• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  

کتێب نووسین بۆ پاکانەکردنی مێژوویەکی قڕێژ

Monday, 29/08/2022, 0:24

328 بینراوە


هەرمرۆڤێک کە هی هەر نەتەوە وزمان ونیژادێک بێ لە سەر گۆی زەوی مافی خۆیەتی دەست داتە پێنووس ودەست بکا بە تۆمارکردنی کتێب یان بیرەوەریەکانی ژیانی خۆی.هیچ فەرق ناکا ئەو کتێبە مێژوویی بێ یان فەرهەنگی یان ئەدەبی یان زانستیی و...
ئیستالین ومووسوولینی وهیتلێروقەزافی وسەددام وشآی ئیڕان وزۆربەی دەسەڵاتدارانی ئەوڕۆ کۆماری ئیسلامیش خاوەنی پەڕتووک وبەرهەمیی نووسراوەن.هیتلێر لە کتێبی/ شەڕی من / دا زۆر بە شآنازیەوە باسی خۆی دەکا،کەچی دەرکەوت بە هەڵایسانی شەڕێ دووهەمیی جیهانی چی بە سەر مرۆڤ ومرۆڤایەتی هێنا!
حەوسەت ساڵ پێش زایین لە ووڵاتی چین کتێب فرۆشیی وکتێب خانە هەبووە ودەزگاکانی چاپی کتێب لە چآپ خانەکاندا وەگەڕخراون بۆلە چاپدانی بەرهەمیی نووسەروخاوەن کتێب.لەوسەردەمیشداخاوەن بەرهەمەکان کەسانی زیرەک ووریاوخۆشناو بون.هەرکەس هەرچی نووسیبایە ودۆودۆشآوی تێکەڵ کردبایە دەبوایە پێداچوونەوە بە سەر بەرهەمەکانیدا لە لایان خاوەن بەرهەم بکردرایە.
ماوەیەکە مەسعود بارزانی پەیتا پەیتا کتێب دەردەفرتێنی ولەسەرناوی خۆی ئەوەی کە وەک حیکایەت دەیوەرێنی بۆی دەنووسنەوە وبۆی لە چاپ دەدەن!بیر لە کەسایەتی وپێگەی ژیانی بەڕێزئۆجەلان لە ئیمڕاڵی وکتێبەکانی دەکەمەوە وبیر لە دەستوقەڵەمی کوردکوژێکی وەک مەسعود بارزانیش دەکەمەوە کە دووکەسایەتی جیاوازن لە هەر بوارێکدا.
نووسینەوەی دیرۆک ولە چآپدانی پەڕتووکی دیرۆکیی لە شوێن وپێگەیەکی کۆمەڵایەتیدامەرج دەخاتە سەر خاوەن بەرهەم.مرۆڤ کاتێک بیر لە رابوردووو ژیانی مەسعود بارزانی دەکاتەوە سەری سووڕ دەمێنێ کە چۆن ئەو کەسە دەتوانێ بەو جۆرە پاکانە بۆ خۆی بکاورابوردووی خۆی قەوزەپۆش بکا؟
وادیارە لەو چەند کتێىەی کە بۆیان نووسیوەتەوە بە هیچ شێوەیەک رەخنەی راستەوراست لە باوکی ولە خۆی ولە دەورووبەریی خۆی ناگرێ.لە پشتی سەری تۆمارکردنی مێژوو/ کەسایەتی / هەیە.کەسێک خاوەنی مێژووی قیادەمووەقەت و٣١ی ئاب بێ،دەبێ چۆن ئیزن بەخۆی بدا پاکانە بۆ خەیانەتەکانی خۆی بکاتەوە.
دەڵێن: پێنووس وقسە وکاغەززۆر فەقیرن.هەرکەس دەتوانێ دەستیان بداتێ وژیانی خۆی پێ تیف تیفە بداو خۆی وەک رزگاریدەرێک بە کورد ودونیای دەرەوە بناسێنێ.مەسعود کوڕی مەلای مەنشوورئەگەر دەیان کتێبێشی لە سەر زاری خۆی بۆ بنووسنەوە،ئەو کتێىابە ئەرزیشیی خوێندنەوەی نییە ولە هیچ بواڕێکدا جێگای باوەڕپێکردن نابێ.
کەسی شؤرشگێروزاناوبوێروداوێن پاک وخوێندەوارودڵسۆزیی کوردو کوردستان مافی خۆیەتی مێژووتۆمار بکا.کەسانی سەر بە بیانی وداوێن پیس وگومانئاوی هەر پەڕتووکێک بنووسنەوە شآیانی خوێندنەوە نین وپڕن لە بوختان ودرۆوودەلەسە.کەسانێک دەستیان لە کوشتنی گەنجێکی هوشیاروزانای وەک سەردەشت عوسمان بووبێ،کوا دەتوانن بە نووسینی چەند کتێبێک کاریگەریی لەسەر کوردوکوردستان ورآی گشتی جیهان دروست بکەن.
رووپەڕیکی لە ژیاننامەی مەسعود بارزانی:
٣ی ئاب شەنگالی تەسلیم بە داعش کرد!
٩ی ئاب گڵکۆی شەهید سەردەشتی شێواند!
١٤ی ئاب ویدادی ترۆڕکرد!
١٦ی ئاب حیزبێک دامەزراکە بە خەیانەتی بنەماڵەی بارزانی ئاودراوە!
١٩ی ئاب کۆدەتای بەسەر پارڵماندا کرد!
٢٠ی ئاب دەگەڵ سەددام حوسێنی دایکی خۆگێ دانیشطنی ئەنجام دا!
٣١ی ئاب دەبابەی بەعسی هێنایە هەولێڕ!
بۆ پێم ناڵێن مەسعود بارزانی کتێب بنووسێ یان نەینووسێ هەروەک خۆی وایە.کەسێک ئەو رابوردووی بێ حەیفە دەست بداتە پێنووس وپێی وابێ مێژووی تۆمارکردوە.ئەوانە تەنیا ژیاننامەی مانگی ئابن.بۆ مانگ وساڵەکانی دیکەشی بۆ خۆتان سەرپشک بن.

جەعفەرکەریمی