دانیشتنی وەرزی بەهارەی شۆڕای ڕێبەری و ناوەندی بەرەی یەکگرتووی_کورد

Saturday, 04/06/2022, 20:40

4984 بینراوە


دانیشتنی وەرزی بەهارەی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ڕۆژانی 13و 14ی جۆزەردان(خرداد) 1401ی هەتاوی, لە پارێزگای ورمێ, شاری بۆکان, بەڕێوە چوو.
لەم دانیشتنەدا, ئەو تەوەرانەی خوارەوە خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
- یەکەم, هەڵسەنگاندنی جێ بەجێ کردنی بڕیارەکانی دانیشتنی پێشوو.
- دووهەم, هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی کار و بار و ڕەوتی بەرە.
- سێهەم, هەڵسەنگاندنی ئاڵوگۆڕەکانی کوردستان, ئێران, ناوچە و جیهان.
 - چوارەم,داڕشتنەوەی پیڕو و پڕۆگرام بۆ 3 مانگی داهاتووی کاری بەرە.
وەک ڕێز لێنانێک لە هونەرمەندانی وڵاتەکەمان, ئەندامانی شۆڕا سەردانی گڵکۆی دو هونەرمەندی نەمری گەلی کورد حەسەن زیرەک و قالەمەڕە لە ناڵەشکێنەی شاری بوکانیان کرد.
بە خۆشیەوە,دانیشتنەکە نیوەڕۆی ڕۆژی شەمە سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات. 

بەرەی یەکگرتووی کورد


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە