کۆتای کۆنگرە کۆتای هێنان بوو بەیەکیەتی کە نەیتوانی شکست بە شکستەکانی ناو یەکیەتی بهێنێت‏

Thursday, 17/06/2010, 12:00

1866 بینراوە



کۆتای کۆنگرە کۆتای هێنان بوو بەیەکیەتی کە نەیتوانی شکست بە شکستەکانی ناو یەکیەتی بهێنێت چونکە فایلدارەکان و گەندەڵەکان دەست نیشان کراوەکان هەر لە ڕیزەی پێشەوەن کێشەکانی کۆنگرە هێندە قووڵ بوون بۆیە هەر شەوێك

کۆنگرە بەنهێنی لە ناو ماڵی بەرپرسەکان کۆتای پێهێنراوە نەك لە ناو هۆڵی کۆنگرە .یەکیەتی لەسەرەتاوە ماڵی هەموومان بوو بەڵام ئێستا یەکیەتی بۆتە ئەم ماڵە ئیجارەی هەر رۆژەوە یەکێك بە ئیجاری ئەدا بەیەکێکی دیاری کراوی ناو خۆیان . بۆیە کۆنگرە بەم میتۆدە تێپەڕی نەکرد کە تەواولەگەڵ خواستی ئەمڕۆی خەڵکی کوردستاندا بێت بەڵکوو بەهەمان تونێلی بێ ئاگای ناو هەندێك بەشدار بوانی کۆنگرەش تێپەڕی کرد . کۆنگرەش هەر لە سەرە تاوە بانگەوازێکی گەورە بوو بۆ نوێ بوونەوەی تەمەنی تاڵەبانی کرد لە ناو یەکیەتیدا . بێگوومان دەکرێت بڵێین یەکیەتی لەسەر هێلکەی پیس کڕر کەوتوە بەرهەمەکەشی پیسە . کۆنگرەش دادی یەکیەتی نادات کە یەکیەتی بخاتەوە سەر پێی خۆی. وە کۆنگرەش گەورەترین شکستی ناو یەکیەتی بوو چوونکە دیکاتۆری ناو حیزب وای کرد کە کە پالەوانی گۆنگرە 100 لەسەر 100 بێنێت مەعفوو بێت ، گۆنگرە واتا سەرتاپا گۆڕین بەبێ هیچ مەرجێك و سانسۆرێك وبێ دەست نیشانکردنێك بێت.وە زەمەنە پڕ شکۆدارەکەی شاخ بێتە بە هێزکردنی کۆنگرە کە شۆڕشی شاخ کەلەسەر بنەمای مەعریفی و هەموو خواستەکانی گەل بونیادنراب بوو بەڵام گۆنگرە هەموو مێژووە پڕ شکۆدارەکەی خستە ئەولاوە دووبارە لە گۆڕی نایەوە هیچی تازەی تری پێ نەبوو . بەواتایەکی ترئەگەر گەندەڵەکان و فایلدارەکان هەر لەڕیزی پێشەوە بن و هەر دەسەڵاتیان هەبێت جیاوازی لەگەڵ دوێنێ چیە .وە زەمەنیش بێ گوومان پێویستی بەگۆڕانی ئێستایە بەڵام یەکیەتی ئەم زەمەنە زێڕینەی لەدەست دا بۆیە گەڕانەوەشی ئاسان نیە.پرۆسەی گۆنگرە لەقسە کۆنەکان بەولاوە هیچی تر نەبوو گەر نەتوانی گۆڕانی تەواو بکەی ئەوا بێگوومان دوائەکەوی. دەتوانین بڵێن کۆنگرەی یەکیەتی دەبوایە وەك دووکانێکی هەمە جۆری میوە فرۆش بوایە کە دەرچوونەکەشی بێ شکوو شکست کۆتای هاتبایە.بەڵام کە سەیری کۆنگرەت دەکرت لە دوکانێک شووتی فرۆش دەچوو کە تەنها شووتی بەشەرت بفرۆشێ هەندێك کەسی دەست نیشان کردبێت و کۆتای پێبهێنێت. گەندەڵستانەکەی ناو یەکیەتی هەر لەسەرەتاوە هاواریشیان دەکرد هەر مامە مامەیە کەس لەمامە مامەتر نیە .ئەم جۆرە هاوار کرن ودەرچونەی تاڵەبانی ئەندامانی دیاری کراوی ناو یەکیەتی پێی دەووترێت دیکاتۆری ناو حیزب نمونەش هەیە سەدام لەسەدا 99 ی هێنا لەهەموو هەڵبژاردنێك بەڵام تاڵەبانی 100 لەسەر 100 دەهێنێت . بۆیە گۆنگرە لەسەرەتاوە خەمی گەورەی ناو ماڵی یەکیەتی نەبوو بەڵکو خەمی گەورەی ڕام کردنی پاڵەوانەکەی یەکیەتی بوووە ئەم پاڵەوانەش کەسانی نزیك خۆی دەست نیشان کردبوو . کۆنگرە لەسەرەتاوە کۆمەڵە کەسێکی دیاری کراوی دیاری کردبوو کە دەبێت لەسەر بنەمای ئەمانە درووست بێتەوە .هەر لەیەکەم ڕۆژی بەستنی کۆنگرە کە کورتە فلیمێکم بینی کە پالەوانەکەی نیشاندا زانیم لە فشە زیاتر هیچی تر نیە.لەکورتە فلیمەکە کە سایەتی ناوداری ترم نەبینی کە یەکیەتی لەسەر دووقاچی واقعی خۆی راگر تبوو. لە کورتە فلیمەکە لە هەر چوار سووچی فلیمەکە کە نیشان ئەدرا پاڵەوانێکی دەستکردم بینی کە لە فلیمی کابۆی ئەمریکی دەچوو ئەم کورتە فلیمە کە پاڵەوانەکەی نیشان ئەدا ئەو پاڵەوانە نەبوو کە لەسەرەتاوە ئەم دەووری دەبینی بەڵکوو ئەم پاڵەوانە بوو کە ئێستا دەوری دۆڕان دەبینێت لەسەر گۆڕەپانی عێراقدا بەرامبەر بە پرسی نەتەوی کورد .بەڵام کەس هەستی پێ نەکرد ئەی ناپرسن بۆ لەهەڵبژاردنەکان ئەم پاڵەوانە و حیزبەکەی ئەم دەنگە ناهێنن کە وەك بڵی ها ئەمە جاهیزەی ئۆسکاری فلیمەکەیە لەلایەن گەلەوە پێت بەخشراوە لە هەمووشی سەیرت ئەوەیە پاڵەوانە دەستکردەکە کوردە دەوری پاڵەوانێکی عەرەبی دەبینێ لە کە لە کۆنگرە بە عەرەبی گووتارێکی خۆێندەوە . هەر پالەوانە بێ جووڵەکەشم بینی کەلەسەر کورسیەک دانیشتبوو سەیری کورتە فلیمەکەی خۆی دەکرد دەیزانی لەم تاقی کرنەوە 100 لەسەر 100 دەهێنێت و خۆیوو هاوڕی ماستاوچیەکانی دەردەچن . ئەوا کۆنگرەش کۆتای هات هەر چۆنێك بێت خۆیان دەرچواند . کۆنگرە پێش ئەوەی سەرکەوتنی خۆی ڕابگەێنێت دۆڕانی خۆی دەست نیشانکراوە چوونکە زۆرینەی دەرنەچوان دەزانن کۆنگرە تەنها چەواشەکاری بوو کە یەکیەتی ڕادەستی گەنج کە سانی رۆشنبیر ناکرێت . گۆنگرە وەك ئەوایە بڵێی مردن ژیانەوە دوو پرۆسەی هاوتان ئەوەی توانای مەرگی هەبێت توانای ژیانەوەشی دەبێت .بەلام یەکیەتی لە کۆنگرە توانای ژیانەوەی نەبوو چونکە پرۆسەکە لەسەرتاوە بە یەکیەتی ناو یەکیەتی نەبوو بەلكوو بەیەکیەتی یەکیەتیەکی دیاری کراوو بوو کە کەس نابێت بەرد لەم شووشەیە بگرێت کە پاڵەوانە بێجووڵەکەی تیایە لەگەڵ هاوڕێکانی بۆیە درەنجامەکەشی هەروەك بڵێ شووتی بەشەرت ناوەکەی سورە وەك خەتی سور وایە گەر کەسێك بیەوێت قەسە لەسەر ئەم شووتیە بکات بڵێت شیرین نیە یان سوور نیە و نامەوێت. بەواتایەکی تر گۆنگرە و یەکیەتی ئەو رێخراوە سیستەمە نەبووکە لەم کاتەدا بەرەو کاییەی کۆمەڵایەتی بکشێ و کەمێك ئێمە دڵخۆش بکات کە بەسەر کەوتنی ئێمە کۆتای بێت .بەڵکوو بەسەرکەوتنی دۆڕاوەکان کۆتای هات بۆ نموونە دۆڕانی ناو یەکیەتی بەراوردێك لە نێوان ساڵی 2010 و 1991 دوای ڕاپەڕین. یەکیەتی لە ساڵی 1992 لە هەڵبژاردن 48 کورسی هێنا بەڵام ئەگەر ئێستا تەزوویر نەکات لە 8 کورسی زیاتر ناهێنێت چوونکە یەکیەتی لەسەر بنەمای جەماوە خۆی رێك نەخستەوە بەڵکوو لەسەر بنەمای درووشمی جێ بەجێ نەکراو گەندڵی و تەسکیەو درۆو فشەو فیواڵی زل و درۆی هەمیش زیندوو درۆی دبلۆماسی تاڵەبانی خۆی نوێ دەکاتەوە . بۆیە ئەم جۆرە کەسە دیاری کراوانە یەکیەتیان توشی نەخۆشی تالاسیمای قورس کردوە بەردەوام پێوستی بەخوێنە گەرخوێنی درۆ و دراوی لێ ببڕن ئەوا ژیان لەدەست دەدات.گەر یەکیەتی لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 وەك ئۆپۆزسێۆن لە پەرلەمانی ساڵی 1992 کاری کردبا ئەوا ئێستا یەکیەتی بە هیزترین ڕیخراو دەبوو لە گۆڕەپانەکەکەی ئەمڕۆی کوردستان .سەر هەڵدانی شەڕی ناووخۆ و شکستیەکی گەورەی یەکیەتی بوو .هەر یەکیەتی بوو وای کرد پارتی هێنا ئاست ومستەوای خۆی پارتی ئەم رێخراوە نەبوو کە بتوانێ خۆی رێك بخاتەوە بەڵکوو ئەم رێخراوە بوو لەسەر کۆمەڵەك دەستەی پیری پەك کەوتە هاتەوە مەیدان و کاری سیاسی دەکرد بۆیە یەکیەتی وای لێ کرد پارتی بەدوای خەڵکی ڕۆشنبردا بگەڕێت بیان کرێت خۆی پێ زیندوو بکاتەوە .هەر یەکیەتی بوو پارتی فێری هەموو زانیارێکی سیاسی کرد کە 31ی ئابی پێ کرد ڕاستە 31ی ئاب خیانەت بوو بەڵام سەرکەوتن بوو بۆ پارتی هەولێری گرتەوە بە هێزی کرد کە تا ئێستاش هەوڵێر بوو بە مڵکی پارتی .ئەوە یەکیەتی بوو هەلە زێرینەکانی مێژووی خۆی کردە قوربانی هەڵە چەواشە کارەکانی خۆی بۆیە توشی کارەسات بوو بۆیە ئێستاش گۆنگرەش دادی نادات .گۆنگرە دووبارە لەگۆڕنانی یەکیەتی ناو یەکیەتی بوو بەڵام بەسەرکەوتووی مامە کۆتای هات فلیمەکە لەسەرەتاوە ئاماژەی بە پاڵەوانە دۆڕاوە کردو وە یەکیەتی هەرگیز ناتوانێت ئەم یەکیەتبێت جارێکی تر لەسەر قاچە راستیەکانی خۆی بوەستێت بەڵکوو یەکیەتی لەسەر دوو دارشەقە وەستاوە هەر رۆژێك دێت لەسەر ئەم دوودارشەقەیە بترازێ بکەوێتە سەر جێگا و هەڵسانەوەشی زۆر زەحمەتە. گۆنگرەش دووبارە ماڵائاوی گەورەی یەکیەتی بوو لە جەماوەرەکەی ئێستاش هێندەی جەماوەری کوردستان یەکیەتی و تاڵەبانی بە ڤایرۆز دەزانن هێندە بە پیرۆزی نازانن . چوونکە مێژووی و ئەزموونی یەکیەتی دوای ساڵی 1991 شکستەکیەکی گەورەبوو بۆ یەکیەتی ململانێی ناو حیزب بۆ بەهیز کردن و پەیرەو پرۆگرامی یەکیەتی نەبوو بەڵکوو هەوڵێك بووکە چۆن بگەن بەدەست ماچکردن بوو بۆ سەرەوە کە سەرووی خۆیان لێیان ڕازی بێت ومووچە و پۆستی باش وەربگرن .دەکرێت بڵێن یەکیەتی لەسەر هێلکەی پیس کڕڕ کەوتوە بەرهەمەکەشی پیسە گۆنگرەش چارەسەری ناکات

بە کورتی سیاسەتی تاڵەبانی گەر بزانێت هێزی زۆری هەیە ئەوا شەڕ بە لایەنی دژ دەفرۆشی وەك شەڕی ناو خۆ کە شەڕی لەگەڵ هەموو حیزبەکان کرد،گەر تاڵەبانی هێزی نەبوو تەنزوولی گەورە دەکات بۆ لایەنی دژ بە خۆی.تاڵەبانی هەرگیز بیری لە ئایندەی یەکیەتی نەکردۆتەوە بەڵکو تەنها خۆی لە بیر بوە کە بەردەوام لە دەسەڵات و کورسیدا خۆی ببینێتەوە دوای ئەم هەموو شکستیەی یەکیەتی تاڵەبانی لە کۆنگرە هەر مەعفوو بوو 100 لەسەر 100ی هێنا

کۆتای کۆنگرە بە دەرچوونی گەندڵەکان کۆتای هات و بە هەندێك خەڵکی ڕۆشنبیرونووسەر ناو کۆنگرەش شکشتی هێنا.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە