گردی جۆگە

Monday, 03/06/2024, 21:12

7117 بینراوە


ساڵی 2007 دەسەڵاتی خۆماڵی کوردی هەستا بە تێك و پێکدانی گردی جۆگە و گۆڕینی بۆ کاری بارزگانی . ئەم گۆڕستانە یەکەمین گۆڕستانی شاری سلێمانیە کە جگە لە کەسە هەرە دیار و ناسراو و چاکەکانی سلێمانی،،چەندەها گۆڕی بنەماڵەی بابانەکان و چەندین گەشمردەی ڕێگای ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان ،تیایدا ڕاکشابوون. ئەڵبەت کەم کەسمان هەیە لەو گۆڕستانە کەسێکی خۆی وەیان نزیکێکی لەوێ نەنێژرابێ و یادگاری مردوانمانی  لێ نەبوبێ.کەچی ئەم دەسەڵاتەی بەناو یەکێتی نا نیشتمانی کە هیچ بەهایەکی بۆ خەڵکی سلێمانی و مێژوو و مردوانی نیە و بەبێ گوێدانە مێژووی ئەو گۆڕستانە و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو کەسایەتیانەی لەوێ بەخاك سپێردراوون ، زۆر بێ پەروا دیموگرافی شارو پێرۆزییەکانی ئەتك کرد.
لە مێژە ئەم دەسەڵاتە کار بۆ گۆڕین و شێواندنی ئەم شارە ئەدا، وە ئەمەش لەخۆڕا نیە و بێ پلان نیە. دوژمنی گەلەکەمان و داگیرکەران چاویان بەو شارە هەڵنایەت و ئەیانەوێ وەك گۆڕهەڵکەنە بکەونە جەستەیی و هەپروون بە هەپروونی بکەن. ئاخر شاری سلێمانی کە تەنها شارە لە کوردستاندا بەدەست و بازووی  ئەندازیاران و کرێکارانی ئەم شارە درووست کراوە و تەواو مۆرکی کوردەواری خۆی ، لێداوە. جا بۆیە ئەبینین سلێمانی جگە لەوەی داگیرکەران ئەیانەوێ لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵی بکێشین، ئەوا ئەو کارەیان لە کۆڵی خۆیان کردۆتەوە و بە بریکاری بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی ئەم کارە تەواو ئەکەن.
ساڵی 2007 ئەو کات گردی جۆگە کرا بە گەراج و بینای بەرز ئەو کات ئەبوایە خەڵکی شار بێنە دەنگ و ئەم چەتانە لەناو بەرن، کاتێ بێدەنگی ئەم کارەیان بۆ چووە سەر ئێدی هەموو شت تەواو..خەڵکی بۆ مردوو و پیاوە نمونەییەکانی فەیلەسوف و هونەرمەندەکانی نەیەنە دەنگ ، ئێدی ئەوڕۆ بۆ ئەزمڕ و گوێژە و سبەینی بۆ پیرە مەگروون و گڵە زەردە و ئەوانی تر، هیچیان نیە بوو ووتن..
ئەوەی پاڤێڵ لە سلێمانی ئەنجامی ئەدا و ئەوەی مەسروور لە هەولێر لە سووتاندنی قەیسەری و تێك و پێکدانی هەرچی میژووی ئەم میلەتەیە تەواو پلانی داگیرکەرانە و ئەبێ وەکو خۆی جێبەجێێ بکەن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە