دەنگ مەدەن بە (ڕۆبۆت) ەکان

Saturday, 09/10/2021, 18:05

2912 بینراوە


کاتێ شۆڕش دەستی پێکرد ئەم شۆڕشە بەناوی يەکێتی نيشتمانی کوردستان بوو لەسەر بيروو باوەڕی مارکسيزم و لينزيزم بوو چەندەها گەنجی ڕۆشەنبيروو نووسەر چەندەها شاعيری بە توانا روويان تێکرد شۆڕشەکەيان گەورە کرد چەندەها ماڵە کوردی دڵسۆز بۆ شۆڕش تياچوون چەندەها رووداوی دڵ تەزێن بەسەر خەڵکی کوردستان هات لە ئەنفال و کيميا بارانی هەڵبجەو باڵيسان و ەرتێ و شوێنەکانی تری کوردستان بەڵام خەڵکی کوردستان بەرگريان دەکرد پێشمەرگە دڵسۆزەکان هەردەم ئامادەبوون لە پاراستنی ووڵات چونکە باوڕيان بە خۆيان و باوەڕيان بە شۆڕشەکە بوو کە بۆ ئازادی و يەکسانی و دەرچوون لەژێر دەستی ئاوا بانگەشەيان بۆ ئەکرد خەڵکی کوردستان ووردوو درشتی يارمەتی پێشمەرگەی ئەدا بەتايبەتی خەڵکی گووندەکان نان وئاوی پێشمەرگە لەسەر گوند نشينەکان بوو بەڵام ئەوە سی ساڵە کورد بەخۆی خۆی بەرێوە دەبات چەندەها هەلی زێڕينی بۆ هەڵ کەوت کورد ئەي توانی بەرەو پێشەوە بروات چونکە کوردستان زەوی و زاری کشتووکاڵی زۆر بە پيتی هەيە خەڵکی ئيش کەری هەيە سامانی کانزاکان و نەوتی هەيە بەڵام کوردستان لەم کاتەدا ئەوە ديارە بەراورد ئەکرێ لەگەڵ سۆماڵ زەرەر مەندی يەکەم خەڵکی کوردستان بوو لەهەموو کاتەکان خەڵکی دڵسۆزوو هەژارەکە باجەکەی ئەدات چەندەها شۆڕشی کورد بەڕێوە چووە بەڵام هيچيان سەرکەوتوو نەبوون ئەنگيلا مێرکل ئەو ژنە ئاسنينەی کەتوانی ئەڵمانيا بگەينێتە ئەو ئەڵمانيای ئەمڕۆ کە شانازيەکەی ئەگەرێتەوە بۆ ئەنگێلا مێرکڵ لەزۆر بواردا شارەزایي هەيە زمانی روسی ئەزانێ لە ژمێرياری زۆر بەتوانايەچەندەها بروانامەی رێزلێنانی بەدەست هێنايە هەر لەمناڵ يەوە قوووتابيەکی زۆر زيرەك بووە هەمووساڵێك پلەی يەکەمی بەدەست هێناوە بکالۆريۆسی هەيە لە فيزياء شەهادەی دکتۆرای بەدەست هێنا لە کيميای تەبيعی لە ساڵی ۱۹۷۸ دەستی بە ئيش کرد وەکوو خەبيرێکی کيميای هەتا ساڵی ۱۹۸۹ دەستی بەکاری سياسی کرد لەحزبی مەسيحی ديمووکراتی لەساڵی ۱۹۹٠ بوە نائيبی سکرتێري حکوومەتی لۆثاردی ميزيير ئەنگێلا مارکڵ گەيشتە پەرلەمان لەيەکەم هەڵبژاردن بووە وەزيری ئافرەت وگەنج لەدوايدا بووە وەزيری ژينگە و سەلامەتی نەوەوی لەساڵی ۲٠٠٠ بوە سەرۆکی حزبی ديمووکراتی مەسيحی لەساڵی ۲٠٠٥ بووە يەکەم مستەشار لەتاريخی ئەڵمانيا وە يەکەم کەسی دانيشتووی ئەڵمانيای شەرقيە کەووڵات بەرێوە دەبات لەدوای رووخانی ديواری بەرلين کە ئەڵمانيای شەرقی و ئەڵمانيای غەربی يەکيان گرت ئەنگێلا مێرکل ئەڵمانيای بەرووی دونياوو ئەورووپا کردەوە ئەڵمانيای رزگارکرد لە پارچە پارچە بوون و هەژاری چوارجار خەڵکی ئەڵمانيا هەڵيان بژارد يەکەم ئافرەت لە مێژووی ئەڵمانيا بەهێزترين ئافرەت يەکەم کەس بوو کە سعاتی کاری ۸٠٥ يورو کەمترين بوو ئەوە وای کرد ئەڵمانيای شەرقی گەشەبکات چوونکە ئەو بەشە هەژاری زۆری تێدابوو لەدوای رووخانی ديواری بەرلين يەکگرتنەوەی ئەڵمانيای شەرقی و ئەڵمانيای غەربی لەساڵی۱۹۹٠ ئابووری ئەڵمانيا گەشەی کرد يەکەم دەولەتی ئەرووپي بوو لە ئابووری وە چوارەم دەولەت بوو لە جيهان لەدوای يابان و سين وولايەتی مووتەحيدە رۆژبەرۆژ بێکاری کەم بووەوە داهاتی ووڵات زيادی کرد پلانی هەيە
بۆ ژينگە و ئاو هەوا هەتا ساڵی ۲٠٥٠ ئەنجێلا مێرکل لەسياسەتی دا دين و قەوميەتی و عرقی بەکارنه هێنا مێرکل عەقلێکی زيرەك دڵێکی فراوان مرۆڤێکی بەرز سياسيەکی زيرەك ئەوە ديارە ئەمڕۆ ئەڵمانيا گەيشتە چ ئاستێك تەنهاو تەنها بە لێزانين و ئشکردن (تکنووقرات) بێ ئەوەی يەك گوولە بەکار بێنێ ئەڵمانيای ئەمڕۆ ئەڵمانيايەکی بەهێز بە سياسەتێکی بەهێز بە ئابوريەکی بەهێز بێ ئەوەی بانگەشەی بەتاڵ بکات بۆ خۆی ولايەنگرانی لەژيانی تايبەتی خۆی زۆر گەورەيە ئەنگێلا مێرکل ئەم ئافرەتە بەهێزە لەکاتی تێپەڕينی سيارەکەی قەت رێگاکان داناخات و بڵاوە بە حەرەس و پياوەکانی بکات لە خانووی گەورە ناژيت و تەيارەو يەختی نيە بەهێزترين سەرۆكی دونيا لە شووقەيەك دەژی لە نزيك مووزەخانەی بەرلينە ئەوانەی ئيشی لەگەڵ دەکەن قەت نايان گۆڕی لەرۆژانی پشوو پەيوەنديان پێ ناکات بەخۆی بازاری خۆی دەکات دەچێتە ناو سەوزەو ميوە فرۆشەکان جوانی و مرۆڤ بوونی مێرکل ئەوەندە بەرزە خەڵك لەهەموو ووڵاتان زۆر زۆر ڕێزی دەگرن بە دايە مێرکڵ ناوی دەبەن مێرکل زۆر جوانە لاپەڕەيەکی پڕاوپڕ لەئيشی جوان و سەرکەوتن لە مێژووی ئەڵمانيا تۆمار کرد ناوی ئەم جۆرە مرۆڤە جوانانە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەگەشێتەوە هەرچەندە ناتوانم بەراوردی حکوومەتی کوردی باشوور لەگەڵ حکوومەتی ئەڵمانيا بکەم چوونکە کفرێکی گەورەيە ئەوانەی حکوومەتی کوردی بەرێوە ئەبەن وەکوو رۆبۆتن حکوومەت نيە گرووپ گرووپن بەناوی حزب ژيانی شاهانەيان هەيە بۆ خۆيان و ماڵ و مناڵيان لە کوردستان جگە لە کوردستان پارەيەکی زۆريان هەيە لە بانکەکانی ئەورووپا هەريەکە لەم گرووپانە بەماندووبوونی خۆی نەگەيشتۆتە کورسی دەسەڵات لە باوکەوە بۆکوڕ ماوەتەوە وە کار ئاسانی بۆ کراوە شەهادەی بۆ دروست کراوە لەبەرئەوەی وەکوو ڕۆبۆتن ڕازی ئەبن پێيان شەرم نيە چۆن نەيان خوێندوە هيچی لەبارەيەوە نازانن بەڵام شەهادەيان هەيە ئەم جۆرە مرۆڤانە کوردستانيان بەو ڕۆژە گەياند کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بچووك ئەبێتەوە هەريەك لەم مسؤولانە چەندەها ڕاوێژکاريان هەيە شتەکانيان بۆ ئەنووسنەوە ئەوان تەنها ئەخوێننەوە ئنجا ناتوانن بيخوێننەوە بەراست ودروستی چەندەها هەڵەی تێدا ئەکەن کاتێ گوێ لە سەرۆکی ووڵاتان ئەگری بە سعات قسە ئەکەن بێ ئەوەی لەسە رکاغەز بۆی نووسرابێت چوونکە لەگەڵ ميلەتەکەيە بەراستی و پاکی بۆ ئاوەدانی ووڵاتەکەيان هەوڵ ئەدەن ڕۆبۆتەکانی کوردستان دەستی دووژمن ئەگرن بێن خاکمان داگيرکەن نيشتمان پەروەرەکانی ووڵات لە کوونجی زيندان قايم ئەکرێن سی ساڵە ئەم ڕۆبۆتانە حووکم ئەکەن خەڵکی کوردستان باجی زۆری دا بەهەزاران گەنج ووڵاتی جێ هێشت چەندهاگەنج کەوتنە ناو دەريا ئاو بردی ئەبوايە بەدەستە ئەم ڕۆبۆتانە دەست لەکار بکێشنەوە بەڵام چوونکە ڕۆبۆتن هەست و ويژدانی نيە ڕۆبۆت هيچيان نەکرد لەم کاتەدا کاتی دەنگ دانە خەڵکی کوردستان زۆر ووشيارە بۆيان روون بۆتەوە کە ئەم ڕۆبۆتانە سی ساڵە کوردستانيان بۆدواوە برد کاتێ خۆپێشاندانی خەڵکی کوردستان بۆ مووچە و خزمەت گوزاری هاتنە سەر جادە دەيان ووت حکوومەت کەڕە گوێ لێمان نيە يان کوێرە نابينێ ژيانی خەڵك چی بەسەر هاتوە ئەمانە ڕۆبۆتن نەدەبينن نە گوێيان لێ دەبێ لە ووڵاتان کاتێ هەڵبژاردن ئەبێت بەنامە خەڵك ئاگادار ئەکەنەوە لە بەروارو رۆژی دەنگ دان لەگەڵ نامەکە ئەوانەی خۆيان کانديد کردوە وێنەو ناوی سيانی و ئەو کارانەی کرديتيان لە کردنەوەی قووتابخانە ونەخۆشخانە و ڕێگاوبان وپەيداکردنی پارە بۆ يارمەتی دانی قووتابی بۆ ئەوەی بچێتە زانکۆ ئەتوانی هەر بەنامە دەنگی خۆت بدەی يان ڕۆژی دەنگ دان بچيتە بنکەی دەنگ دانەکە بۆ نەخۆش و پير ئەتوانن بەنامە دەنگی خۆيان بدەن ئەوەی لەکوردستان ئەکرێت ئەوانەی لە حکوومەتن سی ساڵە ئاوا قسەئەکەن کە ئەو لە حکوومەت نەبوە ئەوەی لەکوردستان روويداوە خەتای ئەوانی تێدانيە خەڵکی کوردستان ئەبێت لە مرۆڤی بەتواناو ئيشکەر بگەڕێ لە مرۆڤی پاك و راستگۆ بۆ ئەوەی کوردستانێکی بەهێز دروست کەين بە ئابووريەکی بەهێز و سياسەتێکی راست بۆ ئەوەی هاوسێکانمان ڕێزمان بگرن وهەڵس وکەوتی جوامێرانەمان لەگەڵ بکەن نەتوانن سنوورەکانمان ببەزێنن کەتۆ راست و پاك بويت هەمووکەس ڕێزت ئەگرێت ئەوە قانوونە کەتۆ دەستی داگيرکەر بگريت بيهێنيتە سەرخاکی خۆت ئەوە تەنها ڕۆبۆتەکان ئەم جۆرە کارانە ئەکەن دەنا کەسی جوانی وەکوو ئەنجێلا مێرکل کاری وا ناکات بۆيە بەدوای کەسی وەکوو ئەنجێلا مێرکڵ بگەڕێن ووڵاتمان بۆ دروست کات بۆ نەوەی داهاتوو چی تر دەنگ مەدەنە ڕۆبۆتەکان !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە