مەرجی ئەندامەتیم لە ناو حیزبی دێمۆکڕات ئەوەبوو،نابێ زانکۆ بخوێنم!

Monday, 01/08/2022, 10:48

3768 بینراوە


ئەوە تایبەتمەندیی حیزبە کلاسیکەکانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.ڕاکێشانی ناوێکی زبەلاح وبریقەداروناوەرۆک بەتاڵ،وەک دەنگی دەهۆلێک کە لەدوورەوە خۆشە.بۆ پێناسەی هەرحیزبێک گەر چەپ بێ یان سکولاریان بەرواڵەت ئازادیخواز،پێویستە مرۆڤ لە بەرنامە وئەساسنامەی ئەو حیزبە وکردارورەفتاری بەرپرسانی ئەوحزبە وتوانای رەخساندنی چارەسەریی ئەوحیزبە لە ئاست کێشەی کورد بنرخێنێ.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان چین وتوێژیی نوسەرورووناکبیروزڕەشآعیر ماڵی خەڵكی بە سێ چەپەی بە قوڕ گرتووە،ئەو چین وتوێژە بوونە زۆڕناژەنیی بەرپرس وسەرۆک وبەرۆک وبنکردەی حیزبیی.وەکی دیکەش زۆرینەی کۆمەڵگا بە داخەوە ئاشقی سەروسیماوکەسایاتیی رواڵەتیی بەرێبەرانی حیزبین لە چەپ وراستە تادەگاتە حیزبە ئیسلامیەکان ومەلاکانی وتاربێژیی مزگەوتەکان.
ئەوەی کە ناویان ناوە شۆڕشی گەلانی ئێڕان بووبەهۆی ئەوەی مەلاکان سەربکەون و دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی پەهلەوی لە ناوبچێ.حیزبەکانی ئەو بەشە لە وولاتیش بە خشکەیی هاتنەوە سەر حازربرزیی بە بێ ئەوەی فیشەکێک بتەقێنن،شاروشآرۆچکە وبەشیک لە گووندەکانیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کرد.یەکەم پڕۆژەیان هەڵگیرساندنی شەڕی خۆترێنی ناوخۆیی بووکە ناویان نابوو شەڕی براکوژی!کەسیش جورئەتی رەخنە گرتنی لە وحیزبانە نەبووە،هەرکەسیش رەخنەی بگرتایە پێناسەی جاش یان تۆمەتباردەکرا بە لایەنگریی لە حیزبی بەرابەروپڕیشکی ئەو شەڕەی بەردەکەوت.
قازی محەممەد بە بێ ئەوەی هەورازێکی دەوروبەریی شاری مهاباد ببرێ وهەست بە ماندووبوونێکی کەم بکا،ویستیی کۆماڕێک بۆ کورد ڕابگەیەنێ، کە چی کۆماری لێ رووخاندین.هۆیەکەش نەبوونی تێگەیشتن بوولە سیاسەتی ناوچەی وجیهانی!بۆیە لە دوایین سەفەریدا بۆ سۆڤیەت لە ئازەربایجان باقرئۆف دەبیریی یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان بە ڕاشکاوی پێی گووت،دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ کورد کە یەکێکە لە سیاسەتەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد،بە ئێـمە جێ بەجێ ناکرێ وهیچ دەوڵەتێکیش رازی بەو کارە نییە.بڕۆن حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دابمەزرێنن ووەدووی خودموختاری بکەون لە چوارچێوەی نیزامی شاهەنشآییدا!لەو کاتەوە درووشمی دێمۆکڕاسی بۆ ئێڕان وخودموختاری بۆ کوردستان بووبە سیاسەتی سەرەکی ئەوحیزبە.
لە گەڕآنەوەیەدا لەو سەفەرە بۆ مهاباد خەڵکی کۆکردوە وپەیامی باقرئۆفی راگەیاند،خەڵكی دەستەوەستانیش زۆر بە ناچاریی گووتیان هەرچی پێشەوابیڵێ،ئێمەش قەبوڵی دەکەین!زۆر بەهاسانی / ژێ،کاف / کرایە بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان.بەواتایەکی دیکە لە کەسایەتی قازیدا هەستی نەتەوەیی وئاواتی سەربەخۆیی بۆ کوردستانێکی ئازاد لە گۆڕ نرا!تائەوسەردەمەش ئەوحیزبە بۆتە دووباڵ (دووباڵی شکاو) کەبە فیتی قیادەمووەقەت وزەبریی کۆماری ئیسلامی لە کەمپەکانی کۆی سەنجەقدالە باشووری کوردستان خەریکی بەڕێکردنی ژیانی ناچارین.لەوانەیە ئەو ماوەیەشمان بە خەبات وتێکۆشآن پێ بفرۆشنەوە.
ئەگەربچی بۆ زانکۆوەک ئەندام وەرت ناگرین:
حیزبێک کە لەکاتی خۆیدا لەسەر دەستوری باقرئۆف ناوی لێ نرابێ ورەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرابێ لە کۆتاییشدا نیوەی تەمەنیی زیاترلە ناو کەمپەکاندا تێدەپەرێنێ.ئەوەیە تایبەتمەندیی حیزبی کلاسیک.لە کۆتایی وتارەکەدا بەشێک لە وتاری کەسێک بەناوی کازیوە قولەری ئانامافقی کە لەسەرفەیسبوکی خۆی دایبەزاندبوو بە ئەمانەتەوە وەک خۆی لێرەدا دەنووسمەوە.ئەو خاتوونە بە هەزاران ئاواتەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان روودەکاتە باشووری کوردستان وکەمپەکانی کۆی سەنجەق تا وەک ئەندام لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان وەربگێڕێ ودەست بکا بەخوێندن وتێکۆشآن.کەچی ئاواتەکانی نایەتە جێ ودوای ماوەیەک لە ناهۆمێدیی روودەکاتە تاراوگە وخۆی پێدەگەیەنێ.
لەتەوای دونیا پێشکەوتندا کاتێک تاكێکی کورد روولە حیزبەکاندەکاوبە وریەکی بەرزەوە دەخوازێ کاروچالاکیەکانی لەناو ئەوحیزبدا بەرەوپێش بەرێ،بەرپرسانی حیزبیی دەبێ هانی ئەو تاکەکەسە بدەن کە روولە خوێندن وخوێندنەوە وزانکۆ بکا تا بەریی داریی حیزبەکەی پڕ بارتربێ،بەڵام لەناوحیزبیی کلاسیکییدا بە پێچەوانەیە.بەڵام چۆن:
کازیوە،ئەو ژنە خاوەن هەستە بووە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە هەزاران ئاوات رووی لە باشووری کوردستان کردوە تا هەم زانکۆ بخوینێ وهەمیش وەک ئەندامـێکی چالاکیی حیزبیی کاروتێکۆشان بخاتە ئەستۆی خۆی.بەرپرسانی حیزبیی لە کۆی سەنجەق ئاوایان پێ گوتووە:کازیوە دەڵێ:
…بۆ بەسیجیەکانی هەردووک باڵی حیزبی دێمۆکڕات(مەبەست لە بەسیج لە ێێران هەمان حەشدی شەعبییە لە ئێڕاق)،لە راستیەدا من هەرگیزپێشمەرگە نەبووم.خوێندنی زانکۆم هەڵبژاردبوو بۆیە رووم لە باشووری کوردستان کرد.لە ساڵی ٢٠٠٤ لە گەڵ بەڕێزان،س،ب،و س،ر،د،قسەم کرد کە من حەز دەکەم وەک کادرێکی نەخۆشخانە لە نەخۆشخانەی حیزب خۆبەخشآنە کار بکەم.وڵامی هەردووک لە بەرێزان ئەوە بوو،کە مەرجی حیزبی دێمۆکڕات بۆ وەرگیرانم وەک ئەندام ئەوەیە کە نابێ زانکۆ بخوێنم!
لە کۆتاییدا،تەنانەت ساڵی ٢٠٠٦بۆ ٢٠٠٧ لە لایان ئاسایشی کۆیە بانگ کرام وگوتیان حیزبی دێمۆکڕات واتە چەکۆ رەحیمی گومانی هەیە کە تۆ سیخۆریی ئێڕان بێ چون باوکت نیزامییە،هەروەها داوای کردبوو کە رادەستی ئیڕان بکرێمەوە!
کۆتایی:
تایبەتمەندیی حیزبیی مۆدرێن وچەپی مۆدڕێن ئەوەیە کە تاکی هوشیاروزانا پەروەردەبکا وکۆمەڵگا بەرەو پێشەوە راکێشێ.هەر تاکێک،وێنەی سەرچاوەی زانستە بە مەرجێک گەشەی پێ بدرێ.مێشکی بەستوو بەکاریی چارەسەریی کێشەی کورد نایە.نموونەی زیندوووسەردەم مەلا مستەفاو پاشماوەکانیەتی کە هیچ نەهامەتێەک نەماوە بەسەر نەتەوەی کوردیی نەهێنن.بەداخەوە لە ناو دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەو ڕێکارە بەردەوامە، بۆیە رەخنەگرتنیش تارادەیەکی زۆرلە سیاسەتەکانیان جێگای قەبوڵكردن نییە.بەرهەمیی ئەوجۆرە لە حیزبایەتیەش سەپاندنی ژیانی کەمپنشینییە لە لایان دووبنەماڵەی بارزانی تاڵەبانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە