روانگە جەژنی نەورۆز

Sunday, 19/03/2023, 19:37

4781 بینراوە


دوای تەواوبونی مانگەی رەشەمەو بەسەرچوونی سێ شەشەی ئەومانگە بە دەستپێکی یەکەم رۆژی مانگی خاکەلێوە نەورۆز یان نوێ بوونەوەی رۆژێکی دیکە دەست پێدەکا.لەو مانگەدایە سرووشت بەرگێکی نوێ دەپۆشێ وزەوی لە خەوی زستانی ڕادەپەڕێ.پۆشینی بەرگی نوێ وراپەیێن وزیندووبوونەوەی سەرنوێی زەوی خاوەنی فەلسەفەیەکی تایبەت بەخۆیەتی.بەوواتایە جەژنی نەورۆز بەتایبەت بۆ کورد جگە لە شآیی وهەڵپەڕکێ وپۆشینی جلوبەرگی رەنگاورەنگیی کوردەواریی،خاوەنی بیروبڕوایەکی دیکەیە.
بۆ کورد واتای فەلسەفیی نەورۆز،دەستپێکی تێپەڕآندنە بەسەر زوڵم وزۆرداریی و زاڵ بونە بەسەر زوحاکەکانی ئەوکاتو سەردەمە.سەرهەڵدانی کاوەی ئاسنکاربە دژی زۆرداریی زوحاکی مار لەسەرشآنی ئەو سەردەم وێنەی رۆژێكی نوێ لە ژیانی رزگاریی یان نەورۆزی ئازادیە کە بەسەر دیکتاتۆڕداواتا دەنوێنێ.
لە چەند ساڵی رابودوودا بە هۆی زۆرداریی داگیرکەرانی کوردستان لە سەر نەتەوەی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان لە کاتی گەیشتنی یەکەمرۆژی نەورۆز کەشووهەوایەکی سەرنجڕاکێش خاکی کوردستان دادەگرێ.هاتنی وەرزی بەهاروهێمای رۆژێکی نوێ،وەرگەرآوەتە لە ویستوخواستی گەلەکەمان بۆ رزگاربون لە ژێر دەستەیی.لە راستیدا نەورۆزی کوردەواریی تاموبۆنی سیاسەت وژیانی گرتووە.سەرهەڵدانەوەی زەوی وسەرهەڵدانەوەی کورد بۆ ئازادی پێکەوە گرێ دراون.بۆیە گەلی کورد بە تاموچێژێکی تایبەتەوە رۆژانی نەورۆز وەک جەژنێکی نەتەوەوی بە حیساب دێنێ.
لە سەر دەستەواژەی (نەورۆز) وپێناسەی ئەورۆژە بیروباوەڕی جودا هەیە.بە پێی لێکۆلێنەوەی زانایانی خولگە ناس ئەو دەسەواژەیە وەک دەستەواژەیەکی ئاوێستایی ناوزەد کراوە.بەڵام وەک سەرچاوەی دروست بون و پێکهاتنی رۆژێک بۆ نەورۆززانیاریەکی ئەوتۆ وپشت پێ بەستراوبە دی ناکرێ.
رەنگە زۆر جار بیستوومانە کە نەورۆز تەنیا لە ناو کوردستانداپیرۆز دەکرێ وجەژنێکی کوردستانییە.بەڵام ئەو بۆ چوونە لە چوارچێوەی دەمارگرژیی نەتەوەییدا جێگای نابێتەوە.چون جگە لە کوردستان وکورد نەتەوەگەلی وەک:ئێڕان،ئەفغآنستان،تاجیکستان،پاکستان،ئۆزبەکستان، رووسیە،هیندوستان ،نەورۆز وەک جەژنی نەتەوەیی رێزی لێدەگێری وپشووی رەسمی رادەگەینرێ.
بەڵام لە هەر کام یەک لەو وڵاتانە بە شێوە گەلی جۆراوجۆرئەو رێووڕەسمە بەرێوە دەچێ.لە ناو ئەو گەلانەدا ئەوەی کە سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە هەرکام لەو وڵاتانە خاوەنی کەیان وئاڵاو سروودی نەتەوەیی وسەربەخۆیی خۆیانن.هەروەها لە ناو نەتەوەیەکگرتوەکانیشدا خاوەنی کورسی وپێگەی تایبەتن،جگە لە نەتەەوی کورد کە هەرساڵێک لە هەر بەشێکی دابەشکراوی خاکی کوردستان،رێوڕەسمی نەورۆزیی بەرێوەدەچێ.هەرچەندرێوڕەسمەکانی نەورۆزیی زۆرلێکتر نزیکن بەڵام مەودای جوغڕآفیایی نەتەوەی کورد لە یەکتر دوور خراونەتەوە.
نەورۆز وحیزبەکان:
کورد وەک ئەو چەند وڵاتەی کە ناوم هێناون.تەنیا نەورۆزمان هەیە کە وەک جەژنێکی نەتەوەیی رێزی لێدەگێڕێ وبەرێوە دەچێ.بەداخەوە لە بەشەکانی کوردستان ئەو جەژنەش دابەش بووە بەسەر حەزبەکاندا.بەوواتە کە هەرساڵێک ئەو رۆژە دێ،لە جیاتی تەواوی حیزبەکان دەمارگرژیی حیزبیی ویدئۆلۆژیای حیزبیی وەلابنێن ووەک نەتەوەیەکی دابەشکرائەو رۆژە جەژن بگرن وپەیام بدەنە دونیا کە کورد یەک نەتەوەیە،کە چی خۆیان لەو هەستە نیشتمانیە بەدوور رادەگەرن ونەورۆزیش پارچە پارچە دەکەن.
نەورۆز لە گشت لایەکتان پیرۆز بێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە