بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


ڤایروسی خۆپەرستی و پەتای دەسەڵات

Saturday, 20/05/2017, 8:33


کەمن ئەوکەسانەی پێش وەرگرتی پۆستێک دڵسۆزن و دوای وەرگرتنیشی بەدڵسۆزی بمێننەوە، بەڵام زۆرن ئەوانەی کە بەشان و باڵی هاوڵاتی و خزمەتدا هەڵەدەن بەڵام بە دوو پرسگە هاوڵاتی ئاسایی نایانبینێ. بەمەئەوترێ پەتای پۆست یان دەسەڵات لەم وڵاتە ئەگەر کارت بکەوێتە فەرمانگەیەکی حکومی ئەبێ سێ چوار فیوزی سەبرو تەحمولی زیادە ببەستی. سەیرە خۆپەرستی بە شێوەیەک بەخوێنماندا ڕۆ چووە لەکاتێکا خاوەنی دەسەڵاتین زور ئاسایی یە بەلامانەوە کاتێک مامۆستا بەتەمەنەکەمان چەند سەعاتێ لەپرسگە چاوەروانی واژوویەکی سەر نوسراوی خانەنشینیەکەیەتی بێ گوێدانە تەمەن و خزمەت بەرێ ئەکرێ چونکە جەنابی بەرێوەبەری بەش !!!کوبونەوەی هەیە. نازانین بڵێین تاکی گەندەڵ حکومەتی گەندەڵ دروست دەکات یان حکومەتی گەندەڵە تاکی گەندەڵ دروست ئەکات ئاخر ئێمەیەک ڕۆژانە چەندین بێ ڕێزی ببینین و بێ دەنگ بین چەندین هاووڵاتی خانەنشین کە روژانێک خزمەتێکیان پێشکەش بەم مللەتە کردوە بێ ویژدانانە چەندین مانگ هاتوچوی مامەڵەی خانەنیشینیەکەی پێ بکرێ لە چەندین فەرمانگە کارمەندێکی بێ رێز سوکایەتیان پێ بکا ئەبێ شایەنی چی بین؟! سەیرە ئەم وڵاتە هیچمان لە هیچ ناچێ نە کارمەند نە بەرێوەبەر نە ماموستا و نەهاوڵاتی ِ وڵاتێک ڤایرۆسی خۆپەرستی و خۆبەزل زانی خانەکانی مێشکی ڕزاندوە مللەتێک پەتای دەسەڵاتی لێ نەبرێ هەمیشە شایەنی بەزەیی یە بەداخەوە. بۆ پشتراستکردنەوەی قسەکانیشم تکایە سەردانی ئەو بەرێوەبەرایەتیانە بکەن کە بەرێوەبەرەکەیان ڕۆژانێک دژی دەسەڵات بوە وە خۆی بە ئۆپۆزسیونێکی خەم خۆر زانیوە ئەوکات تێ ئەگەین زەرد و سورو نیلی و سەوز هەموویان یەکن زادەی بیری کویلایەتی پۆست و دەسەڵاتن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە