نه‌وشیروان مسته‌فا ‌ ئه‌گه‌ر له‌ گیڤارا زیاتر نه‌بێت که‌متر نیه

Friday, 26/02/2010, 12:00

2203 بینراوە


له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ هه‌ستم به‌شکان کرد که‌ که‌سێکی شۆڕش گێڕی پاك له‌که‌ دار بکرێت ئه‌ویش نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گیڤارا زیاتر نه‌بێت که‌متر نیه‌‌‏

کاك سه‌لام عبدوڵڵا ، گرنگ ئه‌وه‌ نیه‌ چۆن بیر ئه‌که‌یته‌وه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ڕاستیه‌کان بدۆزیته‌وه‌
کاك سه‌لام ده‌نووسێت و ئه‌ڵێت،نەوشیروان گەورەترین ناپاكەو دەبێ دادگایی بكرێ منیش ئه‌ڵێم کاك سه‌لام ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاك نه‌وشیروان ووتی من قه‌د مارکسی نه‌بووم ئه‌بی دادگایی بکرێت به‌ڕێز خه‌ڵک له‌سه‌ر خیانه‌ت کردن به‌رامبه‌ر به‌ نیشتمانو نه‌ته‌وه‌ و گه‌له‌که‌ی دادگای ئه‌کرێت نه‌ك بیروو ڕای جیاواز زه‌مه‌ن،ئینسانه‌کان به‌حه‌قیقه‌تی خۆیان بانگ ده‌که‌ن حه‌قیقه‌ت به‌مانای کلتوور و ئاوازی کۆمه‌ڵگایه‌ چوونکه‌ ئاوازی {بیر}مرۆڤ پانده‌ به‌ ژیانه‌وه‌.مه‌به‌ستم له‌م پێناسه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك که‌ ژێر ده‌سته‌ بوو مافی هاووڵاتی بوونی نیه‌ واته‌ به‌رده‌وام ڕه‌شوو ڕووته‌ مافی ژیانی هه‌یه‌ به‌ڵام وه‌ك مرۆڤ نا، کاك سه‌لام جارێ پێوویستیمان به‌ مارکسیسزم نیه‌ له‌م کاته‌دا با له‌ده‌لاقه‌ هه‌ڵگیرێت.که‌ی زه‌رووری بووین ئه‌توانین به‌کاری بهێنین.خۆ فه‌لسه‌فه‌ی مارکیسیزم ئێکس پایه‌ر نابێت وا خه‌ڵک دادگای ده‌که‌ی له‌سه‌ر بیروو ڕای جیاواز .خۆ سه‌دامیش له‌سه‌ر بیروو ڕای جیاواز خه‌ڵکی دادگای ده‌کرد .وتا بۆ یه‌ك جاریش له‌ کاك نه‌ووشیروان نابووری وا به‌م کتووپڕه‌ دادگای ده‌که‌ی .ئینجا خۆ جارێ ده‌سه‌ڵاتان نیه‌ وا خه‌ڵك له‌سه‌ر بیروو ڕا دادگای ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتان هه‌بوو ئه‌بێت چی بکه‌ن .
من ئه‌مه‌ووێت به‌ مافی مه‌ده‌نیانه‌ که‌ خۆی باوه‌ڕی پیه‌تی با وه‌ڵامی کاك سه‌لام عبدووڵا بده‌مه‌وه‌ ،{سه‌باره‌ت به‌ مافی مه‌ده‌نی و دیمووکراسی ،پێش ئه‌وانیش مارکیسیه‌ت و ئیسلامیش ئه‌مانه‌ هه‌موویان یاری کردنه‌ به‌ عه‌قڵی گه‌لانی ژێر ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئازادی خۆیان نه‌گه‌ن.مارکس ووڵاتی هه‌یه‌ تۆ ووڵاتت نیه‌ ئیسلام ووڵاتی هه‌یه‌ تۆ ووڵاتت ،دیمووکراسیه‌ت فه‌لسه‌ی ده‌ووڵه‌تی داگیر که‌ره‌ به‌ هه‌مان شیوه‌ که‌ یاری کردنه‌ به‌ عه‌قڵانی گه‌لانی ژێر ده‌ست دیمووکراسیه‌ت ئه‌ڵێت با دیمووکراسی هه‌بێت وبه‌ڵام ده‌ووڵه‌ت له‌به‌رنامه‌یان دانیه‌ دیموو کراسیه‌ت و داگیر که‌ر به‌یه‌که‌وه‌ کارده‌که‌ن قسه‌ له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌ نه‌کراوه‌ ته‌ها ئازادی ڕاده‌ربرێن به‌ڵام هه‌ر باشه‌ که‌ مرۆڤ له‌ کۆیله‌تی ڕزگار ده‌کات که‌ مافی قسه‌ کردنی هه‌بێت }ئیتر به‌ڕێز قسه‌کانی تۆش له‌ چه‌واشا کاری هیچی تر به‌دی ناکه‌م کاك سه‌لام شووعیه‌ت به‌م جۆره‌ هه‌ڵناچیت که‌ تۆی وا تووره‌ کردوه‌ دژ به‌ کاك نێشیروان قسه‌ ئه‌که‌ی .کاتێك ئێوه‌ هه‌ر خۆتان به‌ڕاست ئه‌زانن وه‌ك مارکسیسیزم که‌ تێکه‌ڵ به‌ ئه‌فکاری تر نابن وه‌ك ئیسلام ،وه‌ هیچ ئه‌فکارێکی تر قبووڵ ناکه‌ن ئه‌مه‌ تاوانی ئێوه‌ نیه‌ به‌ڵکوو فه‌لسه‌ی مارکسه‌ رێگه‌ به‌ تۆ نادرێت خۆت خاوه‌نی بیرێکی تازه‌ی خۆت بی که‌ ته‌رحێکی تازه‌ت پێ بێت. مارکس بۆ گه‌لی کورد هیچی پێ نیه‌ کورد ژیر ده‌سته‌یه‌ ته‌نها قسه‌ له‌سه‌ر پرۆلیتاریه‌ت کراوه‌ نه‌ك نه‌ته‌وه‌ .با بڵێن په‌یامی فه‌لسه‌ی مارکس بۆ دۆستیایه‌تی له‌ نیوان نه‌ته‌وه‌کان له‌ رێگه‌ی فه‌لسه‌ی مارکس ،به‌ڵام باس له‌ نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست نه‌کراوه‌ واتا په‌یامی مارکس دووره‌ له‌ خواسته‌کانی کورد ئیتر چیم له‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌ك داوه‌ که‌ سوودی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م نه‌بێت‌ .مارکسیسزم به‌ده‌ر له‌ چینی کرێکار هیچ چینێکی تر قبووڵ ناکه‌ن .سه‌رده‌می ستالین چینه‌کانی تر که‌ووتنه‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ به‌ڵکوو له‌ دوو ملیوۆن زیاتر مرۆڤتان کووشت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ چێنی ده‌ووڵه‌مه‌ند بوون ته‌نها قسه‌تان له‌سه‌ر چینی پرۆلیتاریه‌هه‌موو هاوڕیکانی ئێوه‌ خاوه‌نی سنووروو ووڵاتن بڕینی سنوور به‌ سنوور قسه‌ له‌سه‌ر پرۆلیتاریه‌ت خۆت ئه‌م مافه‌ت له‌ خۆت زه‌ووت کردوه‌ که‌ بۆت نه‌بێت باس له‌ سنوور ئاڵاو ده‌ووڵه‌ت بکه‌ی.منیش دژی چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکارم که‌ له‌ 8 کات ژمێر کاری پێ بکرێت وئه‌بێت منیش خوازیارم له‌ ژیانێکی باش بۆ باشتریان ئه‌خوازم بۆ کرێکارانی جیهان ئیتر بۆ له‌سه‌ر 8 کات ژمێر خه‌ڵك داگای ده‌که‌ی ته‌نها جیاوازتر له‌ بیروو ڕای تۆ ‌،

کاك سه‌لام سه‌رده‌می فه‌یله‌سووفه‌کان به‌سه‌ر چوو سه‌رده‌می پێکه‌وه‌ ژیانه‌ کاتێك لایه‌نی دووه‌م قبووڵم کات که‌ منیش هه‌م وه‌ك نه‌ته‌وه‌ .ئه‌وه‌ ئاماده‌م وه‌ك نه‌ته‌وه‌ سه‌یری ئه‌ویش بکه‌م.له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ وه‌ك مرۆڤ.به‌ڵام له‌ دوای رووخانی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت له‌ شه‌ڕی سارد . چه‌ند ووڵاتێك گه‌یشتن به‌ مافه‌کانی خۆیان که‌ چه‌ند ساڵه‌ تینووی ئازادی ته‌واو بوون که‌ گه‌یشتن به‌ ده‌ووڵه‌ت که‌ بڕیارده‌ر بن له‌ چوونه‌ ناوو یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپاو بریاردان له‌سه‌ر مافی خۆیان .ئیتر ڕه‌خنه‌ی تۆ سه‌ره‌تای شۆڕشه‌ هیچی تازه‌ت پێ نیه‌ تا بڵێم ده‌ست خۆش تۆش مه‌به‌ به‌ ئیسلام ته‌نها یه‌ك ده‌قت پێ بێت دووباره‌ی بکه‌یته‌وه‌.شه‌ر له‌سه‌ر فه‌لسه‌ بکه‌ی به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ت نه‌بێ بڵێی کوردم سنووری برێن یه‌ك له‌ دوای یه‌ك وه‌ك نه‌ته‌وه‌ بزر ئه‌بین نه‌ته‌وه‌کانیش خاوه‌نی ووڵات بن که‌سیش قسه‌ له‌سه‌ر تۆ نه‌کات ‌.

وه‌ڵامێك بۆ پرسیاره‌کانی کاك سلام

یه‌که‌م،باسی کۆمپانیات کردوه‌ جیاوازی له‌ نێوان کۆمپانیای ووشوه‌ و کۆمپانیای دوو حیزبه‌که‌ به‌ڕێز کۆمپانیای ووشه‌ کار بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌کات ئێستا ئه‌یبینی گۆڕان چ کارێک ده‌کات،واته‌ قازانجی کۆمپانیا ووشه‌ ئه‌چێه‌ ناوو مۆخی مرۆڤی کورد بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ ،جیاواز تر له‌ کۆمپانایی پارتی ویه‌کیه‌تی که‌ قازانجه‌کان ده‌چێته‌ باخه‌ڵی ئاریستۆکراته‌کان،ته‌نها خۆیان سوودی لێ ئه‌بینن



دووهه‌م.باسی 30 ساڵ خه‌بات ئه‌که‌ی ئایا کاك نه‌وشیروان له‌ خه‌باتی 30 ساڵه‌ی خیانه‌تی له‌ گه‌له‌که‌ی کردوه‌ ته‌نها ووتی من قه‌د مارکسی نه‌ بووم هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ دادگای ده‌که‌ی

سیهه‌م، ئه‌مه‌ نووسینی تۆیه که‌ ئه‌ڵێی‌{ئێستا ئەم ناپاكە بۆ نەگبەتی ژێردەستەكان، بە ئەستێرەو فریادرەس هاتووەتە مەیدان و بێچارەیەك بە جیڤارای شوبهاندو وتی (ئەو نەوشیروانە كە لە مێژوودا جیڤارەیە)، بەبێ ئەوەی بزانێ جیڤارا كۆمونیست بووەو"كاكە"لە خوێنیان تێر نابێت

چواره‌م، کاك سه‌لام ئه‌م پێناسه‌یه‌ تۆ به‌هه‌ڵه‌ لێی تێ گه‌یشتووی .مه‌به‌ست له‌ گیڤارا ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ووته‌که‌ی گیڤارا ده‌ست پێ ده‌که‌م که‌ ده‌ڵی {ئه‌م که‌سه‌ شۆڕش گیڕه‌ که‌ به‌ شۆڕش گیڕی ئه‌مێنیته‌وه‌}ئیتر که‌سی شۆڕش گێر بۆ له‌که‌ دار بکرێت با وه‌ك خۆی باس بکرێت خۆ تاوه‌ن نیه‌ ئه‌گه‌ر که‌مێك ڕاست گۆبین له‌گه‌ڵ خۆمان ئێ کاك نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت له‌ گیڤارا ئه‌وا که‌م تر نیه‌

چواره‌م، ئه‌مه‌ نووسینی تۆیه‌ {دزو جەردەی یان جاش، هەژارو لێقەوماوی یان خاوەن كۆمپانیای كەرتی تایبەت، سەرۆك عەشرەتی عەرەب یان كورد، رەوتێكی شوفێنیستی عەرەبیت یان ئیسلامی، پێشكەوتوو یان دواكەوتو، هیچیان بۆ برادەرانی گۆڕان گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە}"بیگۆڕی .

به‌ڕێز کاك سه‌لام، گۆڕان کار ده‌کات هه‌موو ڕابردوه‌کان بکووژێت بۆ ژیانێکی باشتری فره‌ ره‌هندی رۆشنبیری ،پێوویسته‌ مرۆڤه‌کان به‌ حه‌قیقه‌تی خۆیان بانگ بکرێن و بگۆڕن ،،چه‌ندێن ساڵه‌ شه‌ڕبا رۆژێکیش بۆ ئاشتی بێت بۆ شه‌ر به‌ره‌وا ببینی ئاشتی به‌زووڵم بزانی برای به‌رێزم .ئه‌مه‌ کۆمه‌نیسته‌که‌یه‌ دژ به‌ ئاشتی قسه‌ ئه‌کات باشتر وایه‌ دراسیه‌کی خۆت بکه‌ی ،ده‌رگه‌ له‌سه‌ر هه‌موو باسه‌کان دانه‌خه‌ی.به‌ کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌کان جوانتر لێك نیزیك ئه‌بینه‌وه‌ کۆتای به‌ کێشه‌کان دێنین وه‌ جیگای تۆش ئه‌بێته‌وه‌ که‌ چه‌ند ساڵه‌ له‌ تاراوگا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ی ،به‌ڕێز گۆڕان جیاکاری له‌ نێوان تاکی کوردی نه‌کردوه‌ به‌ هه‌موو چینوو تووێژه‌کانیشه‌وه‌ ئیتر ئه‌مه‌ ئێوه‌ن خۆتان جیا ده‌که‌نه‌وه‌ خه‌ریکی دادگای کردنن به‌ بێ هۆ‌

پێنجه‌م،ئه‌مه‌ نووسینی تۆیه که‌ ئه‌ڵێی{‌‌‌‌گۆڕان گوایە داهێنانێكی نوێی دەكات لە خیتابی سیاسی و باسی چەمكی هاوڵاتیبوون و داوای پێكەوە ژیانیان لێدەكەن. ئەمە گاڵتەجاڕییەكی زۆر كۆنی دەسەڵاتدارەكانە بە ژێردەستەكانی گەلانەو لە بەرامبەریاندا ده‌ڵێم}

به‌ڕێز کاك سه‌لام، جارێ پێش رووداوه‌کان مه‌که‌وه‌ ره‌خنه‌ جاری زه‌رووری نیه‌ چوونکه‌ هێشتا گۆڕان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ وه‌ له‌ ڕووانگه‌ی دزوو درۆزنی ده‌سه‌ڵات سه‌یری گۆڕان مه‌که‌،بێ گوومان کاك سه‌لام ئه‌گه‌ر پێش نه‌که‌وی ئه‌وا دوا ئه‌که‌وی.سڕینه‌وه‌ی گۆڕان هێنده‌ ئاسان نیه‌ .شه‌پۆلی گۆڕان به‌کاك نه‌شیروانیش ناوه‌ستێته‌وه‌.پێش گۆڕانیش کۆمه‌نیست هه‌بوه‌ کۆمه‌نیسته‌کان له‌ به‌ر ئیرۆ له‌ ئه‌ورووپا ئاگایان له‌ خه‌ڵکی کوردستان نه‌ماوه‌ جارجارێکیش له‌م لاو ئه‌ولا نووسنێکی کۆمه‌نیست ده‌بینین هه‌ر باشه‌ ده‌ست خۆشیتان لێ ئه‌که‌م‌ ‌

شه‌شه‌م، نووسه‌ر ئه‌نووسێت و ئه‌ڵێت

2- ئەو وتی (حیزبە كوردییەكان لەبری ئەوەی عەدالەت و دیموكراسی و ئازادی بۆ خەڵكی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بەرن، ململانییەكی حیزبی نامەسئولانەیان بۆ ئەم ناوچە دبڕاوانە بردو لەوێش دووبارە هەموو ئەو هەڵەو كەموكوڕییانەیان دوبارە كردووە...)

ڕ- چما لە كوردستان عەداڵەتیان دابینكردووە تا بیبەن بۆ ناوچە دابڕاوەكان؟!

ب- كەركوك لە ناوچە دابڕاوەكان جیا نییە، بۆیە ئە (و) لەنێوانیاندا زۆر بێمانایه‌....

،کاك سه‌لام ،ئینجا ئه‌مه‌ که‌ی په‌یوه‌ندی به‌ کاك نه‌وشیروانه‌وه‌ ‌‌یه‌ که‌ تۆی سه‌خڵه‌ت کردوه‌ بۆ ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات ناکه‌ی کاك نه‌وشیراون هه‌مان ڕه‌خنه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ گۆمه‌ڵگاش هه‌مان ڕه‌خنه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ ،وابزانم له‌سه‌ر که‌موو کووڕی دزی ده‌سه‌ڵات هه‌ر کاك نه‌شیروان دادگای ئه‌که‌ی.کاك سه‌لام تۆش مه‌به‌ به‌ علی ئاغای قه‌ڵادزی له‌ به‌غدا پۆلیس لێان دابووئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه‌ قه‌ڵادزی پۆلیسی به‌ر شه‌ق دابوو بێ هۆ لێان پرسی بۆ وات کرد ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ووتی پۆلیس لێی داوم له‌ بغدا تۆڵه‌ی خۆم ئه‌که‌مه‌وه‌.تۆش ڕقی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ کاك نه‌وشیروان ئه‌ڕێژی ‌



حه‌وته‌م، نووسه‌ر ئه‌نووسێتو ئه‌ڵێت {‌ لێرەدا مام نەوشیروان هۆی سەرەكی قەیرانەكانی كۆمەڵكەی كوردستان بۆ حیزبسالاری دەگەڕێنێتەوە. ئەمەیە گاڵتەكردن بە خەڵك: لە چ وەڵاتێكی دنیا حزب یان هاوپەیمانی چەند حزبێك حوكمڕانی ناكات؟ حزبەكان بەشێكن لە (سەرخانی) كۆمەڵگەو ئابووری ژێرخانەكەیە. ئەمەی ئەم برادەرە دەیڵێ لە قوتوی هیچ عەتارێكی ئەم گەردوونە نییە!}



به‌رێز کاك سه‌لام، راسته‌ حیزبه‌کان به‌شێکن له‌ سه‌رخانی ئابووری کۆمه‌ڵگا. ئێمه‌ش ئه‌ڵێن ئه‌م حیزبانه‌ کوردیانه‌ ژێر خانی کۆمه‌لگای کوردی ئیفلیج ئه‌کات که‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت ئیتر تێك شکاندی ئه‌م به‌سته‌ڵه‌که‌یه‌ به‌ چی ئه‌زانی که‌ چه‌ند ساڵه‌ که‌موو کوری هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ ده‌ست و چۆڵی ناکه‌ن،به‌رێزکاك سه‌لام گۆران حیزب به‌ میرات گر ناگرێت ئیتر بۆ سه‌خڵه‌ت بووی .ده‌سه‌ڵات کۆمه‌ڵگای په‌رته‌وازه‌ کرد گۆڕان باوه‌شی گه‌رمی بۆ کرده‌ۆته‌وه‌‌.ئیتر ئه‌مه‌ که‌ی ڕه‌خنه‌یه‌‌ له‌ کاك نه‌وشیروان ئه‌گری بۆ ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات ناکه‌ی وه‌ك کاك نه‌وشیروان و خه‌ڵکیش هه‌مان ڕه‌خنه‌یان هه‌یه‌ له‌ حیزبی کوردی



هه‌شته‌م. نووسه‌ر ئه‌نووسێت و ئه‌ڵێت {‌راستە من لە سوچێكی دووری وەڵاتەكەم دەژێم، بەڵام لێرەوە بە گوێرەی توانام و دوور لەهەر بەرژەوەندییەكی شەخسی، بزانم لەتلەتم دەكەن، ناهێڵم هیچ لایەنێك و لە پێشەوەشیانەوە هەردوو حزبی دەسەڵاتدارو كۆمپانییەكانی دەوروبەریان، خەڵكە رەشورووتەكەی وەڵاتەكەم هەڵخەڵەتێنن!}



به‌رێز کاك سه‌لام، تۆ به‌م فه‌لسه‌فه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌ تاووی که‌ وه‌ڵامێكت پێ نیه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ کاتێك هه‌موومان مافی نه‌ته‌وه‌ بوون و ده‌ووڵه‌تمان نه‌بێت هه‌موومان ڕه‌شوو رووتین . تۆ له‌ تاراووگا ئه‌ژیت باس له‌ کۆمه‌نیست ئه‌که‌ی ئه‌ی بۆ پرسیار له‌ خۆت ناکه‌ی که‌ سه‌رده‌می فه‌یله‌ سووف به‌سه‌ر چوو هه‌موو ووڵاتی کۆمه‌نیست گیرۆده‌ی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ن هه‌ر له‌ چوار کشوه‌ره‌که‌ له‌چین وکووباو به‌ سه‌دامیشه‌وه‌ که‌ گۆڕبه‌ گۆڕ کرابه‌ سۆڤێتیشه‌وه‌ که‌ مافه‌کانیان له‌ خه‌ڵك زه‌ووت کردوه‌ ‌



له‌ کۆتایدا ئه‌ڵێم کاك سه‌لام مه‌بنه‌ هۆکاری داگیر کردنی سرووشت با مرۆڤیش له‌ سنووری ئازادی مافی نه‌ته‌وه‌ی هه‌بێت سووپاس خوازیارم نیگه‌ران نه‌بی هه‌ر تۆ باش تری له‌ ده‌سه‌ڵات چوونکه‌ مافی قسه‌ کردن هه‌یه‌ له‌سنووری گفتۆ کردندا له‌ نێوان من و تۆدا.با ئێمه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌ هۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵك دابین .بیره‌ تازه‌کان ڕه‌ت نه‌که‌ینه‌وه‌ هه‌موومان کار بۆ ئه‌م ووڵاته‌ یوتوبیا بکه‌ین که‌ هه‌تا ئێستا درووست نه‌بووه‌ .کار بکه‌ین ئه‌م کوردستانه‌ له‌ چنگ دزوو درۆزن ده‌ر بهینین.ئیتر ئه‌م مافه‌ به‌خۆت بده‌ مرۆڤ به‌ره‌ هۆشیاری به‌ره‌ نه‌ك چه‌واشه‌کاری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە