لێکدانەوەیەك لە سەر ئایین بەگشتی

Monday, 03.30.2020, 9:53

3930 بینراوە


ئەگەر ئاوڕێک لە مێژوی پەیدابوونی ئایین بدەینەوە زۆر مەسەلی ناڕونمان بۆ دەردەکەوێت کە بێ وڵام ماونەتەوە.
١- ئایا ئەو کتیبانەی کە بە ناوی کتیبی ئاسمانی ناودیر کراوون دەستنوس و ئیدولوژی مرۆڤن؟
٢- تێنەگەشتن و ئاکامێکی ڕوون دوای مردنی مرۆڤ و باس لە سەر دونیایەکیتر؟
٣- ئاستی تیگەشتنی مرۆڤ سەبارەت بە مانا و نێوەرۆکی ئایینەکان؟
٤- هۆکاری ڕێژەی زیاد بوونی مەسیحیەت لە ئایینێکەوە بۆ ئایینێکیتر؟
بە هؤی ئاڵؤگۆڕەکانی جیهان و شێوەی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان سەبارەت بە لێکدانەوەی گشتی دەرکەوتوە کە هەموو کتیبە ئاسمانیەکان لە لایەن هێز یاخود تاکە کەسێکەوە نیەو و دەستنووس و بیرۆکەی مرۆفەکانە بۆ وەدیهێنانی ئامانجێکی تاکە شەخسی یان گروپی و دوا بەدوای هەر کەسایەتیەکی دەسەڵاتدار ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتوە، ئاستی بیرکردنەوەی مرۆڤ لە ئەمڕۆدا بە شێوەیەکی دیکە لێکدانەوە لە سەر ئایین دەدات و بەوو هۆکارە ڕەوتی ئایینی تاکوو دێت کاڵتر دەبێتوە و ڕاستیەکان بۆ مرۆڤ دەردەکەوێت کە هیچ دونیایەکی دیکە لە دوای مردنی مرۆڤ وجودی نیە، کاتی مردن، مرۆڤ دەگەڕێتەوە باوەشی سروشت چونکە بەشێکە لە سروشت.
زیاد بوونی ڕێژەی مەسیحیەت بەو واتایە کە لیکدانەوەیان لە گەڵ ئایینەکانیتردا زۆر جیاوازی تێدایە و بە شێوەیەکی تر باس لە ژیانی مرۆڤ و پێکهاتەکانی ئایین دەکات و زیاتر پەرە بە هەویەتی مرۆڤ دەدات، هیچ شێوە ترساندن و تۆقاندن و هەڕەشەیەکی تێدا باس نەکراوە، هەر بۆیەش دینداران یا باوەڕمەندانی ئایینی باوەڕیان زیاتر بەلای مەسیحیەتدا دەشکێتەوە و لە ئایینەکانی دیکە دور دەکەونەوە.
دیارە لە دونیادا زیاتر لە دو ملیارد مرؤڤ باوەڕیان بە ئایینە، لە بوارە جیاوازەکاندا، لە سەدا شەستی مەزهەبیەکان لە مانای ئایین و کتێبە ئایینیەکان تێنەگەشتوون و تەنها بە دوای ڕونکردنەوە و وتاری لێکۆڵەرانی ئایینی و مەلاکان کەوتوون کە خۆیان بە خاون و نۆێنەر ئایین دادەنێن، بە بێ ئەوەی بزانن چ ڕێگایەکیان هەلبزاردوە ئایا خواستی خۆیانە یان تینەگەشتنە؟
ئەگەر ئاوڕێک لە فیلسوفەکان، سوقرات، ئەرەستو، ئەفلاتون، بوحەیرا و هەتی.... یونانی باستان و کانگای دیموکراسی بدەینەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە هیچکام لە فیلسوفەکان رونکردنەوەیەکی ئاشکرا و باوەڕێکی تەواو بە هەبوونی ئایین کە بەو شێوەیە لە کتێبە ئایینیاکاندا باس کراوە پەسنەد بکەن بەدی ناکرێت، کەواتە ئاستی هۆشیاری و فکری مرۆڤ لە ئەمڕۆدا زۆر جیاوازیی لە سەدەکانی پێشودا بەدی دەکرێت، هەر بۆیەش باوڕ بە بەشێک لە ئایینەکان تاکوو دێت لاوازتر دەبێت و یاسا جێگای ئایین پڕدەکاتەوە و بە شێوەیەکی دروست پاڵپشتی هەموو گرفتەکانە، هەر وەک مامۆستای یاسا فرانسیس سوئارس لە لێکدانەوەکانیدا گرنگی زیاتر بە یاسا دەدات.
لە کۆتاییدا دەگین بەو باوەڕەی کە یاسا باشترین پێناسەو پالپشتی مرۆڤە لە زۆر بواردا، مرۆڤ دەبی باوەڕی بە ئاستی تێگەشتن و لێکدانەوەکانی خۆی هەبێت تا بتوانێ بە سەر بڕیارە نەخوازراوەکاندا زاڵ بێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 5/5)