دکتۆر (کەمال سلێمانی) و (پەکەکە)

Wednesday, 08/03/2023, 21:07

5283 بینراوە


دکتۆر کەماڵ سلێمانی ئەم نەسراوەی خوارەوەی لە سەرسەردێڕی
 "پەکەکە و پرسی کوردستان، خوێندنەوەیەکی پەیماننامەی کەجەکە"  لە ١٦٦ لاپەڕەدا نووسیوە. 
نازانم بۆ کە دووکەڕەت شەشم پاڵ یەک دیت، یەکسەرجەلال تاڵەبانی و ٦٦کەی ویم بیردێتەوە. یادی بەخێر نەێت. 
 من چەلێ بە پێویستی نازانم ئەگینا ئەم باسە و کەسایەتی دوکتۆر کەماڵ سلێمانی و هاوسەنگەرانی چەند ١٦٦ لاپەڕە هەڵدەگرێت. دیارە دەزانم لە کۆتای دا، خۆێنەرانێک خوازیاری بیستنی زۆرتردەبن. بەڵا تەمەن دورو درێژ و کات زۆر، ئەم جارە هەوڵ دەدەم تەنیا وەک کوردێکی ساوێلکە و دێهاتی، هەڵسەنگاندنەکەی دوکتۆر کەماڵ سلێمانی لە یەک لاپەڕەدا شی کەمەوە. هەوڵ دەدەم، زۆر شێر و ڕێوی نەهێنمەوە، و ناڵێم لەکام سەرچاوە ولاپەڕە دا کێ چی کوت و یان مەبەستی چیە. کوردانە و بە نا ئاکادیمیانە و بەکورتی دەی نوسم. بەپێویستی نازانم پەکەکە یان عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە کەس بناسێنم، چونکە کردەوە و نوسراوە زۆرن بۆ ناسین یان و بەرگریشیان لێ ناکەم، چونکە من لەو ڕەوتە دانیم، و بەشانازیەوە پێڵاوی پێی کوردپەروەران و پەتی ملی سێدارەی خۆفرۆشانم. بەلام ڕونکردنەوەیەکی چوکەڵە لە سەردوکتۆر کەمال سلێمانی بە پێویست دەزانم. 
کەماڵ سلێمانی لە دایک بووی گوندی بادیناوێی سەر بەشاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و کوڕی مەلا مەحمودە کە مەلای مزگەوت بوو. واتە لە بنەماڵەیەکی مفتەخۆری سوننەتی ئاینی دا لە دایک و گەورە بووە. لە تەمەنی لاوەتی دا بۆتە لاینگری بیڕو ڕای ئیخوان ولموسلیم و شانبەشانی عەلی تشاروکی بۆ دروستکردنی ڕێخراوێکی هاوچەشنی ئیخوان بۆ ماوەی ٨ ساڵ لە موکریان کاری کردوە و لە ئاکام دا لە ساڵی ١٩٩٢ توانیان ٦٨ کەس لە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێندێکیان بە خاوخێزانەوە بۆ پاکستان لە گەڵ خۆیان بەرن. بەشێکی ئەم کەسانە تەنانەت منداڵ بوون و تەمەنیان ژێر ١٤ ساڵانە بوو. لەپاکستان بە هاوکاری موجاهیدینی ئەفغانی، ڕێکخراوێکیان بەناوی "سازمان موحدین آزادیخواە ایران"  دامەزراند کە بە وتەی خۆیان، بتوانن دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی تیکدەن و دەستەڵاتێکی ئیسلامی توندتر لەسەر هزری ئیخوانی میسر لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کەن. دیارە من دەڵێم ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەگینا کاک کەماڵ و ڕیکخواوەکەی باوەڕیان وابوو، کە کوردستان هەبوونی نیەوە، ئەو وەڵاتە هەمووی ئێرانە، ئیستاش ڕێخراوەکەیان لەسەر هەمان ڕامیار لە چالاکی کردن دایە. کەماڵ سلێمانی جێگری عەلی تشاروکی بوو.عەلی تشاروکیش سەرۆکی ڕێکخراوی موەحیدینی ئازادیخوازی ئێران بوو. کاک کەماڵ سلێمانی لەساڵەکانی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٠ کە تەنانەت لە ئەمریکاش دەژیا و لە زانکۆکانی ئەمریکا دەرسی ڕامیای دەخوێند، لەلایەن ئەم ڕێکخراوەیە، بە فەرمی وەک جێگری سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە ناوزەد دەکرا. ئەوانەی فارسی دەزانن، دەتوانن فەلسەفە، مێژو و بیرۆکەی ئەم ڕێکخراوە بخوێننەوە و بزانن کە لە داعیش توندر، ئەم ڕێکخراوەیە کە بەناوی "سما" کار دەکات و دروست کراوی عەلی توشارەکی و دوکتۆرکەماڵ سلێمانیە. ئەمەش سایتەکەیان کە زۆربەی بە فارسی و عەڕەبی یە:  
کەماڵ سلێمانی لە وتەکان و کۆبونەوەکانی دروست کردنی ئەم ڕێکخراوەیە دا بەشداری چالاک و سەرەکی هەبووە. پاش ئەوەی ئەوڕێخراوەی سەرەوە لە لایەن خەڵکی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لەشاری ڕانیە لە ساڵی ١٩٩٣ دا لەقاو دراو، و هێرشی کرایە سەر، کاک کەماڵ سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەی سەرەوە و چەند تاوەنبارێکی سەرکردایەتی ئەم ڕێکخراوە، لەترسی خەڵک بەرەوە تورکیە هەڵاتن، لەویش ڕا هێندێکیان ڕەوانەی ئەوروپا و هێندێکیش ڕەوانەی ئەمریکا کران. ئێستا پاش تێپەڕبوونی ٢٣ ساڵ دوور بوون لەم ڕێکخراوە، کەماڵ سلێمانی هاتوە فەخر بەکورد دەفرۆشیت وسوکایەتی بە کەسێکی وەک عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات. سەیرەکەی ئەوەیە کە کەماڵ سلێمانی سۆرانیەکەی تەواو نیە، کرمانجی نازانیت و تورکی کێویلکە دەدوێت، ڕەخنەی گرتوە کە نوسراوەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە خراپ کراونەتەوە کوردی و لە ناچاری بۆ تێگەیشتنی، چووە سەرچاوە تورکیەکەی خوێندۆتەوە. با کاک کەماڵ بێت دوو خۆڵەک لە تەلەفیزۆنێکی دا لەگەڵ من بە کرمانجی و بە تورکی پەتی بدوێت و دوو تف کاتە ناوچاوانی من. جا شەرم نیە مرۆڤ "دوکتۆرای هەبێ"، بەڵام فەخر بە ناڕاستی بکات. بۆیە ڕامیارانی پێ گەیشتوی ئەمریکایی، بەهیچ تەڕنابن... ئەگەر مەلا مەحمودی باوکی کەماڵ سلێمانی زیندوبا و ئەم نوسراوەی کەماڵ سلێمانی خوێندباوە، شکم نیە، دەی کوت بەو قوڕعانەی لەسەر ڕانی ڕاستەم داناوە "تن" کەماڵ هەتیوە ئەتوە لە توخمی سەگ بیت لە ئی من نیت. 
با سەری خوێنەر نەهێشینم و بچمە سەر نوسراوەکەت. 
نوسیوتە عەبدوڵڵا ئۆجەلان نوسیویەتی کە ئیجازە بە دەستەڵات لەسەر بنەمای دەستەڵات نەتەوە نادەین. لێکت داوەتەوە کە مەبەەستی خەتیب دیجلە، لەیلا زانا و مەسعود بارزانیە. دیسان کورتی دەکەمەوە، لەلای تەویلە و کلیکێ ڕا بوی چوی کاکی دوکتۆر، دەنا مەبەستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەوەیە کە دەستەڵاتی نەتەوەی تورک، فارس و عەڕەبی وەک نەتەوە لەسەر ئەم ناوچانە پەسەند نیە و داوا دەکات هەموو نەتەوەکانی ئەم وڵاتانە لە ژێر دەستەڵاتێکی خۆسەری ئازادیخواز و فرەنەتەوەی هاوبەشیانە بەڕێوە ببرێن. هەروەک ئەم خۆسەریانەی لە شەنگاڵ و ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراون. ئەگەرچی خۆسەریەکەشیان پڕەیەتی لە ڕەخنە و کەم و کوڕی،  بەڵام لەهەمان کات و لەم ماوە کەمە دا، هاووێنەی لە هیچ شوێنێکی جیهان نیە، کە مرۆڤەکان بەم ئاستە ڕێزیان هەبێت. کوردانە و مرۆڤانە دەکرێت ڕەخنەی دروستکەر، نەک تێکدەریان لێ بگیرێت. لە ڕۆژئاوای کوردستان دا کورد، عەڕەب و ئاسوری، وەک یەک لە ناو خۆسەریەکە دا دەستەڵاتیان هەیە. ئەگەرچی داگیرکەرانی کوردستان بە هەموو شێوازێک و لە هەموولایەکەوە پەلاماری هۆڤیانەیان دەدەن، بەڵام دیسانیش نەتەوکانی نیشتەجێی ڕۆژئاوا، بێجگە لە دەهۆڵ کوتان و سیخوڕانی سەربەداگیرکەران، ئەوانی تر لە مەبەستەکەی ئۆجەلان تێگەیشتونە و بەکردەوەیان کردوە. گەرچی تۆ چاویلکەکانت زوو زوو دەگۆڕیت، بەڵام دیسانیش کوردکوتەنی، بۆ دیدتنی ڕاستیەکان، چاوت بەری ناگرێت. 
مەبەستی بەڕێزت لەم نوسینە بێجگە لە بێ ڕێزی بە بیروڕا و هەوڵدان بۆ شکاندنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سیخوڕی کردن و دەهۆڵ کوتان بۆ مەسعود بارزانی و داگیرکەرانی کوردستان، چی ترە. بێجگە لە داگیرکەران، نەیارو خۆفرۆشانی کوردستان، ئەم نوسراوەی تۆ، خزمەت بە کێ دەکات و کێ کەڵکی لێ وەردەگریت. تۆ لە ئەمریکا دەنوسی و چەندین کەس بە نوسراوەکانت دا دەچنەوە، دیسانیش نوسراوەکانت پڕیەتی لە ناڕاستی و هەڵە. چاوەڕوانیشی نوسروەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ناو گرتوخانە و لە ژێرئەو هەموو شکنجە دا و پاش پێداچونەوەی میتی تورک بە نوسراوەکانی و گۆڕینیان بە خواستی خۆیان، چۆن بێت. تازە دەست لەسەر ویژدان، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە چەندین جار لەڕێگای پارێزەرەکانی ڕای گەیاند کە پەکەکە و کورد نابێت هیچ چاوەڕوانیەکی لە من هەبێت. من ئەوەی لەدەستم هاتوە کردومە و لە بەندیخانەم و ئاگاداری دەرەوەنیم و سەربەستیش نیم. خۆتان چیتان پێ باش و دروستە بیکەن. نوسراوەکەی کە بەڕێزتان هەڵت شێلاوە، لەکاتی پڕۆسەی ئاشتی و کۆبونەوەکانی نروێژدا نوسراوە و زەوی خۆشکەی پڕۆسەی ئاشتی بوو. ئەگەر لە ماوەی ئەم ٢٣ ساڵەی بەندیخانە دا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان تا ئێستا خۆی بەدەستەوە دابا، تورکیە بەزمانە هەراشیەکەیەوە، ئابڕوی کوردی دەبرد. 
لێک دانەوەکەی بەڕێزت تەنیا قولینچکێک لە سەرگوێلکی سایتانێک پڕدەکات، و کەسەرێک دەخاتە ناو ماڵی کورد، کە لە خۆخۆری و خۆفرۆشی دا بێ وێنەیە.
سێ شتت بیربێنەمەوە. یەکەم: شەوانە چۆن خەوت ڵیدوەکەویت کاتێک بیرت دێتوە، چەند گەنجی کوردی هاوسەنگەری خۆت کوشتن بەدەستی هاوسەرەکانیان کە ڕازی نەبوون ژنەکانیان بدەنە برایانی موسوڵمانی ئاینی خۆیان. ڕێکخراوەکەی بەڕێزتان باوەڕی وابوو چونکە ژمارەی ژنەکانی لە ناویان دا لە پیاوان کەمتر بوون، پێغەمبەر ئاسا، دەستان کرد بە ستاندنی ژنەکان لە پیاوەکان و دانی زۆرە ملیان بە برایانی دینی ترتان. هەرشەش مانگ ژنەکانتان دیسان دابەش دەکردەوە، بیجکە لەژنی عەلی تشاروکی و خۆت و سەرکەردەکانی کوتەک بەدەست. چۆن ویژدانتان کەفی نەکرد کە هێندە نامرۆڤانە منداڵانی ١٤ ساڵە لەم تەمەنە دا چەند جار بە بێ خواستی خۆیان بدەنە پیاوانی ٣٠ ساڵە و پاش شەش مانگان دیسان دابەشیان کەن و بیان دەنە پیاوێکی تر. ئەوە لەساڵەکانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٣ دا لە پاکستان ڕوی دا. خۆئێشاڵلا حاشای لێناکەیت. یان پێت باشترە دەنگی ئەو خاتونانەنی کە بە زۆرەملی بڕیاری تۆ و عەلی تشاروکی مێردەکان و براکانی خۆیانتان پێ کوشتن، بڵاوکەمەوە. ئێستاکە کەسێک منداڵی تۆ بەریتە پاکستان و وای بەسرە بێنێت، چی دەکەیت.
دووەم: کەنوسراوەکەتم خوێندەوە،  محەمەد نەزاکەت و پیرەژنەکەی شەوەکەم لە گوندی کەوپەڕی سەر بەشاری پیرانشار بیرهاتەوە. یادی بەخێر نەێت، چ ڕۆڵێکی ناشیاوت هەبوو کاکی "سەرباز موعەلیم". پێت چۆنە دەنگی تۆمارکراوی کاک محەمەد نەزاکەت بڵاوکەمەوە کە چی ڕوی دا. بۆیە دەڵێن "بچۆ جێیەکی کەس نەت ناسی، خۆ هەڵ کێشە پڕبەکراسی". لەقەدەر بەڕەی خۆت لاق ڕاکێشە برا، ئەگینا بفەیە.  
سێهەم: با...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە