حاجی خەلیل مووەفەقی باوکی کتێب فرۆشیی مۆدڕێن لە شاری مهاباد

Thursday, 08/07/2021, 20:22

3087 بینراوە


سەرچاوە بابەت: پێگەی هەواڵگەریی شڕۆفە، هاژە

ئەو رؤژەی کە بەردی بناغەی شاری مهاباد دانرا، هاوکات دەگەڵ دروستکردنی شوێنە پێویستەکانی شاڕێک، سەرنجدان بە پەرەپێدانی زانست، پەروەردە، کتێبیش بووە بەشێک لە کەرەستەی دامەزراندی شارەکە و خۆی تێئاخنی و بە تانوپۆی ئەو شارەدا کرا.رەنگە بەو هۆیە بووە کە بوداق سوڵتان حاکمی ئەوکاتی شاری مهاباد کەسانی لێ‌هاتووی ناوچەکە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی لە دەوری یەک کۆکردۆتەوە.لە ماوەیەکی نە ئەوەندە دووردا ناوبانگیی ئەو شارە گەیشتە زۆر شوێنان.
مهاباد لە کۆنەوە وێنەی شارێکی فەرهەنگیی و رازاوە بە کەسایەتیەکانی کاریگەر لە شارستانییەتی ناوچەکەدا ناسراوە ولە ماوەی چەند ساڵی رابوردوودا وێنەی شارێکی داهێنەر لە بڵاو کردنەوە و پەرەپێدانی کتێب خوێندنەوەدا دەست نیشان کراوە.
سەت ساڵ لەوەی پێش پیاوێک لە مهاباد لە دایک دەبێ کە نازناوی باوکی کتێفرۆشیی مۆدڕێنی پێدراوە و بەو ناوە ناسراوە.پیاوێک کە لە تاران وشارەکانی ناوخۆی ئێران وهەروەها لە بەغدا، قاهیرە، ئیستانبوڵ، و… کتیبی بۆ هۆگرانی کتێب خوێن دەهێنا و بە قەرزیی درێژ خایەن دەیدا بە هۆگرانی کتیب.زۆر کەس لە سەر ئەو باوەڕەن کە رۆڵی کاریگەریی ئەو پیاوە لە مێژووی کتێب وکتێب خوێندنەوە وهۆکارەکانی وی لە بەرزراگرتنی ئاستی شار و ناوچەی مهاباد دەبێ بەرز بەنرخ لە بەرچاو بگێڕێ.
لە بەر کاریگەریی ئەو روانگەیەدا زۆرینەی پسپۆڕان وشارەزایانی ناوچەکە، کە لە بەرهەم ونووسراوەکانیاندا ئاماژەیان پێکراوە، خۆیان بە سپاسگوزار و ئەمەکداری ئەو پیاوە دەزانن.
حاجی خەلیل مووەفەقی لە ساڵی ١٣٠٠ هەتاوی / ١٩٢١/ لە شاری مهاباد لە دایک بووە.دوای ئازاد بون لە زیندان یەکەم کتێبخانەی لە شاری مهاباد بونیاد نا.دوای چيند ساڵیش سەرەڕای گیروگرفتێکی زۆر، چاپخانەیەکی لەو شارە دروستکرد.بونیاد نانی چاپخانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٢٨ / ١٩٤٩ /.هەروەها زنجیرە کتێبێکی پڕ بایەخی ئەدەبی، دینی، لە چاپدا و بە ئیمکاناتێكی کەم بڵاویشی کردوە.
ئەو کارە بوو بە هۆی دروستبونی یەکەم کتیبفرۆشیی پێشکەوتوو لە شاری مهاباد.هەروەها دروستبونی چيند کتێب فرۆشیی دیکە لە مهاباد بە هاندان و پشتیوانیی ئەوپ یاوە کە بەشیکی لە بیرنەکراوە لە کارنامەی مەڕحومی مووەفەقی.حاجی خەلیل دوای نزیک بە ٦٠ساڵ کاروتێکۆشان وکتێبفرۆشتن وبونی خۆی لە مەیدانی فەرهەنگیی ناوچەکەدا، شەوی ١٦ تیرمانگی ساڵی ١٣٨٧ ی هەتاوی لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کردوە.(رەوانی شاد بێ ).
لە مانگی ئابانی ساڵی ١٣٩٥ بنەماڵەی مەڕحومی حاجی خەلیل مووەفەقی لە کاردانەوەیەکی رێزدارانەدا ٤٠٠٠جڵد کتێب لە بوارەکانی دەرونناسی، مێژوو، ئەدەبیات، ئایینی، پێشکەشی کتێبخانەی گشتییەکانی شاری مهاباد وەک دیارییەکی بەنرخ کردوە.بەشێک لەو کتێىانە وەک ئارشیو، یان سەرچاوە، تەنانەت کتێبی کوردیش بون.
نەسرین مووەفەقی، کچی مەڕحومی خەلیل مووەفەقی هۆی پێشکەشکردنی ئەو خەزێنە بە نرخەی بە خزمەتێک دەزانی بۆ دانیشتوانی شاری مهاباد بۆ پەرە پێدان بە فەرهەنگ و کولتوری متاڵا و کتێب خوێندنەوە.
بۆیە ناولێنانی یەکێک لە مەیدانەکانی شاری مهاباد بە ناوی حاجی خەلیل مووەفەقی دەتوانێ رێزلێنان یان وەفاداریەک بێ بۆ ئەو کەسایەتیە پڕ لە کاریگەریە و کارێکی ئەرێنی و قەبوڵکراوی دانیشتوانی شاری مهاباد بێ.

وەرگێڕانەوە لە فارسی بۆ کوردی:
ستافی کوردستانپۆست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە