پێگەیەكی ئەمریكی: بارزانی، كوردستانی عێراق بە موڵكی خۆی و بنەماڵەكەی دەزانێ

Tuesday, 13/09/2022, 18:46

4134 بینراوە


بەپێی ڕاپۆرتێك كە پێگەی (1945)ـی ئەمریكی بڵایكردوەتەوە، ئەوە هاتووە، کە  "دیموكراتی بەلای مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشوی هەرێمی كورددستانەوە هیچ گرنگییەكی نیە، ئەوەی بەلای ئەوەوە گرنگە بەرژەوەندی بنەماڵەكەیتی ئەگەر لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش بێت" .

ئەو سەرچاوە ئەمركییە ڕاشیگەیاندووە "مەسعود بارزانی، كوڕ و برازا و ئامۆزاكانی خۆی بەشێوەیەكی ڕێكخراو لە پۆستە سەرەكیەكانی دەسەڵات داناوە، خێزان و هاوبەشە نزیكەكانیشیان لە ڕێگەی دامەزراندنی كۆمپانیا و بزنسەوە، ملیاران دۆلاریان لە سامانی گشتی هەرێمی كوردستان دزیوە لەكاتێكدا موڵكی كەلی كوردە نەك بنەماڵەكەی بارزانی" .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە "ره‌نگه‌ ئه‌مریكییه‌كان خه‌ونیان به‌ دیموكراسییەتی (تۆماس جێفرسۆن) له‌ عێراقدا بینیبێت، به‌ڵام بارزانی میرنشینێكی سەركوتكاریی لە هەرێمی كوردستان دروستكردووە"
بەپێی ڕاپۆرتە ئەمریكیەكە "مەسعود بارزانی ویستویه‌تی وەك موڵكی خۆی و بنەماڵەكەی مامەڵە لەگەڵ كوردستانی عێراق بكات، كه ئێستا‌ بنه‌ماڵه‌كەی‌ به‌ ته‌واوی راسته‌وخۆ حوكمی كوردستانی عێراق ده‌كات زاڵبوون بەسەر بازرگانی و کەرتی ئابووریدا"
ئاشكراشیكردووە "نەوەكانی بنەماڵەی بارزانیی هەموو هەوڵێكیان بۆ پەراوێزخستنی غەیری خۆیانە لەپێناو بردنی بەشێكی زیاتر لە كێكەكە" .
جەختیشدەكاتەوە "هەموو بنەماڵە دەسەڵاتدارەكانی دونیا وەك بنەماڵەی بارزانیی مامەڵە لەگەڵ خەڵك ناكەن، ئەوانی دیكە هەستیان بەوەكردووە بەڵكو سامانی گشتیی وڵاتیان بەسەر خەڵكدا دابەشكردووە نەك بەو جۆرەی بنەماڵەی بارزانیی دەیكات و هەموو شتێكی بە توندی لەدەستی خۆیدا قۆرخ كردووە"
بەپێی ڕاپۆرتەكەی پێگەی (1945)ـی ئەمریكی بێت "كێشەی گەورەی مەسعود بارزانیی ئەوەیە كە هەست ناكات گۆشەگیر و پەراوێزكەوتووە، ئەو لە هاوینەهەوار و كۆشكێكدا دەژی لەسەر لوتكەی شاخێك كە پێشتر هی سەدام حسێن بووە" .
لە كۆتایی ڕاپۆرتەكەیدا ئاماژەیبەوەكردووە "مەسعود بارزانی هەڵەی كوڕ و نەوەكانی نابینێت و هەست بەوە ناكات چی لادانێك لە بۆچوون و تێڕوانینەكانیدا هەیە" .

ڕوون میدیا

بۆ بینینی سەرچاوەی هەواڵەكە تكایە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە