خوێن و سزا لەنێوان دەسەڵات و قەڵەمدا

Sunday, 31/07/2022, 10:38

3826 بینراوە


سۆران ڕۆژنامەنوس بوو،ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی لقی کەرکوکی کوردستان بوو،ئەندامی نوسینگەی کەرکوکی چاک بوو ، بەرپرسی نوسینگەی کەرکوکی گۆڤاری لڤین بوو، دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان بوو، 
پابەندی یاساو پرنیسیپەڕۆژنامەنوسیەکان بوو،بۆیەلە زۆر ڕۆژنامەنوسی دیکە لەیاساو ڕێنمایەکان تێدەگەیشت و دەیتوانی پیشەگەرایەتی ئەرکەکەی بپارێزێت.
کاری جدی دەکرد..لەخەمی کەرکوک و کوردبوون بوو،لەسەر دۆسیە هەستیارەکان بەدواداچوونی دەکرد،ڕاپۆرتەهەواڵی دەکرد ،کێشەوگرفتەکانی رووبەرووی بەرپرسانی شارەکە دەکردەوە،
لەلایەکی دیکەوە بەدواداچونی بۆ ئەو دۆسیەی گەندەڵ و فەسادانەی بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرد، بەڕاپۆرتەهەواڵ بڵاوی دەکردەوە تا چارە بکرێت.
دەنگێکی زوڵاڵی میللەتێکی کپکراوبوو !
"سۆران"بۆتیرۆرکرا؟!
لەسەریەک ڕەهەند تیرۆرۆر نەکرا ! لەسەر بیروڕای ئازادی و بەدواداچوونەکانی و ئەو ڕاپۆرتانەی بەخوێنی باجی دا تیرۆرکرا،
یەکێک لەوڕاپۆرتانەی باجەکەی خوێنی بوو(سۆزانیەکان کەرکوک داگیر دەکەن)بوو، وەک لە ڕاپۆرتە جیهانیەکاندا بڵاوکرایەوە..ئەو ڕاپۆرتەی "ڕیپۆرتەرەک بەخوێنی خۆی نوسیەوە، وتارکی تری بەناوی (خانمەکەی بنکلینتۆن و خانمەکەی سەرۆک )بوو،بەهەمان شێوە گومان دەکرێت خوێنی گەشی لەسەر ئەم ڕاپۆرتە ڕژێندرابێت!
سۆران:شتی زۆریان بۆ پێشنیارکردبوو، زۆر هەوڵ درا کە (سۆران) بخەنە سەر ڕێچکەی حزبی و قەڵەمەکەی بفرۆشێت،بەڵام "سۆران" نەقەڵەمەکەی خستەخزمەت حزب و نەکۆڵی دا لەڕاستی وتن، بەرەیەکی هەڵبژارد کە لەگەڵ خەڵکی چەوساوەو زڵملێکراواندا مایەوە..دەستی نا بەرووی پیسی حزب وڕۆژنامەکانیاندا نا
ڕێچکە شکێنی ئازادی ڕادەربڕین بوو..وشەی نای کردە دروشمی.
ئاوێکی ڕشت و بووە دەریایەک بۆ تینیویانی  ئازادی ،
سۆران کێ تیرۆری کرد؟
ئەو پرسیارەی هەتاهەنوکە دەکرێت ،لەتاریکی و رووناکیدا ماوەتەوە بۆ ڕای گشتی ..
ئایا پێش تیرۆرکردنی (سۆران)هەڕەشەی لێکرابوو؟ بەدڵنیاییەوە بەڵێ وەک خۆی لە ڕیۆرتاژێکی ڕۆژنامەی هاوڵاتی باسی لێوە کردبوو، هەرکەسێک لەنیزیک ئاگردان دانیشێت پرشکی بەردەکەوێت ، بەنامەو بەتەلەفونی ماڵەوەمان هەڕەشەم لێکراوەو دوامکەوتوون ،تەنهالەبەر ئەوەی دەمانەوێت وێنەیەکی واقعی و روونی کەرکوک بەکوردان و دنیاپیشان بدەین،
ئەوانیش لەگەڵ ئەم هەڵوێستەماندا نین، شانازی بەوەوە دەکەم کەتوانیومە لەمەترسی دارترین ناوچەدا زۆرترین کاری ڕۆژنامەوانی بکەم، 
سۆران: دیگوت لێیان ناترسین، چونکە ڕۆژنامەگەری و کارە ڕۆژنامەوانیەکانم خۆش دەوێت و ئامادەم لەپێناو خۆشەویستەکەم (ڕۆژنامەگەری)خۆم بەخت بکەم ،"گەش بینم ئەگەر بشکوژرێم، کەسانێک هەن لە شوێنمان دروست ببنەوە"
بەژمارە تەلەفونی (07705972015)لە15/5/2008هەڕەشەی پێی  لێکرابوو،سەندیکای لقی کەرکوکی ڕۆژنامەنوسانی ئاگادارکردبووەوە؟لەمەترسیەکانی سەر ژیانی، وەسەر نوسەری گۆڤاری لڤینیشی ئاگادارکردبووەوە کەهەڕەشەی لەسەرە ،وەچەند بەرپرسی ئەمنی وحزبی ئاگادارکردبووەوە لەهەڕەشەکان..،مخابن بەهەند وەریان نەگرت و پشتگوێیان خست!
بەڵام هیچ لایەن و لایەنی پەیوەندیدار بەدەنگێوە نەهاتن و نەیانپاراست لەو دەستەخوێن ڕێژە ..بووە قوربانی.
ئایا کەیسی تیرۆرکردنەکەی بەکوێ گەیشت؟ لەسەرەتای رووداوەکەدا هیچ لایەنێکی پەیوەنوویدار نەهاتە سەرخەت و لێکۆڵینەوەی دەست بەجێ بکات!
دوای نزیک بەهەفتەیەک لە دوای تیرۆرکردنی ڕۆڵەکەمان ،دەستکرا بەڵێکۆڵینەوەو بەدواداچوون، بەڵام هەرلەسەرەتاوە لیژنەیەکیان لەدەزگا ئەمنیەکانی کەرکوک پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوی کوشتنەکەی،
بەڵام پێش ئەوەی لیژنەکە کۆتایی بەلێکۆڵینەوەکە بهێنێت و بکوژانی "سۆران"دەستنیشان بکرێت و گومان لێکراوان دەستگیربکرێن و ڕاپێچی دادگابکرێن و بۆ ڕای گشتی بڵاوی بکەنەوە ،بەداخەوە بەئەمری لەسەرووی خۆیانەوەو بەفرمانی هەردوو حزبی فەرمانڕەوا داوایان لێکرا غەلقی مەلەف بکرێت!!بۆپشتڕاستکردنەوەی ئەمە،ئەوبەڵگەیەی کە داواکرا لەلیژنەکە غەلقی مەلەفی شەهید (سۆران) بکرێت،لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی( نوگرەسەلمان)لە31/8/2008دا ،عەقید(یادگار شکور) بەڕێوبەری جی سی سی بوو،کەیەکێک بوو لەئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەکەیسی شەهیدسۆران.بەپێی لێدوانەکەی ئەم "عەقیدە"داوایان لێکراوە کەغەلقی مەلەفی بکەن.بەڵام عەقید(یادگار)گوتێتی ئیمزای خیتامی لەسەر نەکردوە تا کەیسەکەی دابخرێت.
ئەمە بەڵگەیە بۆپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەدەستی حزبی گەورە هێز لەپشت تیرۆرکردنکە هەیە و پشتڕاستکردنەوەیە لەدڵنیایی خانەوادەکەمان بەوەی بەردەوام گوتوومانە حزبی حوکمڕانی هەڕێم رۆڵەکەمانی تیرۆرکردوە.
لە14هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی براکەم و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی هزرو قەڵەم دا داوا دەکەین تاوانباران سزا بدرێن و لەسزا و یاسا قووتاریان نەبێت و ڕزگاریان نەبێت،
بەڵێ بۆ سەروەری یاساو بۆدادپەروەر و بۆ سزادانی تاوانباران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە