بۆ باڤیل تالەبانی،ئەی بۆ پێشتر هێڵی سووە نەبوو؟

Friday, 23/02/2024, 11:09

6206 بینراوە


[ دەستدرێژیکردنە سەر مافی خەڵک هێلی سورە / بافڵ جەلال تاڵەبانی]

ئەم قسەیەی باڤێل دوای ئەوەهات کە  سکانداڵێکی مەزنی نێو یەکێتی ئاشکرابوو، کە پاڵەوانەکەی بەرپرسێکی سەربازی نێویەکێتیە ،وەک دەڵێن فەرماندەی هێزێکی کۆسرەت ڕەسوڵە.دەرکەوت ئەم سەرکردە سەربازیە هاوشێوەی مافیاکانی ئیتالیاو ئەمەریکا سەرانەی لەپارەداران و خاوەن پرۆژەکان ودوکاندارەکان  وەرگرتوە .هەرکەسێکیش نەیدابێت ئەوە هەڕەشەی کووشتنی لێ کردوە.وەک دەرکەوتوە دوا گووژمەی سەرانە کە وەریگرتوە [ملیۆنێک دۆلار بووە].
ئەوەی کەمێک شارەزای دۆخی هەرێم بێت بەتایبەتی لەپاش ڕاپەڕینەوە ،تێدەگات کە پارتی و یەکێتی وەک مافیا ڕەفتاریان کردوە ،بەوەی چیان ویستبێت بێ ڕەقیب کردویانەو بۆیان چووەتەسەر.
باڤێل باش دەزانێت کە{ نەقیب دێرین} یەکەم کەس نیە کە سەرانەی وەرگرتوە ،ئێوە ٣٢ ساڵە بەجۆرەها شێوە دەستدرێژی دەکەنە سەر مافی خەڵک،کەچی هەرگیز هێڵی سوورنەبووە.
باوکی کۆچکردووت  تا لەژیاندا بوو لەگەڵ کوێخاکەی ئەولا ،لەیەکەم ساتی باڵادەستیانەوە بەدیاریکراوی دوای ڕاپەڕین  گسکیان لە کوردستاندا ،هەرچی پارەی بکردایە ئاودیویان دەکرد،بەنمونەی  بەنداوی بێخمە، شۆفڵ،کارگەکانی قیر، جگەرە، شەکر و چەندین کارگە و کەلووپەلی گرانبەهای دیکە .
دزینی داهاتی کۆنسەرتەکەی لەندەن{١٩٩١} کە بۆ ئاوارەکانی ئەودیو سنور  کۆکرابوویەوە .
دزینی هاوکاریە مادیەکانی ئەمریکا{پتر لە ملیارێک دۆلار} کە بۆ خەڵکی کوردستانیان ناردبوو ،هەردوو حیزب دزیان و بێدەنگیشیان لێ کرد.
بڕینی {٣٥} ملیۆن دۆلار مانگانە لەپارەی مەجلیسی حکوم بۆ هەریەکەیان ،کەدەکاتە(٧٠) ملیۆن دۆلار.
دەمێکیش  کوردستان بووژانەوەی ئابووری بەخۆوە دی ، نەوت بەرهەمهێنرا ،ئیدی دەستدرێژیەکان زیاتر بوون ،چەندین کۆمپانیای حیزبی بۆ دزینی داهاتی خەڵک درووستکران. ئەم کۆمپانیانە بەنێوی  بەرهەم هێنانەوە بوونە گەورەترین نەهەنگ و هەمووشتێکیان قووت دا ،بەجۆرێک کەمترین کایەو چالاکی ئابووری بەرهەمهێنەر لەدەرەوەی کۆمپانیا مافیاکان بەنمونەی نۆکان ،قەیوان و ئیدارەی گشتی بوونیان هەبوو .
داگیرکردنی زەوی بەرفراوانی حکومی و خەڵک بەناوی پرۆژەوە کە پاشان ئیفرازکران و بەنرخێکی گران فرۆشران بەخەڵک و پرۆژەش بوو بەهەڵم.
ڕوخاندنی خوێندنگای {فریشتە}ی کچان  نزیک بە هۆتێل سلیمانی پاڵاس {بەفەرمانی هێرۆی دایکت} و کردنی بە گەراجی ئەو سوپەرمارکێت و باڵەخانەی کە دایکت خاوەنداریەتی دەکات .
تاڵان فرۆیشی. بیناو زەویەکانی کارگەکانی شەکر ،چیمەنتۆ ،جگەرە،سایلۆ ، گەراجی مەسڵەحە  بە سەرمەیادەرانی سێبەری خۆتان .فرۆشتنی زەویە باش و گرانبەهاکان لە زۆنی سەوز بە سەرکردە گوێرایەڵەکاننتان بەنرخی تۆڵەکە بەناوی پرۆژەی بەرهەمهێنانەوە نمونەی چەمی قلیاسان و گردەکەی سەرچنارو بناری گۆیژە و چەندین جێگەی بەنرخی دیکە.
داگیرکردنی زەویەکانی دەرەوەی شارەکان لەلایەن مافیاکانتانەوە و کردنیان بە شوێنی قومارو ڕابواردنی شەوانە .
کەواتە دەستدرێژی بۆسەر موڵکوماڵی خەڵک لەسەردەمی بابتا هەرگیز نەوەستاوە و تا ئەو ڕۆژەی کۆچی دوایی کرد بەردەوام بووە .
پرسیار ئەوەیە پاش گرتنی دەسەڵاتی ڕەها لەلایەن خۆتەوە چیت کرد بۆ وەرستانی دەستدرێژی بۆسەر مافی خەڵک ؟
کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنورەکان و دزینی زۆربەی داهاتەکانیان{نەوت بەنمونە} بۆ حیزب و مافیا گەورەکانی خوارتر. وەرگرتنی سەرانەی حیزبی لەلایەن  ئەندامەباڵاکانی حیزبەکەت وەک کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕەکانی ،خولە سەنگاوی،حاکم قادر، ،عدنانی حەمەی مینە،وەرستا ڕەسوڵ و شێخ جەعفەر و بەرپرسە سەربازیەکان و کەسانی دەستڕۆشتووی دیکە ،ئایا ئەمانە لەبەرچاوی تۆو بەئاگاداری تۆ ڕوونادەن؟
هاوکات کۆمەڵێک گورگی برسیتان بەرداوەتە گیانی خەڵک بۆسەرانە سەندن کەبوەتە کاری ڕۆژانەیان ،هەرکەسێکیش نەدا ئەوە   دووچاری هەڕەشەو کووشتن دەبوویەوە.
باڤیل دەتوانیت پێم بڵێت  سەرمایەدارێک شکدەبەیت بەتۆپزی خۆتان نەکردبێتە هاوبەش لە پرۆژەکانیدا  یا  پشک وەرگرتن  یا سەندنی  سەرانە لێیان؟
ململانی  تۆو لاهوری ئامۆزات بەهۆی ئەوە نەبوو کەکامتان باشترو دڵسۆزانەتر خزمەتی خەڵک دەکەن،بەڵکو ململانێ و قۆڵبادان بوو لەسەر پارەو دزی .
من ئەوکاتە بەکارەکانت دەڵێم ئامین کە {دێرینەکانی} تریش کە زۆرن و دەیانناسیت کلک و باڵیان بکەیت و ئەوەی دزیویانە بیگەڕێیننەوە بۆ خەڵک،دەنا ئەمەی کردووتە لە پروپاگەندە بەولاوە هیچی تر نیە.
خۆناکرێ دیاریکردنی  دەستدرێژی بۆسەر ماڵی خەڵک بەمەزاج و ئارەزووی تۆبێت و خۆت هێڵەسوورەکە بۆ کەسێک بکێشیت کە لەوانەیە باش گوێڕایەڵت نەبێت ، بەڵام بۆ مافیاکانی دیکە هێڵەکە بکەیتە سەوز.
دەچێتە ئەقڵەوە تۆ و پێشتریش لاهور ئەو {کاروان سەراییەی} نەقیب دێرینتان نەدیبێت یا زانیاریتان دەربارەی پێنەگەیشتبێت؟ ئەی بۆ جارێک لێتان نەپرسی [من این لک هاذا؟].خۆناکرێ بڵێیت بەمووچەکەی درووستی کردوە. کەواتە زانیوتە کە بە{دەستتدرێژی بۆسەر ماڵی خەڵک} بونیادی ناوە، بەڵام لەبەرئەوەی  لەخۆتان بووە چاوپۆشیتان لێکردوە.
با زەمەن لەنێوان من و تۆدابێت بزانین  تۆڕەکە [عەسابەو مافیای}ی تریش دەگرێت لەکۆن و نوێ  یا خود هەر نەقیب دێرینی  پێوە بووە}.
بڵاوبوونەوەی سەفەری دێرینی سەرانەسێن بۆ دەرەوەی وڵات گەر ڕاستبێت ئەوە لەوانەیە بەئاگاداری خودی باڤێل بووبێت، تا لەگرتن و لێپرسینەوە دەربازبێت.خۆگەر هەواڵەکە ڕاستنەبێت و هێشتا لە وڵاتدابێت و دەستگیر نەکرابێت،ئەوەش جێگەی پرسیارە کە بۆچی دەستگیری ناکەن؟، چونکە باوەڕناکەم یەکێتی نەزانێت لەکوێ خۆی داڵدەداوە.ئەمەش لەئایندەدا دەردەکەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە