مەكۆی گۆڕان لە پشدەر بۆ سوتێنرا؟

Friday, 14/08/2020, 8:26

5118 بینراوە


لە خۆپیشاندانەكانی رابردووی جەماوەری پشدەر، هەموو بارەگاكانی حیزبەكان پێكەوە سوتێنران و چەندین ساڵە كە بارەگای پارتی لە شارەكەدا نەمابو.
ئێستا هەقە سەركردایەتی گۆڕان بپرسێ بۆچی مەكۆی گۆڕان پێش حیزبەكانیتر سوتێنرا؟
لێرەدا پەردە لەسەر نهێنیەكی گەورە رادەماڵین
لە دوای راپەرینەوە زیاتر لە -30- سی ساڵە كاك مستەفای سەیدقار بە راستەوخۆ حكومڕانی پشدەر بوە، هیچ مەسئولێكی ئەو دەڤەرە بەبێ ئیزنی ئەو دانەنراوە ئێستا قایمقامی پشدەر لەسەر عسابی گۆڕان دانراوە، بەرپرسەكانیتری یەكێتیش هەر ئەوانەن كاتی خۆی كاك مستەفا لەسەر پشكی یەكێتی وەزیری ناوخۆ بوو دایناون. بە كورتی كوتلەیەكی فراوانی لە پشدەر هەیە كە بەو هۆیەوە:
-مستەفای سەید قادر بە شەراكەتی لەگەڵ هەریەك لە محەمەد وەتمان و عەوڵا وسو شێخ سەدرەدینی سندۆلان و چەند مەسئولێكیتری باڵای ناوچەكە بونەتە مافیایەك بۆ دەستگرتن بەسەر شوێنە گشتیەكان. خەڵكی ناوشاری قەڵادزێ زۆر باش دەزانن كاتێ ناوبازاڕ تێكدرا تەنها 40 دوكان بو، بەڵام دوای تێكدان كرا بە 100 دوكان و ئەویتری لەناو مەسئولەكاندا دابەش كرا كە هەركام لەو مەسئولانە پشكی شێری وەرگرت.
-بازرگانی تلیاك لەناوچەكەدا بە چاوپۆشی ئەو مەسئولانە بەجۆرێ بلاوبۆتەوە قەلادزێ دەڵێی شارێكە لە ئەفغانستان نەك هەرێمی كوردستان
-قایمپامی پشدەر كە بەعساب گۆڕانە، پێشتر مەسئولی ئاسایشی پشدەر بوە، كەسێكی زۆر كەللەرەق و عینادە و قەت ئامادە نەبوە گوێ لە جەماوەر بگرێ.
-ساڵانێكی زۆرە هیچ بودجەیەك بۆ هیچ كار و چالاكیەكی هونەری و ئەدەبی ناوچەكە سەرف ناكرێ، بەڵام بەپێچەوانەوە بە چاوپۆشی و پشتیوانی قایمقامی پشدەر دەیان شوێنی نێرگەلە و باڕ كراونەتەوە تەنانەت گردی عوسنی كە شوێنی سەیرانگای خەڵك بو هەموی بە ناقانونی فرۆشراوە و بۆتە باڕ. چونكە دەسەڵاتدارانی پشدەر قازانجیانە گەنج هەر خەریكی خواردنەوە بێ و ئاگای لەم دنیایە نەمێنێ!
-پارتی بۆ سزادانی قەڵادزێ كە مەسئولەكانی هەمو گۆڕانن ناهێڵێ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بكرێتەوە، مستەفای سەید قادریش لەبەرخاتری پۆستەكەی كە جێگری سەرۆكی هەرێمە، چەندین جار ئامادە نەبوە نوێنەرانی بیتوێن و پشدەر ببینێ تا مەرزەكە بكرێتەوە.
-رێگا و بانی پشدەر بەهۆی گەڵابەكانی مەرزی كێلێ و شێنێ بۆتە رێگای مەرگ و رۆژانە كۆمەڵێك حادیسەی سەیارە هەیە، كەچی وەزیری ئاوەدانكردنەوە لەسەر گۆڕانە تائێستا ئامادە نیە رێگاكان چاك بكات.
ئەم خاڵانە و زۆر مەسەلەی تر بونە هۆی توڕەیی دانیشتوانی پشدەر و سوتاندنی مەكۆی گۆڕان و بەردبارانی ناوچەی پارتی و كۆمیتەی یەكێتی.
هانا پشدەری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە