كارتی ئیسلامی توندره‌و باجی سیاسیی زۆر دەکەوێت و مه‌ترسیدارە

Saturday, 05/07/2014, 12:00


له‌٧٠ و ٨٠كانی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌مریكا و ئیسرائیل هاریكاری زۆر لایه‌نی ئیسلامیان دەکرد دژی ره‌وتی كۆمنستی ، به‌لام ئه‌مرۆ بونه‌ته‌ به‌لایه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی وه‌ك

١\ ئه‌مریكا دژی سۆڤیه‌ت پشتگیری له‌ئیسلامیه‌كانی ئه‌فغانستان کرد له‌ناویاندا قاعیده‌ كه‌چی دواتر بونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی بەڵای جیهانی بەهه‌موو ئه‌و لق و پۆپه‌ ئیسلامیانه‌
٢\ ئیسرائیل له‌دژی چه‌پ و كۆمنسته‌كانی لوبنان و فه‌له‌ستین هه‌لسا به‌پالپشتی حه‌ماس و حزب الله‌ وه‌قسه‌ له‌سه‌ر تالیبانیش هه‌یه‌ بۆ ناشیرین كردنی ئاینی ئیسلام به‌لام دواتر بونه‌ تە گەورەترین ئازاردەری ئیسرائیل

٣\ یه‌كیتی له‌كۆندا بێده‌نگ یان بۆ لاوازكردنی پارتی هاریكاری و بواریدا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بیته‌ مه‌یدان گوایە هەردولا کۆنەپەرستن لەجەماوەری یەکتر دەبەن ، به‌لام دواتر بوه‌ ئەو به‌لایەی بینیمان ، پارتیش به‌هه‌مان شێوه‌ هاریكاری بزوتنه‌وه‌ی ئسیلامی كرد دژی یه‌كیتی دواترلقو پەلیان لێبۆوە فرانسۆیان بۆ كوشت
٤\ سوریا دژی ئه‌مریكا له‌عیراق بواری دا به‌ ئیسلامیه‌كان گه‌شه‌بكه‌ن و هاریكاری ده‌كردن به‌لام هەمومان دەبینین لەم سریایە ئیسلامیەکان بونەتە چ شیرپەنجەیەک بۆ ی ؟
٥ \ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌پارتی به‌شێكه‌ له‌ به‌هێزكردنی ئه‌و خه‌ته‌ توندره‌وه‌ ئیسلامیانه‌ له‌دژی مالیكی و پكك له‌رۆژوا وه‌ك له‌دژایه‌تی به‌كارهێنانی نه‌یاره‌كانی پارتی ، هه‌ردولا سه‌ر به‌یه‌ك به‌ره‌ن (قه‌ته‌ر و سعودیا و توركیا و...) دژایه‌تی پارتی ناكه‌ن ، هه‌ندێ به‌لگه‌نامه‌ بلاوبۆته‌وه‌..... به‌لام ئەم سیاسه‌ته‌ دواتر كورد باجی گه‌وره‌ داده‌نێ چونكه‌ ئه‌وانه‌ گروپی سه‌ره‌وه‌یان ئاگادار و دروستكراون ، دواتر گه‌شه‌ ده‌كه‌ن ده‌یان گروپ لێیان جیاده‌بێته‌وه‌ و

خواره‌وه‌ی نازانن و گۆرانكاری تیایاندا روده‌دا وه‌ك قا عیده‌ و داعش له‌دنیای سیاسه‌تیشدا نابێ هه‌ر سه‌یری قازانجی ئه‌مرۆ بكه‌ی
و مەسەلەی نەتەوەیی و دەستکەوت بۆ خۆت و حزبەکەت لێک بدەیەوە وەک پارتی دەیکات سبەی ئەوانە لەم سنورە بەرفراوانەی هەرێم و بەو کەش و هەوایە سیاسیەی بۆیان لەبارە دەبنە دەردیکی زۆر کوشندە بۆ گیانی کورد
بۆیە راستە گەرانەوەی ناوچە دابروەکانی وکوردستان زۆر گرنگە ، بەلام هەمو کارتیکێش هی ئەوە نیە رابکیشرێ چونکە فەرخە گورگ بەخێوناکرێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە