کورد وەکو دوژمنەکانی ئاینی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار نەهێناوە

Monday, 05/02/2024, 21:54

4202 بینراوە


تەنها كورد لە نێوان فارس و تورک و عەرەب نەیوانی ئاین بەکاربهێنێت بۆ سەرخستنی قەزیەی کورد لە هەر چوار بەشەکەی کوردستان  یاخوود  نەیتوانیوە سوودمەند بێت لەو ئایینەی ھەڵیبژاردوە.
لە مێژووی( 124) ساڵ پێش ئەمڕۆ لەتوركیای عوسمانی سوڵتان فەرمانی دەركرد بە جینۆسایدكردن و قەتلوعامكردنی ئەرمەنیەكان زانایانی ئایینی ئیسلام فەتوایان دەركرد لەهەموو مزگەوتەكانی توركیا صورەتی (الفتح ) فەتحكردنی ئەرمەنیەكان بە ئەمری قورئان دەستپێكرد سەدا هەزار ئەرمەنی جینۆسائیدکران  هەرلەدوای نوێژی هەینی لە هەموو كوچەو كۆڵان و شارو شاروچكەیێك دەستكرا بە كوشتنی ئەرمەنیەكان بە ژن و پیاوو مناڵ و پیرو پەكەوتەكانیشیان دەستیان  نەپاراست تەنانەت هەندێك لە ئەرمەنیەكان خۆیان حەشاردابوو لە ناو كڵیسای شاری ماردین هەرهەموویان سوتێنران !
دیارە بۆ كوردیش دەیانجار هەمان فتواو هەمان فتحو ئەنفال فەتوای ئیسلامی لەسەردرا لە مێژووی تازەش زۆر دوورنیە لە ئێرانی ئیسلامی ساڵی( 1979) كاتێك خومەینی هەمان فەتحو فتوحاتی دەركرد بۆ قڕكردنی برا كوردەكانی ڕۆژهەڵات لە عڕاقی بعس و  عڕوبەی سەدامیش( 1987-1988) چەندین فەتوای ئەنفال  (جینۆسائید)  و عەمەلیەی ئەنفال جێبەجێكرا لە( 2014) بەبەرچاوی هەموودونیا براو هاوخوێنانی کوردی ئیزیدی شەنگال ئەنفاڵ و فتحو فتوحاتیان لەسەر جێبەجێكرا کە داعش ئەنجامیدا  !!!ا 
بۆیە ڕۆژی هەینی ئەردۆگانی خەلیفەو باوكی ڕوحی داعش فەرمانی دەركرد بەقەقتلو جینۆسایدو ئەنفالكردنی خەڵكی سڤیلی عەفرین هەرهەمان ڕۆژ زانایانی ئاینی توركیای فاشیست فەتوای دەركرد بە فەتحكردنی كوردو شاری عەفرین هاوكات 90 هەزار مزگەوت نویژە غزوی فتحیان پیرۆزكرد سوڕەتی فەتحی تیا خوینراو بەجیهادی پیرۆز نزای بۆكرا هاوكات هەرچی توركە بە ڕۆشنبیرو گۆرانی بیژو ئەكتەری سینەماو لەشفرۆشو مەلهاچیەكانیش هاوڕاو پشتگیریانكر!!

بۆیە كێشەكورد زیاتر لە هەزارساڵە گیرۆدەی ئیسڵام بوونێتی بەڵام بەبەردەوامی دەوڵەت ئیمپڕاتۆرە ئیسلامێکانن کە کورد جینۆسائید دەکەن  بەبێ ئەوەی هیچ زانا و شێخ و ڕۆشنبیریێکی ئیسلامی بە جواب بێت کوشتنی کورد حەرام بکە و ڕێگری لێبکات ، هاوكات لە چوارچێوەی 3سێ نەتەوەی فاشیست و داگیركەر بەناوی ئایینی ئیسلام قەتلوعام و ئەنفال و فەتح دەكرێت كە تورك و فارس و عەربە ڕەهەندی ئایین و ئیسلام و قورئانی كردۆتە سەرچاوەو سوود وەرگرتنی بۆ داگیركاری و جینۆساید و لەناوچونی كورد بەكاریان دێنێت هەركاتێك ویستی ئایین دەبێتە چەكی خۆڕزگاركردن لەناوبردنی كورد كەواتە ئایین بۆتە داردەستەو ئامرازی حوكمڕانی و مانەوەیان و سوودمەند بونیان لە قورئان بەڵام نەتەوەی كورد كە زۆرینەی ئایینی ئیسلام پەیڕەو دەکەن لەكاتی ئیسلامبونیشیان تائەمڕۆ هەموو گەلانی ئیسلام و تورك و فارس و عەرب بە براو هاودینی خۆی دەزانیت لێرەوەیە كارەساتەكە كە نەتورك نەفارس نە عرب كورد بە ئیسلام ناناسێت بە ئیسلامی قبوڵ ناکەن بەڵكو بە جاش و بەكریگیراو كۆیلەی ئیسرائیل و امریکا و ئەوروپای دەخوینرێتەوە!! وە تورک و عەرەب و فارس کورد بە مرۆڤ ناناسێن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەروەدەی منداڵەکانیشیان ئەوە ئەچەسپێنن کە کورد نەوەی جنۆکەن و نەوەی شەیتانن وە کورد بەوە داناسێنن کە بوونەتە داردەستی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ دروستکردنی کێشە و دووبەرەکی لە نێوان وڵاتانی ئیسڵامی ! ئەوان کورد بە هۆکاری ئەوە دەزانن کە ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن کورد بە دۆستی وڵاتی ئیسرائیل و جولەکەکان دەناسێنن بۆیە ئەوە مەترسی زۆری لەسەر ژیان و کەرامەتی تاکی کورد دروستکردووە کە بەبەردەوامی هاوڵی لە ناوبردنی تاکی کورد بدرێت ،،
هەر وەک چۆنن کاتی خۆیی (ئەنفاڵ) کە سورەتێکی قورئانە بە کارهێندرا بۆ جینۆسائیدکردنی کورد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە