بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


هۆکاری دواخستنی راپۆرتەکەی یەکێتی ئەوروپا لەسەر تورکیا ئاشکرا دەبێ

Thursday, 29/10/2015, 21:59


ڕاپۆرتی پێشکەوتنی ساڵانەی تورکیا کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە ساڵانە رادەگەیەندرێ، ئاشکرایدەکات کە نەک هەر ڕێ وشوێن نەگیراوەتەبەر، بەڵکو تورکیا چاوی پۆشیوە لە بەشداری زیاتری ئەندام بۆ ڕێزەکانی داعش. 
راپۆرتی ساڵانەی پێشکەوتنەکانی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا کە بڕیاربوو لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ راگەیەندرێ، بەڵام لەم مانگەدا دووجار راگەیاندنی دواخراوە، بەهۆی گوایە هەستیاری بارودۆخی تورکیا بۆ ئەوەی نەبێتە هۆکاری نائارامی یان لایەنی دژبەر کەڵکی لێوەرنەگرێ. 
بەپێی زانیارییەکان لە بەشێکی راپۆرتەکەدا هاتووە تورکیا نەک هەر رێوشوێنی نەگرتۆتە بەر لە دژی داعش، بەڵکو چاوی پۆشیوە لە بەشداری زیاتر بۆ ریزەکانی داعش. ئەمانەش دەریدەخات کە راپۆرتەکە لە بەرژوەندی ئاکەپە نیە. 
دواخستنی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە لە سەر داوای تورکیا و ئاشکرایە کە سەودا و مامەڵە هەیە لە نێوان تورکیا و ئەلمانیا لەسەر بابەتی پەنابەران. 
رۆژنامەی دە ڤەلتی ئەلمانیا رەخنەی لە وڵاتەکەی گرتووە کە ئەلمانیا بەهۆی رەوش و بارودۆخی تایبەت بە پەنابەران، هۆکاری دواخستنی ڕاپۆرتەکەیە. 
چالاکوانان پێیانوایە کە ئاشکرایە بەو هۆیەوەیە کە راگەیاندنی ناوەرۆکی تەواوی راپورتەکەیان خستۆتە دوای هەڵبژاردن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە