKP)ى فاشیست و فورسه‌تچى جێگا نابێته‌وه‌، با هه‌موو که‌س ئه‌وه‌ بزانێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە