کەیسی تاوانەکانی بنەماڵەی بارزانی

Saturday, 17/02/2024, 20:30

1933 بینراوە


لەبابەتێکی پێشتردا باسی دادگاییکردنی بنەماڵەی بارزانیم کردبوو کە بێگومانم رۆژێک دادێ ئەم دادگای گەلە دادەمەزرێت و سەرانی پارتی وئەم بنەماڵەیەی کە بە درێژایی مێژووی هاوچەرخی کوردستان دەیانو بگرە سەدان تاوانی قێزەونیان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان ئەنجامداوە رۆژی خۆیان دێ لەبەرامبەر دونیادا وەکو هەر بنەماڵەیەکی دیکتاتۆرو خوێنڕێژ دادگایی بکرێن .
لەساڵانی شەستەکانەوە بنەماڵەی بارزانی لەسەر دەسەڵات بوونەو بە هاوئاهنگی و پشتگییری دەوڵەتانی دوژمنی کورد درێژەیان بە دەسەڵاتەکەیان داوە بۆیە ئەستەم بووە لەسەر دەیان کەیسی تاوانکاری بدرێنە دادگاو سزای ئەم هەموو تاوانە وەربگرنەوە . بەڵام ئێستا هەموو ئاماژەکان بەڕەو ئەوە دەڕۆن کە کۆتایی حوکمڕانی ئەم بنەماڵەیە زۆر نزیک بووە ، بۆیە کاتی ئەوەش هاتووە ئەم کەیسانە زیندوو بکرێنەوەو سەرانی ئەم بنەماڵەیەو حزبەکەی پارتیش بدرێنە دادگای گەل و سزای عادیلانەی خۆیان وەرگرن .
پێموایە لەگەڵ رووخانی حوکمی ستەمکاری ئەم بنەماڵەیە کەیسە کۆنو تازەکانیان بەسەردا ساغ دەبێتەوە لەوانەش کە بیرمان مابێت ئەمانەن :
- کەیسی تەسلیمکردنەوەو کوشتنی شۆڕشگێرانی رۆژهەڵات لەلایەن مەلا مستەفاوە لەوانەش سلێمان موعینی و مەلا ئاوارەو هەڤاڵەکانیان .
- کەیسی گرتن و ئەشکەنجەدانی دەیان تێکۆشەری کورد لەزیندانەکانی رایات .
- کەیسی قەتلوعامی بنەماڵەی فاخر مێرگەسۆری و حەمەد ئاغای مێرگەسۆری .
- کەیسی کوشتنی ژنە پێشمەرگەی مەزن مارگرێت و تەعەدای نامووس لەلایەن مەلا مستەفای بارزانەوە .
- کەیسی پەیوەندی سیخوڕی مەلا مستەفاو پارتی لەگەڵ دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی .
- کەیسی دزینی سەدان ملیۆن دۆلاری سەردەمی شۆڕشی ئەیلول لەلایەن مەلا مستەفاو کوڕەکانی .
- کەیسی کارەساتی هەکاری و هەڵگییرساندنی شەڕی ناوخۆ لە سەردەمی شاخدا .
- کەیسی بەشداریکردنی چەکدارانی بنەماڵەو پارتی لەشەڕەکانی پاسداران دژی شۆڕشگییرانی کوردی رۆژهەڵات .
- کەیسی هاوکاریکردنی سوپای تورکیای داگییرکەر لەدژی پەکەکە .
- کەیسی هاوکاری رژێمی سەدام وخیانەتی ٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ .
- کەیسی کوشتنو تەسلیمکردنی دەیان ئەندامی موعارەزەی عیراقی بە حەڕەس جەمهوری عیراق .
- کەیسی کوشتنو زیندانیکردن و ئەشکەنجەدانی دەیان رۆژنامەنووسو نوسەری کورد ( کەریم عوسمان ، سەردەشت عوسمان ، وەدات حوسێن و سۆرانی مامە حەمە و عبدالستار تاهیر شریف و جرجیس فەتحوڵڵا و) ئەوانیتر .
- ئەتکردنی ژنان لەناو زیندانەکانی پارتی .
- کوشتنی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و عەشایەری وسیاسی .
- کەیسی دزینی سامانی نەوتو غاز و داهاتی گومرەگەکان .
- کەیسی دزینی نەوتی گێلگەکانی کەرکوک وموسڵ .
- کەیسی سپیکردنەوەی پارەی دزراوی عیراق و هەرێم .
- کەیسی بارزگانیکردن بە تلیاک و حەشیشە و خواردن ودەرمانی ئیکسپایەر .
- کەیسی داگییرکردنو دەستبەسەرداگرتنی زەوی شارەوانیەکان و تۆمارکردنی بەناوی بنەماڵەو شەریکەکانیان .
- کەیسی زەوی موساتەحە کە تەنها دارودەستەی دەسەڵات لێی سوودمەند بوون .
- کەیسی فرۆشتنی کۆمپانیاو کارگەو دائیرەکانی حکومەت بە کەسانی بنەماڵە .
- کەیسی وێرانرکردنی سێکتەرەکانی پەروەردەو تەندروستی وئابووری لەهەرێمی کوردستان .
- کەیسی کردنەوەی دەیان بنکەی سەربازی تورکی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان .
- کەیسی داڵدەدانی سەدان سەرکردەی بەعس و داعش وقاعیدەو دوژمنانی کوردستانو عیراق .
- کەیسی سەدان هەزار بندیواری حیزبی کە سەر بە پارتین .
- کەیسی فرۆشتنی چەکی دەوڵەتانی هاوپەیمانان لەبازاڕی ڕەشدا .
- کەیسی ریفراندۆم و شەڕ لەدژی حەشدی شەعبی لە ١٦ ئۆکتۆبەر .
- کەیسی مووچەبڕین وپاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران .
ئەمانەو دەیانو سەدان کەیسی تر کە لەدوای رووخانی ئەم بنەماڵەیە لەلایەن خەڵکانی زەرەرمەندەوە دەجولێنرێن دژ بەم بنەماڵەیە .
هەڵبەت لەگەڵ رووخانی دەسەڵاتی ئەم بنەماڵە خائینە دادگای ئیتحادی بەغداش دەکەوێتە دوای سۆراغی ئەم هەموو سامانە دزراوەی بنەماڵەی بارزانی کە لەوڵاتان شاردراونەتەوە بێجگە لەدەستبەسەرداگرتنی سامانەکانیان لەناو وڵاتدا . دووریش نیە یاسایەکیش دەربکرێ بۆ ریشەکێشکردنی حیزبی پارتی لەعیراقو کوردستان . ئەوسا بۆ یەکەمجار میللەتی کورد هەناسەیکی خۆشی دێتەوەبەرو عەدالەتی خوای گەورە تەحقیق دەبێ و خەڵکیش دەگاتە مافی خۆی لەتۆڵەسەندنەوە لەم بنەماڵە خۆفرۆش وخائین ودزو جەردە و مرۆڤکوژەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە