دانیشتوانی کەرتی غەزە هەم لێدەدەن وهەمیش دەگرین!

Tuesday, 24/10/2023, 23:43

1927 بینراوە


لەوکورتە وتارەدابە هیچ شێوەیەک لایەنگریی لە دەوڵەتی ئیسڕاییل ودانیشتوانی کەرتی غەزە ناکرێ.ئەوەی کە گرینگە هەلوێستی چەند رۆژی رابوردوودا بۆوە لە ئاست هێرشی چەکدارەکانی کەرتی غەزە بۆ سەر ئیسرآییل.ئەوە یەکەمجار نییە لە نێوان کەرتی غەزە ودەوڵاتەی ئیسراییل شەڕ دێتەئاراوە.
ساڵی ٢٠٠٧ کە بزووتنەوەی حەماس کۆنترۆڵی کەرتی غەزەی بەدەستەوە گرت،لە نێوان عەڕەفات وئیسراییل شەڕێکی گەرم وسارد لە ئارادابووە.بۆیە دەوڵەتی ئیسراییل بە خێرایی حەماسی بە رەسمی ناسی،تا دژایەتی نێوان ئەلفەتح وحەماس پەرەپێبدا.بەڵام لە درێژخاییندا بینراکە حەماس بۆتە ئەو حەماسە کە ئیسڕآییل بە دووژمنی یەکەمی خۆی پێناسە دەکا.
بۆیە لە ساڵی ٢٠٠٨ بوو ئیسڕآییل بە تووندی هێرشی کردە سەر کەرتی غەزە،بۆئەوەی کە کۆتایی بە حەماس بێنێ.ئەوهێرشە ٢٣ رۆژی خایاند وئیسراییل چەکی قەدەغەکراوی نێودەولەتی بەکار هێنا کە ناویان چەکی فسفۆڕی ویورانیوم بووە.
ئەوشەڕی هەر ئێستێ درێژەی هەیە بە فەرمانی کۆماری ئیسلامی ویارمەتیی مەلاکانی تاران بەرێوە دەچێ. لەوماوەیەدا بەرێوەبەرانی حەماس توانیویانە تۆوی رق ودووژمنی نێوان گەلانی فەلەستین وئیسڕآییل بچێنن.لە یازدە رۆژی رابوردووی ئەو شەڕەدا بە پێی ئەو بەڵگانەی کە وتەبێژیی سەربازیی دەوڵەتی ئیسڕآییل نیشانی ڕای گشتی داوە نزیکەی ٤٠٠ مووشەک کە دەبوایە ئاڕاستەی ئیسڕآییل کرابایە،کەوتوونەتە سەر خاکی کەرتی غەزە! ئەو مووشەکانەش بونە هۆی کوشتن وبریندارکردنی سەدان کەسی بێ تاوان.ئیستێ دەرکەوتووە کە هەڵدانی ئەو مووشەکانە لە لایان حەماسەوە بە ئانقەست بووە تا ڕای گشتی جیهان وخەڵكی غەزە بۆ لای خۆیان رابکێشن وئیسراییل تاوانبار بکەن کە خەڵکی بێ گوناح دەکوژێ.
لە دەرەوەی فەلەستینیش، ئەو عەڕەبانەی کە دژی ئیسڕآییل ودژی ئەوشەڕەن،بە لێشاودێنی سەرشەقامەکان ودژی هێرشی دەوڵەتی ئیسراییل خۆپۆیشآندان دەکەن.بەواتایەکی دیکە هەم لێدەدەن وهەمیش دەگرین.کەس بیر لە دەستپێکی ئەو شەڕە ناکاتەوە.ئەگەر لە بیر خۆمانی نەبەینەوە ئەوە چەکدارەکانی حەماس بون کە زۆر دڕندانە هێرشیان بۆ خەڵکی بێتاوانی ئیسراییل کردو وسەدام کەسیان لە ژن ومنداڵ وپێروگەنج فیشەکباران کردو دەیان کەسیشیان وەک دیل رفاند.
ئەوە شەڕە،کارەساتێکی ئاسایی نییە،کۆماری ئیسلامی بە تەواوی توانایە خۆیەوە دەخوازێ،شەڕیکی درێژخایەن بە سەر دەوڵەتی ئیسراییدا بسەپێنێ.لە قۆناغی درێژە پێدانی ئەو شەڕەدا زەرەرمەندیی یەکەم بێ گومان دەوڵەتی ئیسڕاییل وگەلی ئیسڕاییل ئەبێ.نە حەماس ونە دەوڵەتی ئیسڕآییل هیچکام لەناوناچن.هەردووکلاباش ئەمە ئەزانن.بەڵام بە باوەڕی من کارت براوەی دەوڵەتی ئیسڕاییل ئەوە ئەبێ دەست پێشخەریی نەکردوە کە ئەو جارهێرش بکاتە سەر حەماس وکەرتی غەزە.خاڵی لاوازیی چەکدارانی حەماس بیانووی مەزنیی داوەتە دەوەڵەتی ئیسڕآییل.
چەند رۆژی داهاتوو،ئاڵوگۆڕی نەخوازراوی مەزن دێنە ئاراوە. با چاوەڕوان بین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە