وه‌زیری شه‌هیدان له‌ قوتابخانه‌ی شه‌و ده‌خوێنێت

Saturday, 15/05/2021, 2:10

7405 بینراوە


عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود برای حه‌مه‌ ی حاجی مه‌حمود، کە له‌ كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆتە وه‌زیری شه‌هیدان، ئەم وەزیرە ئیستا له‌ پۆلی 5 ئاماده‌یی له‌ ئاماده‌یی شه‌وان لە هه‌ولێر (ئاماده‌یی پیشمه‌رگه‌) ده‌خوینیت، به‌مه‌رجێك کاکە عەبدوڵڵا پۆلی سێه‌می ناوه‌ندیشی نه‌خویندووه‌.
 به‌ پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌لاحی زاوای حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودوه‌، ئاشكرای كرد، كه‌  عەبدوڵڵای حاجی مەحمود پۆلی سیه‌می ناوه‌ندی نه‌خویندووه‌، بەڵام له‌ هه‌ولێر بڕوانامەی پۆلی سیه‌می ناوه‌ندی له‌لایەن دەزگای پاراستنه‌وه‌ بۆ دروست كراوه‌، ئەویش به‌ریگه‌ی ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌!
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود  له‌ سەردەمی راپەڕێندا ناوبانگی بەوە دەرکرد، کە دزییه‌كی زۆر و تاڵانیه‌كی زۆری له‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عیراقی كردبوو، تا ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی ئه‌مبلانسی شاره‌زوور و هه‌له‌بجه‌ی تازه‌ و 123 محاویله‌ی و مۆلیده‌ و شۆفڵی دزیبوو ، کە به‌ریگه‌ی میری سوور و دۆڵه‌ناو، وشكه‌ناو مڵه‌خۆرد ، ئاودیوی رۆژ هه‌لاتی كوردستان کرد له‌ ئێران.
عەبدوڵڵا له‌ سەردەمی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌شدا ، ده‌ستی له‌ دزیی ماڵان و دوكان و تا ئه‌وه‌ی بازن و ملوانكه‌ی كچ و ژنانی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدەکانی دەردەهێنا و تەنانەت دەستی مردووەکانی دەبڕی، یان دانی ئاڵتونی مردووەکانی دەردەهێنا.
عه‌به‌ی برای حه‌مه‌ نه‌خوینده‌واره‌، به‌لام دزیكی گه‌وره‌و مافیایه‌كه‌و، له‌ دوو خولی په‌رله‌ماندا په‌رله‌مانتاربووه‌، به‌هه‌ولی پاراستن و ئیستاش وه‌زیری شه‌هیدان.
عه‌بدوڵڵای حاجی مەحمود دووه‌م كه‌س بووه‌، کە پاش حه‌مه‌ی حاجی مەحمودی برای له‌ سۆشیالیست، مانگانه‌ پارەی زیاتر له‌ 750 كه‌س بە ناوی خانه‌نشینی پیشمه‌رگه‌ی بۆ كرد، تا دوو مانگ خۆی هه‌موو مووچه‌ی ئه‌و 750 خانه‌نشینه‌ی خواردبوو، به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه‌ هیشتا ره‌زامه‌ندیان بۆ نه‌هاتۆته‌وه‌و، دواتریش مووچه‌ی 200 بندیواری هه‌بووه‌.
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وه‌زیری شه‌هیدان له‌ مانگی رابردوودا به‌شداری یادی ئه‌نفاله‌كانی گه‌رمیان نه‌كرد له‌ چه‌مچه‌ماڵ، ترسی ئەوەی هەبوو کە ئەوانەی ئاگاداری دزی و تاوانەکانین، سوكایه‌تی پێ بکەن.

شاهۆ گرده‌نازێی

پەیامنیری کوردستانپۆست / هەڵەبجە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە