مامه‌ ریشه‌ ، ئه‌فسانه‌که‌ی گه‌رمیان

Tuesday, 13/02/2024, 2:20

1972 بینراوە


( ئێستا لێره‌ بوون .کوێڕا ون بوون !)

له‌ ساڵی 1983 مامه‌ریشه‌و 4 پێشمه‌رگه‌ ی که‌رتی 4ی جه‌باری ، یه‌کێکیان [به‌ختیار ]بوو ، له‌خۆشه‌ویستی دا ‏پیان ده‌وت (به‌خه‌ بچکۆل)،سواری ئوتۆمۆبیلێکی به‌رازیلی بوون ،به‌ره‌و جاده‌ی که‌رکوک – قه‌ره‌هه‌نجیر ‏که‌وتنه‌ رێ،دواتر له‌ جاده‌ی قه‌ره‌وه‌یسه‌وه‌ به‌ره‌و دێی زه‌رده‌ی جه‌باری که‌وت نه‌ رێ ، مقه‌رێکی گه‌وره‌ ‏ی جه‌یش شه‌عبی، له‌ سه‌ر جاده‌ی قادرکه‌ره‌م – که‌رکوک ، لە گوندی( زەردە )دانرابوو.
به‌درێژایی جاده‌ی قادر که‌ره‌م – ‏که‌رکوک ،مقه‌ر  و ره‌بییه‌ی جه‌یش شه‌عبی بوو ،مامه‌ ریشه‌و هاورێکانی له‌ (زه‌رده‌ )ده‌رچوون ، به‌ نیا ز بوون ، ‏روو بکه‌نه‌ له‌یلان . 
له‌و کاته‌دا جەیش شەعبی ره‌بییه‌که‌ی خوار ئاواییەکە  ،مامه‌ ریشه‌و هاورێکانی یان بینی ، زانیان به‌ره‌و لای ‏ئه‌وان دێن.له‌ ره‌بایه‌که‌ یان هاتنە خوارەوە بۆ سه‌ر جاده‌که‌ و  کەمینیان بۆدانان ،  بە نیازیان  بوون   داوای ناسنامه‌یان لێ بکه‌ن .
لە ناکاو مامه‌ریشه‌و ‏هاورێکانی،  به‌ رێژنه‌ی گوله‌  جەیش  شەعبییەکانیان دا گرنه‌وه‌ وبروسکە ئاسا  لەو شوێنە کشانەوە ، ماوه‌یه‌کی که‌م  لە جیش شەعبیەکان  دوور  کەوتنەوە  ،کۆپته‌ر  گەیشتنە ‏سه‌ریان و جا ش یان دابەزاند و به‌رازیله‌که‌ یان سوتاند .
جیش شەعبییەکان ، لە یەکەم  چرکەدا ، کە پێشمەرگەکانیان  بینی بوو، بە جیهاز هەواڵەکەیان بە  بە ئامر لیوا ، له‌ سه‌ر جمو جوڵی ‏پێشمه‌رگه‌کان گەیاندبوو ،  بەماوەیەکی کەم ، کۆپتەر گەیشتە سەر ئاسمانی  گوندی زەردە . 
له‌ کاتی گفتو گۆی  نێوان حکومەت و یەکێتی ، رۆژێک  مامه‌ریشه‌ ، مامۆستا ئه‌حمه‌د گۆ کچه‌یی بردبووه‌ ، هەمان شوێنی روداوه‌که‌ و پێ ی وتبوو :
- من و هه‌ر سێ  هاورێکه‌م،  له‌ به‌رازیلییه‌که‌ دابه‌زین ،ماوه‌ی 3 کیلۆ مه‌تر ، ‏له‌ جیش شەعبییەکان دوور که‌وتبوینەوە  ،خۆمان کرد به‌ هه‌رده‌ی زه‌رده‌دا ، له‌ شیوێک خۆمان حه‌شاردا ،به‌خێرایی هه‌ر ‏سێ  هاوڕێکەم له‌ ژێر پوش دا حه‌شاردا و ده‌سکه‌ پوشم دا  به ‌سه‌ر جه‌سته‌یاندا دا ، بۆ ئه‌وه‌ی جاشەکان ، لە کاتی کێوماڵەکانیان نەیان بینن .
جاشه‌کان ب‏بست به‌ بست  ، بە دوامان دا ده‌گه‌ڕ ان، گەیشتبونە  نزیکمانه‌وه‌ به‌داماندا ده‌گه‌ڕان   ، گوێمان  لێ بوو ، له‌ ناو خۆیان دا ده‌یان وت :
-به‌ خوا سه‌یره‌ ‏ئه‌م مامە ریشه‌یه‌ غه‌یبی یه‌ ، ئێستا چاومان لێیان بوو، چی یان لێ هات ؟زه‌وی قوتی دان ؟ ئاسمان هه‌ڵی کێشان.
جاشه‌کان تا ئێوارەیەکی درەنگ  ، هەموو ناوچەکەیان تەی کرد ، ماندووبوون ، پاشه‌کشه‌یان کرد،مامه‌ریشه‌و هاورێکانی به‌ره‌و ته‌کیه‌ی جه‌باری گه‌ڕانه‌وه‌.
( داستانه‌که‌ی سیامه‌نسور  )!
له‌ کاتژمیر 1 ی نیوه‌ڕۆی هاوینی 1983 ، پێشمه‌رگه‌کانی که‌رتی 4ی جه‌باری، 
به‌ سه‌رپه‌رشتی مامه‌ ریشه‌ ،خۆیان ‏گه‌یانده‌ سیامه‌نسور، 14کیلۆمه‌تر له‌ له‌یلانه‌وه‌ دوور بوو .
 هەواڵ گەیشت بە ئیستیخباراتی سوپای عێراق، مامه‌ریشه‌و ‏پێشمه‌رگه‌کان له‌وێن، 4کۆپته‌ریان  نارده‌ سه‌ر ئاسمانی سیامەنسوور  ،کۆپتەرەکان  بۆردومانی ناو ئاراوییەکە و ‏ده‌وروبه‌ریان کرد .
پێشمه‌رگه‌کان له‌ ماڵه‌کان دامه‌زران . مامه‌ ریشه‌ به‌ ‏RPG ‎‏ مشتی له‌ کۆپته‌وه‌ره‌کان گرته‌وه‌ ،له‌ ‏ناکاو فڕۆکەیەکی (هه‌نته‌) په‌یدا بوو .
(مامە  ریشه‌و قادر مه‌ملی )یان به‌[ ساروخی24] دا رگرتەوه‌، خانوه‌کەیان روخان ‏.
پێشمه‌رگه‌کان وخه‌ڵکی ئاواییه‌که‌ مامه‌ ریشه‌و قادر مه‌ملێ یان بینی ، چۆن له‌ ناو دوکه‌ڵ و ته‌پ و تۆزوی ‏خانوه‌ روخاوه‌کە  ، هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ خۆیان ده‌ته‌کاند .شه‌ڕه‌که‌ سه‌ عاتێک درێژه‌ی کێشا .
سوپای  عێراق  هێزێکی زۆری ‏به‌پاڵپشتی 4 ناقیله‌وه‌ نارد به‌ره‌وشه‌ڕه‌که‌ 
، 4 کۆپته‌رو2فڕۆکه‌ی پیلاتۆزیش له‌ئاسمانه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی بۆردومانی ئاوایەکەیان  ده‌کرد ،قادر مه‌ملی وتی :-
- له‌و شه‌ڕه‌دا ،من له‌ گه‌ڵ مامه‌ ریشه‌دا بووم ، پێشمه‌رگه‌کانمان به‌سه‌رده‌کرده‌وه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر وره‌یان به‌رز بکه‌ینه‌وه‌ ،هه‌ندێ جار له‌ گه‌ڵ مامه‌ریشه‌ دا ‏له‌ناو دوکه‌ڵی تۆپ و باروتی ساروخ دا یه‌کترمان لێ ون ده‌بوو،
پێشمه‌رگه‌کان مامه‌ ریشه‌ ئاسا بێ باکانه‌ ‏به‌رگریان کرد.
دوو ماڵ له‌و لای گونده‌که‌ . به‌ جیا دروست کرابوو ،4 پێشمه‌رگه‌ی لێ بوو، [(شه‌هید خه‌بات ی جێگری مامه‌ ریشه‌و سواره‌ باوایی وشه‌هید سه‌ردار وئازاد چاوزه‌قی که‌رکوکی )  لێ بوو.
کۆپته‌ره‌کان به‌ چڕی بۆردومانی ئه‌وانیان ده‌کرد ،دواتر ما مه‌ریشه‌و پێشمه‌رگه‌کان خۆیان گه‌یانده‌ لایان ،هه‌ر چواریان بریندار ببوون،
لە کاتەدا ، سواره‌ باوایی ، ده‌نگی لێ هه‌ڵبڕی گۆرانی چڕ ی ،شه‌ڕه‌که‌ تا ئێواره‌ ‏به‌رده‌وام بوو  ، دوژمن به‌ تێك شکاوی گه‌ڕایه‌وه‌ ، کۆپته‌ره‌کان سڵیان  دەکردەوە ، نه‌یان وێرا نزم ببنه‌وه‌، له‌ قوڵایی ئاسمانه‌وه‌ ئاگر ‏بارانی ناو ئاوایی ەکیان ده‌کرد .چه‌ند که‌سێ له‌ خه‌ڵکی گوندی (سیا مه‌نسور و وه‌سمان له‌که‌) یان شه‌هید کرد.‏
پیژی ...پیژی
شوانی کادربۆی گێڕامه‌وه‌ :
- مانگی ته‌موزی 1982له ‌ جاده‌ی که‌رکوک – قه‌ره‌هه‌نجیر ، له‌ ئاستی [چه‌می زه‌نگه‌نه‌] ،بۆسه‌یه‌کمان دانا ، لە ناکاو  روو بە رووی قافڵه‌یه‌کی سه‌ربازی سوپای عێراق بوینه‌وه‌،شه‌ڕدامه‌زرا،له‌وکاته‌دا مامه‌ ریشه‌ به‌ په‌له‌و ‏له‌سه‌ریه‌ک ئه‌یوت :
- پێژی ...پێژی..پێژی پێژی ..پێژی ..پ..ێ...ژ..ی .
ئه‌و ‏پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئاڕ پی جی یه‌که‌ی پێ بوو، له‌ قسه‌کانی مامه‌ ‌ریشه‌ تێ نه‌ده‌گه‌یشت ،دەیوت  :
-مامه‌ ریشه‌ . ئه‌وه‌ تۆ ‏‏‌ده‌ڵێێت چی ؟
له‌و کاته‌دا مامه‌ریشه ‌ده‌ستی بۆ ئاڕ پی جییەکە  درێژ کرد ، ئه‌مجا تێگه‌یشت داوای ئاڕپی جی ‏یه‌که‌ ده‌کات.
( حاجی سەعید )
* حاجی سه‌عید پیاوێکی به‌ ته‌مه‌ن بوو ، خەڵکی گوندی [حه‌سه‌ن خان ] بوو . مامه‌ ریشه‌ی زۆر خۆش ده‌ویست ‏،گوندکه‌یان چه‌ند کیلۆ مه‌ترێک له‌ حه‌مکه‌وه ‌دوور بوو.
دوای داستانی حه‌مک ،به‌په‌له‌ خۆی ده‌گه‌یه‌ نێته‌ ناو گوندی حه‌مک ‏،زۆرپه‌رۆشی بینینی مامه‌ رێشه‌ ده‌بێت ، چاوه‌کانی کز بوو ، رۆژی شەڕەکەی حەمک  ، بە درێژایی کاتی  شه‌ڕه‌که‌، ئه‌و هه‌ر گریابوو ‏بۆ مامه‌ ریشه‌و هاوڕێکانی ، دوای تەوابوونی شەڕەکە بە خێرایی خۆی گەیاندبووە ‌. ناو ماڵه‌ روخاوه‌کانی حه‌مک 
مامه‌ ریشه‌ ی به‌ ریشه‌ ته‌پو تۆزاویه‌که‌یه‌وه‌ بینی بوو ، ‏نەیناسیبوەو ە ، له‌ مامه‌ ریشه‌ پرسی بوو :
- ئه‌رێ کاکه‌ی پێشمه‌رگه‌ مامه‌ ڕیشه‌ له‌ کوێ یه‌ ؟
مامه‌ریشه‌ ش ده‌یزانی ،  ‏حاجی سه‌عید ه‌و نایناسێ ته‌وه‌ ،
هه‌رچه‌ند زۆر ماندوو ی شه‌ڕه‌که‌ بوو ، حه‌زی لە  گاڵته‌و سوعبه‌ت بوو ،
پێ ی د ه‌ڵێت :
- مامه‌ حاجی گیان  ، مامه‌ریشه‌ شه‌هید کراوه‌ .
حاجی سه‌عید یەکسەر لەوێ دا ، ده‌ست کردبوو ، به‌ گریان و هاوار هاوارو باوکه‌ ‏ڕۆ.
ئه‌و هەڵوێستە ی زۆر کاری کردبووە. سه‌ر مامه‌ ریشه‌، یه‌کسه‌ر باوه‌ش به‌ حا جی سه‌ عیدا ده‌کات وده‌ڵێت:
- من مامه‌ ‏ریشه‌م .
( ئه‌بو ریشه‌)
کاک قادری حاجی عه‌لی ده‌ڵێت:
- له‌ 1984دا له‌ گفتو گۆ دا بووین ، له‌  گه‌ڵ  دەوڵەتی عێراق  ، لە  به‌غداد ، من و ملازم عومه‌ر له‌ به‌غداد ‏گه‌ڕاینه‌وه‌ ،روومان کرده‌ که‌رکوک .
ملازم عومه‌ر له‌ کەرکوک ،  هه‌واڵی هاوڕێ یه‌کی پرسی ، کاتی خۆی ‏هه‌ردووکیان له‌ کولیه‌ی سه‌ربازی له‌ به‌غداد پێکه‌وه‌ بوون .
دوای ماوه‌یه‌ک  ئەو ئەفسەرە یان ، بانگ کرد وهاته‌ لامان،دوای هه‌واڵ ‏پرسین ،لێمان پرسی وه‌زعتان چۆنه‌ وتی :
- ئه‌گه‌ر ئه‌بو ریشه‌ وازمان لێ بێنێت ،هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه‌ .
ئه‌و ‏ئه‌فسه‌ره‌ ئامری قوه‌ی مدرعات بوو له‌ که‌رکوک.
وتی :- ما تمر قافله‌ مدرعات الا ابو ریش یضر بها و ئنهزم

سه‌رچاوه‌ : 

عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، کتێبی پێشه‌رگه‌ پۆڵاینه 
کەمتر ببینە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە