سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


ده‌میرتاش: ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا دۆڕان درۆزنه‌كان بوون

Wednesday, 06.10.2015, 16:45

4419 بینراوە


ئه‌وانه‌ی قورئانیان بۆ درۆكانیان به‌كارده‌هێنا دوێنێ قورئان گرتنی
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایده‌گه‌یه‌نێت تێكشكاندنی به‌ربه‌ستی 10% له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه‌ هێنانی ئارامی و سه‌قامگیریی و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی توركیا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دۆڕان درۆزنه‌كان بوون، ئه‌وانه‌ی قورئانیان بۆ درۆكانیان به‌كارده‌هێنا دوێنێ قورئان گرتنی.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌ئیسته‌نبوڵ به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دوێنێدا وتاری بۆ لایه‌نگرانیداو وتی: ئێمه‌ ده‌مانویست له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تری توركیا ده‌ست بخه‌یه‌نه‌ ناو ده‌ستی یه‌كترو ئاینده‌یه‌كی روونتر بۆ ئه‌م وڵاته‌ به‌دیبهێنین، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بۆمبیان بۆ داناین و بنكه‌كانمانیان ته‌قانده‌وه‌و هێرشیان كرده‌ سه‌ر كانیده‌كانمان، ته‌نها هۆكاری ئه‌م هێرشانه‌ ئه‌مه‌بوون، ته‌نها شتێك ئه‌وه‌بوو كه‌ ئێمه‌ ده‌مانویست ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی كه‌ خستویانه‌ته‌ به‌رده‌ممان تێی په‌ڕێنن ئه‌مه‌ تاوانه‌كه‌مان بوو ئه‌مه‌ هۆكاربوو كه‌ فه‌رمانی كوشتنیان بۆ ده‌ركردین.
وتیشی: سه‌رۆك كۆماری ئێسا كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران بوو ده‌یوت خۆ ئێمه‌ ئه‌م به‌ربه‌ستی 10% یه‌مان دانه‌ناوه‌، تاكو لایبه‌رین، پێش ئێمه‌ دانراوه‌ كاتێك كه‌ ئێمه‌ له‌ 2002دا گه‌یشتینه‌ ده‌سه‌ڵات له‌توركیا ئه‌و كاته‌ش به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو.
راشیگه‌یاند: ئه‌وان پێیان ده‌وتین ئه‌گه‌ر ئێوه‌ تواناتان هه‌یه‌ وه‌رنه‌ پێشه‌وه‌و به‌ربه‌سته‌كه‌ تێپه‌ڕێنن، به‌م شێوه‌یه‌ به‌هه‌موو حسابێكی خۆی ژیری و عه‌قڵی ده‌دا به‌ئێمه‌ ده‌یوت ئه‌گه‌ر متمانه‌تان به‌خۆتان هه‌یه‌، فه‌رموون وه‌رن وه‌كو پارت به‌شداری بكه‌ن، خۆیان ئه‌وه‌یان پێده‌وتین ئێوه‌ له‌ عه‌قڵێكی ده‌ره‌كییه‌وه‌ ئه‌مه‌تان وه‌رگرتووه‌و فێریكردن و رێگه‌ی بۆ خۆشكردون كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌و خۆتان هه‌ڵبژێرن، كه‌چی خۆی یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ پێشنیاركرد، ئه‌مه‌ عه‌قڵ و ئیراده‌ی خۆمانه‌و هی هیچ كه‌سێكی تر نییه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ ئیراده‌ی خۆمانه‌ كه‌ ئه‌و به‌ربه‌سته‌ تێپه‌ڕێنین، هه‌رگیز بڕوایان نه‌ده‌كرد خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌كانی توركیا ده‌ستبخه‌نه‌ ده‌ستی یه‌كه‌وه‌، ئه‌وان ده‌یانویست به‌بێ هیچ ره‌نج و هه‌وڵێك 80 په‌رله‌مانتار به‌خۆڕای بۆ خۆیان به‌رن.
رونیشیكردەوە: به‌داخه‌وه‌ له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 5 له‌هاوڕێیانی دڵسۆزمان گیانیان له‌ده‌ستدا، سه‌دان بریندارو زیندانیكراومان هه‌یه‌، ئێوه‌ به‌هه‌موو هه‌وڵ و ره‌نجتانه‌وه‌ ئه‌م قسانه‌تان به‌درۆخسته‌وه‌و ئه‌مه‌ هه‌ڵبژاردنێكی مێژوویی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بوو، توركیا ده‌چووه‌ قۆناغێكی دیكتاتۆری و تۆتالیتارییه‌وه‌ یان له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌دا بڕوات، كه‌ به‌رنامه‌ی دیموكراتی و ئاشتی و پێكه‌و ژیان له‌به‌رنامه‌ی كاری پارته‌كه‌یدا جێبه‌جێكرد.
ده‌میرتاش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌وانه‌ی دۆڕان درۆزنه‌كان بوون، ئه‌وانه‌بوون كه‌ درۆیان بۆ به‌رامبه‌ر دروستده‌كرد، ئه‌وانه‌ی قورئانیان بۆ درۆكانیان به‌كارده‌هێنا دوێنێ شه‌و قورئان گرتنی.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ ئه‌وه‌شی وت: تێكشكاندنی به‌ربه‌ستی 10% له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه‌ هێنانی ئارامی و سه‌قامگیریی و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی توركیا، هه‌ده‌په‌ ده‌یه‌وێت له‌ئاستی ئه‌و متمانانه‌ بێت كه‌ خه‌ڵك پێی به‌خشیوه‌.
راشیگه‌یاند:ده‌مه‌وێت بڵێم حكومه‌تی هاوپه‌یمانێتی نابێت ببێته‌ مه‌ترسی بۆ خه‌ڵكی توركیا، چۆن ده‌بێت گه‌ل ده‌ستبخاته‌ ناوده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاوپه‌یمانێتی بژین بۆ حكومه‌تیش به‌هه‌مان شێوه‌، چونی په‌رله‌مانتارنی ئێمه‌ بۆ ناو په‌رله‌مان جۆرێكه‌ له‌هاوپه‌یمانێتی، هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی هه‌ڵبژێراومان له‌پێكهاته‌یه‌كی جیاوازه‌، ئه‌وه‌ی كۆمان ده‌كاته‌وه‌ ژیانی مرۆڤه‌، ئه‌گه‌ر بوترێت حكومه‌ت له‌لایه‌ن یه‌ك پارته‌وه‌ پێكبهێنرێت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌، رونیشكرده‌وه‌: پێش ئه‌وه‌ی داوا له‌ئێمه‌ بكرێت بۆ به‌شداریكردنی له‌حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانێتی دوو پارتی تر هه‌یه‌ با بزانین ئه‌وان كۆده‌بنه‌وه‌ یان نا، دوای ئه‌وه‌ قسه‌ی خۆمان ده‌بێت، دڵنیا بن ئه‌م وڵاته‌ بێ حكومه‌ت نابێت، ئه‌گه‌ر كه‌س نه‌بوو ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت هه‌ده‌په‌ ئاماده‌یه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا راشیگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی 13 ساڵ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌ی بێڕێزی به‌رامبه‌ر ده‌نگدارانی ئێمه‌ ده‌كه‌ن، پێشتر ده‌یانوت فه‌رموون وه‌رن بابچینه‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، به‌ڵام هاتین و ده‌ریشچوین، ئێستا كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردندا دۆڕاندیان بێڕێزی به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كه‌ن، ئه‌و روپۆشه‌ی به‌سه‌ر ده‌موچاوی ئه‌كه‌په‌وه‌یه‌ ده‌سڕێته‌وه‌و ڕووی راسته‌قینه‌یان ده‌رده‌كه‌وێت.