کوردبون سەختە به ڵام ڕاکردن لێی نامەردیە.

Saturday, 06/04/2024, 18:31

8586 بینراوە


هەڤاڵانی هێژاو خوشک و برایانی خۆشەویست . لەدوای داڕشتنی ئیستراتیژی بە بازنەکردنی دەسەڵاتدارێتی لە جیهان لە نێوان وڵاتە براوەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی دوای بە شکست بردنی پەیمانی سیڤەر و سەپاندنی مۆتەکەی شوومی لۆزان بەواتای پارچە کردنی کوردستان بۆ چوار بەشی سەرەکی و راگوێزانی هه زارها خێزانی تر بەسەر وڵاتانی سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت و جیهاندا رژێم بەدوای رژێمی سەرکوتکەر سەروی سەدەیەکە لە کورد قراندایە. 
بەلام وەک ئاشکرایە شەوگار هەر چەند تاریک بێت ڕوناکیش لە ئاسۆدایە. وێڕای هەموو ئەو ئازار و نەهامەتیانەی نیشتماندا وەک هەر گەلێکی ئاسا ئازادیخوازی گەلانی تر بەلکوو زۆر زیاتریش مێژوومان شاهێدە هەرگیز لە خەباتدا نەسرەوتین. 
 جابۆیە ئەردۆغان وەک باوکی ڕۆحی شەمشەکوێره کان ئیمرۆ دوژمنی سەرسەختی کۆمەلگاکەمانە. جگە لە شەڕی سەربازی و درۆن و شەڕی تایبەت دا بەمە نەوەستاوە بەڵکوو لە ڕێگەی چەند ناکەسانێکی خۆفرۆش و ناشیرینی کوردەوە کە لە دەستەلاتن کۆنترۆڵی بازاڕو نەوت و کۆلتورو ژینگەی تەواوی باشووریشی کردووە. هەر بەمەش نەوەستاوە بەلکوو ئەم جارەیان هەرایێکی تری نایەوە لە بەلژیکا . وەک کایەی نەمر فەرمووی کورد لە هەموو شوێنێک ئازادە تەنها لە خاکەکەی خۆی نەبێت. ئەوەبوو کە گروپە فاشستە تورکەکان بەفەرمان و پلانی حکومەتەکە بۆگەنەکەی ئەنقەرە دوای ئاهەنگەکانی نەورۆزی پیرۆزی ئەمساڵ هێرشیان کردە سەر چەند خێزانێکی کورد کە زەرەر و برینداری زۆری لێکەوتەوە بە پلانێکی زۆر قێزەون. دڵنیا بوون کە ولاتپارێزان وەلامی توندیان دەبێت بە مەبەستی ناشیرین کردنی پێگەی ڕەوەندی کورد لە وڵاتی بەلژیکا چونکە بەلژیکا لەو ولاَتە دەگمەنانەی ئەورووپایە کە پارتی کرێکارانی کوردستانی نەخستۆتە لیستی تیرۆر کە ئەمەریکا ڕۆژگارێک بە سەریدا سەپاندنین. هەر بۆیە وەک چۆن دەزانن ئاپۆرای جەوانانی کورد لە  ولاتپارێزان بە مارشەوە سنوری ئەو ولاتە یان بەزاندو دەرسێکی مێژوویی قارەمانانە ی ئەم فاشستانەیان دا.
بۆیە وەک هەنگاوی زۆر گرنگی دوهەم هەڤالان و ولاتپارێزان و ڕێکخراو و کەسایەتی کورد رۆژی شەممە رێکەوتی 13ی ئەپریل لە ستۆکهۆڵم نۆرەبان تۆریەت بە هەماهەنگی گشت ولاتانی ئەوروپا کە ڕەوەندی کوردی لێیە کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ ڕێپێوانێ ساز دەکات بەناو شەقامەکانی ستۆکهۆڵم بە جیهانی دەگەیەنێت ئێمەی رۆلەی کورد خاوەندارێتی خۆمانین.
پەیامێکی پێیە ئێمەی کورد برای گشت گەلانی ئازادیخواز و دیموکراسیین. نەفرەت لە تیرۆر و شەمشەمەکوێرەکان دەکەین. ئازادین و خاوەنداریەتی خۆمانین ئێمە نەوەک تەنها چەند رێکخراو و ئایدیایێکین بەڵکوو ئێمە هێزێکین. بۆیە داوا دەکەین بوەستن بە تاوانبار کردنی کورد. دەست هەلگرن لە وردە سانسۆری دەزگا کۆلتوری کوردیەکان.
بۆیە هەڤالان و خوشک و برایانی کوردی هەندەران بە شداریتان لەو ڕێپێوانە ئاشتبوونەوەیە لەگەڵ خودی خۆتاندا.
بەشداریتان زۆر گرنگ و پێویستە بۆ شکستی پیلانە گلاوەکانی دوژمن.تکایە بەشداربن بەهەر جۆرە ئالایێ بە هەر جۆر ئایدیایێ به خێر بێن ئەورۆژە رۆژی کوردایەتیە هەر بژی کوردستان.
بە هیوای دیداری ئێوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە