ژنانی ئێزدی: داعشەکان وتیان ئێوەمان لە بارزانی کڕیوە

Monday, 23/11/2015, 1:14

7511 بینراوە


ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەو ژنە کوردە ئێزدیانەی لە دەست چەتەکانی داعش ڕزگاریان بووە دەگێڕنەوە کە چەتەکان پێیانگوتون بارزانی و پارتی و فەرماندەکانی پێشمەرگە ئێزدیەکانیان بەوان فرۆشتوە و ئێوەمان لێکڕیوون.
چوار ژن و دوومنداڵی ئێزدی کەلە 03.08.2014 لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە شەنگال بەدیل گیرابوون، لەلایەن هاوڵاتیەکەوە لە شاری ڕەقای سوریا کڕابوون ڕزگاریانکردبوون، دوای ئەوەی گەیشتنە کانتۆنی جزیرە ڕادەستی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی بوون، چاوەڕی دەکرێت کاربەدەستانی ڕۆژئاوا ئەو ژنانە بگەیەنێتەوە بنەماڵەکانیان.

(ژنە ڕزگاربووە کوردەئێزدیەکانی شەنگال لە کانتۆنی جزیرە)

یەک لەو ژنانە بێئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات قسەی بۆ ئاژانسی ئانها کردە و وتویەتی:" کاتێک داعش نزیکی شنگال بویەوە پێشمەرگە هێشتا لە شەنگالدا بوون، لەبەرئەوە ئێمە نەدەترساین دەمانگوت پێشمەرگە دەمانپارێزن، بەڵام کاتێک زانیمان پێشمەرگەکان بێ ئەوەی هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە شەنگالیان چۆڵ کرد و هەڵهاتن، چەتەکانیش لەماوەی نیوو کاتژمێردا گەیشتە ناو شەنگال، ئیدی هیچمان لەدەست نەهات، داعش کە دڵنیابوو لەوەی پێشمەرگە لە شەنگالدا نەماوە کەوتنە ناو ماڵاکان و ژنن و منداڵ و پیاوانیان کۆمەڵکوژ کرد.
ژنەکان بەهەمان ئاژانسیان وتووە:" کاتێک چەتەکان ئەوانیان بەدیل گرت پێیانگوتوون، بارزانی و فەرماندەکانی پێشمەرگە ئێوەیان بە ئێمە فرۆشتوە، ئێستا ئێوە موڵکی ئێمەن، لەبەر ئەوەی ئێوە کافرن بەئێمە حەڵاڵن".
دەگێڕنەوە کە ئەوان نزکەی 360 ژن بوون لەلایەن داعشەوە برانە شاری ڕەقای سوریا و ئەوانەی هاوسەرگیریان کردوە لەوانە جیاکرانەوە کە نەیانکردووە، منداڵ و ژنانی بەتەمەن خرانە زیندانەوەی ئەو ژن و کچانەی گەنج بوون هەندێکیان تەمەنیان لە هەشت ساڵ بۆ سەرەوە بوو بەسەر چەتەکاندا دابەش کران.

(کچە تەمەن 9 ساڵانە ئازادبووە ئێزدیەکەی شەنگال)
ژنێکیان دەڵێت:" چەتەیەکی داعش من و کچێکی تەمەن 9 ساڵانی بۆ خۆی برد، دایکی ئەو منداڵە نۆ ساڵانەیان درابووە چەتەیەکی تر، منداڵەکە لەگەڵ مندا ئازاد بووە بەڵام تا ئێستاش بۆ دایکی دەگری، کەس نازانێت ئێستا دایکی لە کوێیە".
ژنە ئازادبووەکان دەگێڕنەوە کە هەر ژنێک بیویستایە هەڵبێت لەلایەن داعشەوە دەخرایە زیندانەوە و ئەشکەنجەیان دەکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە