كۆنگرەی ١٤ی پارتی و گاڵتەجاری و چەپڵەلێدان

Friday, 11.04.2022, 23:20

1962 بینراوە


هیوا ئەحمەد

نامەوێت ووشەی بریقەدار و فەلسەفی ڕیزكەم لە سەر كۆنگرەیەك كە لە كۆنسێرت دەچێت وەك (كەریم گوڵانی و جەلال پەرێشان) گورانی بڵێت و لەشكرێك مووچە خۆر و كاسەلیس چەپڵە لێبدات
كۆنگرەیەك كە هەڵبژادن لە سەر باوك و كوڕ و برازا بێت 
 لە سەر وەسف و سەنای یەكتری بێت و یەكتری دیاری بكەن 
چی پێویست بەم جموورە چەپڵە لێدانە دەكات
چی پێویست بەم هەموو مەسرەف و خەرجیە دەكات 
پارتێك كە دەستی سوور بێت بە خوێنی گەلەكەی بە شەڕی بەرەی جوود و قیادەموەقەتە
بە خوێنی ڕۆڵەكانی ڕۆژهەڵات و قەتڵ وعامی شاری شنۆ و تەسلیم كردنەوەی سلێمان مووعینیەكان 
پارتێك دەستی سوور بێت بە شەڕی ناوخۆ و ٣١ی ئاب و فرۆشتنی شەنگال و كووشنی ڕۆژنامە نووس و ئازادی خوازان و زیندانی 
كردنیان.
پارتێك تەواوی سەروەت و سامانی قۆرخ كردبیت بە نەوت و تەواوی كۆمپانیاكان بە هێز و حوكمرانیەوە
پارتێك گەورەترین خەونی ملێۆنان كوردی لە باربردبێت كە دەوڵەتی كوردی بوو كە بەدرێژایی سەدەیەك خۆینمان بۆ ڕشتووە
لە پێناوی سڕینەوەی خیانەتەكانیان
كوردستانێك پڕ لە قەیران وكوشتن و بڕین و ڕەوی بە كۆمەڵ بێت 
چی شەرمێكە ئەم چەپڵەلێدانە
چی شەرمێكە لەم شەكرە كۆیلەیە ئەچەمیتەوە
هەر حیزب و سەركردەو كۆنگرەیەك بە كۆیلەو چەپڵەڕیزان بە ڕێوە بچێت چارەنووسی زبڵدانی مێژووە.