ئەو سەرکردانەی کە خاوەنی کتێبن

Wednesday, 17/04/2024, 18:01

2721 بینراوە


هیندێک دەستەواژە لە ئەدەبیاتی کوردەواریداهەن کە چارەنووسیان نادیارە یان سەرلێشێواون وئێستێش پێناسەیان دیار نییە.نووسین ونووسەریی لە هەرکوێی ئەم دونیایەداهەبێ کارێکی پیرۆزەودەبێ رێزیی لێ بگێرێ.وتار،بابەتی فەرهەنگی یان سیاسی،کتێب،چیرۆک،شێعر،پەخشآن،سناریوبۆ داڕشتنی فیلم یان شآنۆ،لە هەروڵاتێک بێ،ئەرکە وجێگای شآنازییە.زۆر جارتاقە رستەیەک بە فریای کتێبێکی سەدان لاپەڕە دەکەوێ.زۆر جاریش تاقە کتێبێک دەبێتە هەوێنی سەرهەڵدانێکی مەزن ورزگاریی نەتەوەیەک.زۆر جاریش کتێب لە چاپ دەدرێ بەڵام شآیانی یەکجار خوێندنەوەش نییە.
بە هۆی ئەوەی نەتەوەی کورد خاکی داگیرکراوە وساڵهای بۆ رزگاریی خۆی تێدەکۆشێ ولە هەر پارچەیەکی داگیرکراودابۆتە خاوەنی دەیان حیزب وسەرکردە کە هەرکامیان لەسەر رێبازێک حەولی رزگارکردنی ئەو بەشە لە خاکی کورد دەدەن کە تێیدا نیشتەجێن.لەو رێگوزەرەداچەندە سەرکەوتنیان بە دەست هێناوە دەبێ مێژوو بڕیار بداوکۆمەڵگای هوشیاریش ڕۆڵی سەرەکی ببێنێ.
نووسەروسیاسەتمەداری راستەقینە کەسێکە کە داهێنەربێ:
مەبەستی سەرەکی لەو وتارەداتاقمێک سەرکردەی حیزبین کە لە ماوەی ژیانی سیاسی خۆیاندا دەستیان داوەتە پێنووس وپەڕاوتائەوەی کە کردوویانە یان دیتوویانە،یان وەک مێژوودەینرخێنن،تۆماری بکەن وپاشآن لە چاپی بدەن وبیخەنە ژێردیدەی خوێنەرانی کورد یان بیانی.تائێرە ئەو کارە مافی خۆیانەوهەرکەسی دیکەش بۆی هەیە پێنووس بە دەستەوە بگرێ وئەوەی کە لە توانای دایە بینووسێتەوە.
هەرسەرکردەیەکی کورد یان بەرپرسی باڵای ئەوحیزبەی کە تێیداتێکۆشان دەکا،دەبێ لە بیری بێ نووسین و داهێنان ،دەگەڵ گێڕانەوەی رووداوەکان بە نووسین جیاوازە.نووسینەوەی هەر کارەساتێک کە بەسەر کورد هاتووە نابێتە تۆمارکردنی مێژوو.نووسینەوەی مێژووپێویستیی بە ئەخلاق وشەهامەتی سیاسیی هەیە.بواری هەرە گرینگ لەو ئاستەدا کەسایەتی ئەو سەرکردەیە کە بە ڕادەی تەمەنی دەگەڵی ژیاوە.بە واتایەکی دیکە ئەوەی کە دەیهێنێتە سەر لێنووس باوەڕی پێی هەیە؟ئایا ئەو سەرکردەیەی کە بەسەرهاتە دیرۆکییەکان دەکاتە کتێب بۆ ڕای گشتی،لە ژیانی دوور لە حیزبیداباوەڕمەندە بەو دیڕانەی کە لە کتێبەکانیدادەیان نووسێ؟
مەترسیدارترلە تەواوی ئەو نەهامەتیانەی کە بەسەرگەلەکەماندا هاتووە،دەرکەوتنی ئەو کتێبانەیە کە بە بیانووی نووسینی ژیاننامە یان مێژوودەرخواردی نەوەکانی داهاتوومان دەدرێن.بێ بەخت چین وتوێژیی داهاتوومانن کە فێر دەبن چۆن مێژوومان لەسەر رێکاری چەواشەکاریی تۆماربکرێ.نەتەوەیەک کاتێک بە لاڕێدادەبرێ کە سەرکردەکانی خۆیان لە راستیەکان بشارنەوە.هەرکاتێکیش کۆمەڵگا بێ دەنگیی هەڵبژارد،دەبێتە شەریکی سەدان تڕاژیدیا کە لە ژێر  فەرمانی سەرکردەی خاوەن پێنووس وکتێب دەیان خوڵقێنێ.من لێرە ئاماژە بە تەواوی ئەوسەرکردانە ناکەم کە خاوەنی پەڕتووکن،بەڵام بۆنموونە ئاماژەیەکی کورتم هەیە بۆ ئەو نووسراوانەی کە مەسعود بارزانی ونەوشیروان مستەفا کە وەک کتێب ودیرۆکی بڵاویان کردۆتەوە.
گێڕانەوەی حیکایەت جیاوازە دەگەڵ ئەوەی کە بەسەرهاتە مێژووییەکان بێ لایەنە ودوور لە رقوکینە بنووسرێنەوە.مرۆڤی کورد لە کتێبی مەسعودبارزانی چی فێردەبێ؟نە دەستوپەلی نە مەودای فکریی مەسعود بارزانی رێگا نادەن کە وەکو نووسەرێکی داهێنەردەست بداتە پێنووس ومێژووبۆکورد بنوووسێتەوە.
لە ئاست نەوشیروان مستەفاش دەبێ بڵێم،هەرچەندپلەی خوێندەواریی وی دەگەڵ مەسعود بارزانی زۆر جیاوازن.بەڵام ئەگەر لە بیرمان مابێ راستەوراست وبێ گرێوگۆڵ پەیامی دایە جەلال تاڵەبانی کە لەو سامان وسەروەتەی یەکێتی نیشتمانی هەیەتی ئەویش بەشی خۆی دەوێ!جگە لەوانەش دوای دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕآشکاوی خوازیاریی لە ناوچون ولاوازکردنی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیدابوووبزووتنەوەی گۆڕآنی دامەزراند.کاتێکیش کۆچی دوایی کرد دیتمان چۆن کوڕەکانی وەک بێزنیسمانێکی سیاسی دەرکەوتن ودرێژەدانی رێگای باوکیان گۆڕیەوە بە پارەوئەو زەویانەی کە دەستیان بەسەر داگرت.نەوشیروانی باوکیان خۆی بە رزگاریدەری رەنجدەردەزانی،ئایا کوڕەکانی ئەو رێبازەیان بەردەوامکرد؟ئایا کتێبەکانی باوکیان بە وردیی خوێندۆتەوە؟
ئەوسەرکەردانەی خاوەن کتێبن،ئایا باوەڕیان بە ناوەڕۆکی ئەوکتێىانە هەیە کە نووسیویانە؟ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتیان چەندە هاوتەریبە دەگەڵ جەوهەروناوەرۆکی کتێبەکانیان؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە