عەوڵای موهتەدی مرؤڤێکی هەزارڕوویە

Thursday, 09/02/2023, 9:09

16475 بینراوە


کاتێک دەسەڵاتداریەتی پادشآیی لە ئێران کۆتایی پێهات وکۆماری ئیسلامی بە زەبری درۆدەلەسە خۆی داسەپاند،کوردستانی ئێران بووبە مەیدانی جڕووجانەوەریی حیزبیی وهەمەجۆرڕەنگە.خەڵکی هەژاریی ماڵوێران نەیاندەزانی لە داهاتوودا دەکەونە بەر بەرداشی کۆماری ئیسلامی وحیزبگەلی مایەپووچی دەستبەتاڵ ودەهاڕێن.زۆرینەی خەڵک دەستی چەپ وراستی سیاسەتیان نەئەزانی.کە چی لەسەردەستی چەپی نەخۆش ومائۆییزمی هاوردەوکومونیزمی لەرزۆک ومیللیگەراییەکی دواکەوتووچاووگوێیان بە سیاسەت ومافی گەلی کورد کوێڕانە کرایەوە.
هەرشەقامێک لە ناو شارەکاندا لە دەست حیزبێکدابوو،درووشم گەلی رەنگاورەنگیی بێ واتاوبێ ناوەڕۆک شاروشارۆچکەکانی تەنیبوو.تفەنگ بەدەستی حیزبیی لە سەرناوی پێشمەرگە ببوو بە کرێکاریی بەردەستی بنەماڵەی حیزبی وبەرپرسانی حیزبیی.یەکەم پڕۆژەی چآرەسەریی هەڵگیرسانی شەڕێکی نابەرابەربوولە شاری نەغەدە،کە ساڵهای ساڵ بوو ئازەری وکورد لەو شآرەداپێکەوە دەژیان.لەو شەڕەداسەرنەکەوتن.
پڕۆژەی دووهەمیش،شەڕی ناوخۆیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وکۆمەڵە بوو،کە نزیکەی ٨٠٠ کەس کوشتە ودەیان بریندار لە دوولایەن بوونە قوربانی وتائێرەش ئەو دووحیزبە داوای لێبوردنیان لە خەڵک هەژار نەکردوە.
عەوڵای موهتەدی یەکێک بوولە بەرپرسانی ئەوکاتی کۆمەڵە.ئەوسەردەم سوێندی بە شەڕەفی کومونیستیی خۆی دەخوارد وئاوری لێدەباری.تاکاتێک بە فیتی فارسە کومونیستەکان کۆمەڵەش لێکترازاولە کۆتاییدالە ناو کەمپەکانی زڕەگوێزخۆیان دیتەوە وکاریان بوو بە قسەی زل وقۆڕوبێواتا.
عەوڵای موهتەدی،دوای ئەو گشتە ساڵانە وێنەی کەسایەتیەکی هەزارڕووهەرتاوێک دەگەڵ دووژمنێکی کورد پەیمانی چارەسەریی لە سەر کێشەی کورد دەبەستێ وخۆی کردۆتە دەمڕاستی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان.ئەورۆژانەش بۆتە دۆستی کوڕی شای ئێڕان وچەند کەسی دیکە،قەرارە لە  سەرناوی کورد لە ئامریکا وەک جندەیەکی سیاسی لە رۆژی شەممەدافەرمایشتان بەرەڵڵا بفەرمووێ.

عەڵاوی موهتەدی باشتر بناسە:

ئەو کۆمێنتەی خواروم لە فەیسبوکی بەرێزێک بە ناوی ن،ن،وەرگرتوە کە دەقە قسەکانی وەک خۆی لێرەدا بە بێ ئاڵوگۆڕدەنووسمەوە،ن،ن،ئاوای نووسیوە بۆ عەوڵای موهتەدی.
کاکە گیان،جێگەی تێڕامان  وتەعەجوب نییە جەنابی موهتەدی پتر لە بیست ساڵە دەبیری کوللی بەشێکی کۆمەڵەیە وهیچ بیروباوەڕ بۆچونێکی جیاوازلە بیروڕآی خۆی قەبوڵ ناکا! وەک ڕەییس جمهوری گەل مادامولعومەری وەک سەدام، قەزافی،ئەسەد وئەردۆغان وپووتین وهتد...
ئەمیش پێی وایە کە بۆ هاتایی دەبێت دەبیرکول ونەفەری ئەوەڵ بێت! ئەگەر کەسێکیش لەم بارەوە دژایەتی بکات بە جۆرێک لە ناوی دەبات یان دەری دەکات.ئێستاش ئەو پان ئێرانیستگەلە،بۆ پلەوپایەی ئایەندە چرای سەوزیان بۆی هەڵ کردوە وئەمیش بە ئاسانی گەلی کوردی خستۆتە ژێر چرا سوورەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە