گه‌وره‌ترین ئابڕووچوونی جه‌مال مۆرتكه‌

Friday, 02.04.2022, 21:37

3933 بینراوە


به‌ و زانیاریانه‌ی له‌ عه‌مید سالح ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، جه‌مال مورتكه‌ سه‌ركرده‌ی كه‌م ئه‌ندامی پارتی، كه‌ زیاتر له‌ 20 ساله‌ به‌هۆی ته‌قه‌كردن له‌لایه‌ن وه‌جیه بارزانی برا بچوكی مه‌سعود بارزانی یه‌وه‌ تووشی ئیفلیجی كامیل بووه‌و، رۆژانه‌ 4 حه‌فازه‌ی بۆ ده‌گۆرن، له‌ سالی 2016 كرابووه‌ به‌رپرسی میحوه‌ری گوێر و  فه‌رمانده‌ی هیزه‌ خۆبه‌خشه‌كانی كردووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 600 پیشمه‌رگه‌بوون و، ئیستا ئاشكرابووه‌ كه‌ ته‌نها 200 پیشمه‌رگه‌ی له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی گویر هه‌بووه‌و، 400 مووچه‌ی بندیواری به‌ گه‌نده‌ڵی بۆ خۆی بردووه‌و، له‌گه‌ل خۆراكی 600 پیشمه‌رگه‌و چه‌ك و جبه‌ خانه‌و نه‌سریه‌ی مانگانه‌ بی ئه‌وه‌ی یه‌ك دینار به‌یه‌ك خۆبه‌خش نه‌داوه‌و، ویرای ئه‌وه‌ی جه‌مال مۆرتكه‌ 50 پیشمه‌رگه‌ له‌ مه‌زره‌عه‌و بیستانه‌كانی له‌ مۆرتكه‌ داناوه‌و كاری كشتوكاڵی پیان ده‌كات و، ته‌نها یه‌ك مووچه‌شیان پیده‌دات.
عه‌مید سالح ئاشكرای كردووه‌ نامه‌ی 300 خۆبه‌خشیان پیگه‌یشتووه‌ كه‌ دوو مانگه‌ مووچه‌كانیان پی نه‌دراوه‌، له‌كاتیكدا مووچه‌كانیان له‌یه‌كه‌ی هه‌شتا سه‌رف كراوه‌.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ نه‌جات عه‌لی فاتم و سه‌عدی عه‌لی و لیوا سه‌ید هه‌ژار و لیوا ئه‌حمه‌د كۆی ئاگاداری ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی جه‌مال مۆرتكه‌ن و، فه‌ریق عیسا عوزیر راویژكاری بالای سه‌ربازی مه‌سعود  بارزانی ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ له‌و دزی و گه‌نده‌لیانه‌ی جه‌مال مۆرتكه‌.

حه‌مید سورچی